بارودۆخی پێشبینی نەکراو

8 1 0
                                    

تاتسکی: خانوویەکی ڕێکە!

چیکا: کەواتە پێویست ناکات خەریکی پاککردنەوەی ژوورەکە بین

*بەناو خانووەکەدا گەڕان*

چیکا: گونجاوە، کەواتە تۆ لە ژوورەکەی لای چەپ بخەوە، من لەم ژوورە

تاتسکی: باشە

چیکا: شەوت شاد، دەی لە ژوورەکەم بڕۆ دەرەوە

تاتسکی: وا ڕۆیشتم، شەوی تۆش شاد

*تاتسکی لە ژوورەکە چووە دەرەوە و چیکا دەرگای داخست*

تاتسکی: منیش بچم بخەوم، ڕۆژێکی ماندووکەرمان هەبوو

"ڕۆژی دواتر، ١٩ی ١٢، ٢٠٢٣، کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی"

چیکا: تاتسکی، تاتسکی!!

تاتسکی: بەم بەیانیە زووە چیت دەوێت؟، خۆ قوتابخانەمان نیە

چیکا: سەیرێکی دەورووبەرت بکە، خۆ ئەمە ماڵی خۆمان نیە

تاتسکی: ئۆهـ، خۆ ڕاست دەکەیت، ئێمە لە گەشتین

چیکا: کەواتە لەسەر جێگەی خەوەکەت لابچۆ، با پیاسەیەکی ئەم دەورووبەرە بکەین، بەم کەشوهەوا فێنکەی بەیانیان

تاتسکی: باران نابارێت؟

چیکا: نەخێر، سەیری خشتەی کەشوهەوای ئەمڕۆم کرد، بەتەواوەتی ئاسمان ساماڵ دەبێت

تاتسکی: کەواتە کەمێکی تر ئامادە دەبم، بۆ چوونە دەرەوە

چیکا: باشە، چاوەڕێت دەکەم، خواردنیش ئامادەیە

تاتسکی: بەفرگرەکە شتی تێدابوو بۆ خواردن؟

چیکا: بێگومان بەڵێ، ئەو خاتوونە خۆی وتی کە تێیدایە، دیارە بیرت نیە

تاتسکی: بیرمکەوتەوە، کەواتە وا دێم

"پاش خۆئامادەکردن، و نانخواردنی بەیانیان"

|لە نزیک دارستانی قامیشەکان|

تاتسکی: چ ژینگەیەکی جوانە!!

چیکا: ئەی پێم نەوتیت؟، بەڵام لە شەودا زۆر بەجوانی دیار نەبوو، باشبوو بەیانیەکەی هاتین

تاتسکی: سەیری ئەو قامیشە گەورانە بکە

چیکا: بەدڵنیاییەوە هی گەورەی لێ هەیە

تاتسکی: ئێمە تەنها بۆ ئێرە هاتووین؟

چیکا: پاش ئەوەی پیاسەیەکی تەواومان بەنێو دارستانەکەدا کرد دەچینە پاڕک و جۆگەکەی خوارەوە، وە ڕووبارێکی جوانی لێیە لە لایەکەی تر

تاتسکی: دەمەوێت هەموویان ببینم

چیکا: منیش، کەواتە بە بێدەنگی دوام بکەوە!!

تاتسکی: باشە

##پێکەوە بەنێو قوڵایی دارستانەکەدا تێپەڕین پاشان چوونە نێو پاڕکی 'ئاریشیاما' و جۆگەکەی##

کچە نامۆکەWhere stories live. Discover now