"پاش کاتژمێرێک"
چیکا: خۆت ئامادە بکە
تاتسکی: بیر بکەوە ئەمڕۆ پشووە، چۆن بچینە لای پزیشکی چاو
چیکا: ئەو دانەیەیان هەیە، بۆیە دەڕۆینە ئەوێ
تاتسکی: ناکرێت پەشیمان ببیتەوە؟
چیکا: پێم وتی، ئەگەر نەچیت لە ماڵەکەم دەرت دەکەم
تاتسکی: بەڵام..
چیکا: تۆ چاوت لاوازە ئەگەر وا بەجێی بهێڵی لاوازتر دەبێت و لەوەیە بیناییت لەدەست بدەیت
تاتسکی: من باش دەبم
چیکا: نەخێر
تاتسکی: ئەوە ڕووخسارم تێکدەدات
چیکا: پێت وایە زۆر قۆزیت تا وا هەست بکەیت شێوەت تێکدەدا؟
تاتسکی: باشە، من ڕازیم، کەمێک چاوەڕێم بکە
چیکا: من لە دەرەوە چاوەڕێت دەکەم
"پاش کەمێک"
تاتسکی: من تەواو بووم
چیکا: با بڕۆین
تاتسکی: بە پیادە؟
چیکا: بۆ بەتەمای چیت؟
تاتسکی: ئەی تاکسی؟
چیکا: نەخێر
تاتسکی: قاچم توانای نیە، تۆ بەردەوام ناچارم دەکەیت بە پیادە بڕۆم
چیکا: ئەوەندەش دوور نیە
تاتسکی: من پێشتر زۆر بە کەمی دەگەڕام
چیکا: پێشتر پێشتر بوو، ئێستا ئێستایە، نزیکەی ساڵ و نیوێک تێپەڕیوە ئایا دەتوانیت وەک جاران بژیت؟، ئایا تەمەنت وەک ئەوکاتە؟ ئەو کەسانەی جاران لەگەڵیان بوویت ئایا ئێستاش لەگەڵت ماون؟
تاتسکی: هیچ شتێک نەگۆڕاوە، بۆ من هەر وەک جارانە چونکە بیرەوەری ئەم ماوەیەم نیە و جارانیش هەر تەنها بووم، تەنها جیهانەکە گۆڕاوە
چیکا: جیهان ناگۆڕێت ئەوەی دەگۆڕێت مرۆڤەکانی ناوین
تاتسکی: باشە باشە، خۆت مەکە فەیلەسووف، هەر نەبێ با بە پایسکیل بڕۆین
چیکا: یەکێکم هەیە، تۆ بەکاری بهێنە، من لە دواوە دەبم
تاتسکی: باشە
چیکا: بووەستە، ئێستا دەیهێنم
*پایسکیلەکەی هێنا*
چیکا: سەرکەوە
تاتسکی: باشە، بەڵام من هەرگیز بەکارم نەهێناوە لەکاتێک کەسێکی ترم لەگەڵبێ
چیکا: کەواتە ئەوە دەبێتە یەکەمجارت
تاتسکی: دەی، سەرکەوە
چیکا: باشە
*هەردووکیان سەرکەوتن و بەڕێکەوتن*
YOU ARE READING
کچە نامۆکە
Romanceپاش ئەوەی "تاتسکی هایاما" ڕووداوێکی بەسەرهات و کەوتە باری کۆماوە دوای ساڵێک و ٧ مانگ لە نەخۆشخانە هۆشی هاتەوە، کاتێک چاوی کردەوە کچێکی بە ناوی "چیکا" لە ژوورەکەی بینی لەو ڕۆژەوە بوونە هاوڕێ بەوپێیەی "تاتسکی" هیچ کەسێکی نزیکی نەمابوو، بەڵام ئەو "چیکا...