ئاشیتۆ: بێدەنگبە هانا!!
هانا: براکەم دەڵێت پێویستمان بە گەڕانەوەی ئاشیتۆیە بۆیە تکایە بگەڕێوە تیپەکە
ئاشیتۆ: بەڵام ئەو دەیەوێت ژیانی وەرزشی من لەناوببات
هانا: ئەوە لەناوبردن نیە، براکەم باشتر دەزانێت کە شێوازی یاریکردنی تۆ لەگەڵ کام شوێنی یاریگا دەگونجێت
ئاشیتۆ: من ئارەزووم گۆڵ تۆمار کردنە نەوەک پاراستنی گۆڵ!!
هانا: بەپێی کات ڕادێیت، خۆ لەبیرت نەکردووە من یەکەم هەواداری تۆ بووم لە جیهاندا
ئاشیتۆ: من بڕیاری خۆمم داوە هەرگیز نایگۆڕم بۆیە بە ڕاهێنەر بڵێ ئەگەر ئەیەوێت بمگەڕێنێتەوە پێویستە دەستبەرداری ئەو پلانە ببێت کە دەیەوێت لە هێرشبەرەوە بمکاتە بەرگریکار!
هانا: کەواتە من دەڕۆم، وا دیارە قسەکردن لەگەڵ تۆ سوودی نیە
ئاشیتۆ: ئەی مادەم ئەزانیت سوودی نیە بۆچی بەردەوام بێزارم دەکەیتەوە؟
هانا: من دەڕۆم
*هانا لەو شوێنە ڕۆیشت*
هیرۆ: ئاشیتۆ، هیچ شتێک ڕوویداوە؟، کەمێک تووڕە دەردەکەویت
ئاشیتۆ: هیچ شتێک نیە تەنها بە بینینی ئەو کچە تووڕە بووم ئێستا باشم
هیرۆ: باشە کەواتە سبەینێ دەتبینمەوە
ئاشیتۆ: ماڵئاوا
*لەیەک جیابوونەوە*
هیرۆ: تاتسکی، ئەو کچەت بینی؟
تاتسکی: بەڵێ، بەڵام ئەو کەسە کێ بوو؟
هیرۆ: خوشکی ڕاهێنەری پێشووی ئاشیتۆ کاتێک لە ئیسپێریۆن یاری دەکرد
تاتسکی: بەڵام بیستم ئاشیتۆ لەوێ نەماوە کەواتە بۆچی ئەو لێرە بوو؟
هیرۆ: بەردەوام و بەردەوام دەگەڕێتەوە بۆ ئێرە تا ئاشیتۆ قایل بکات بە گەڕانەوە بۆ تیپەکەی پێشووی
تاتسکی: ئەو کچە زۆر بە گرنگی پێدانەوە قسەی دەکرد
هیرۆ: بێگومان، ئەو یەکێک بوو لەو کەسانەی زۆرترین پشتگیری ئاشیتۆیان دەکرد کاتێک سەرەتا ماڵەوەی جێهێشت بۆ یاریکردن لە ئێسپیریۆن
تاتسکی: تۆ چۆن هەموو ئەو شتانە ئەزانیت، ئایا تۆ و ئاشیتۆ هێندە نزیکن لەیەکتری؟
هیرۆ: نەخێر تەنها بە پرسیارکردن لە کەسانی تر ئەو شتانەم زانیوە
تاتسکی: لێکۆڵەرێکی باشیت
هیرۆ: ئەو قسانە مەکە
تاتسکی: منیش کەسێکی زۆر بە مەراقم
هیرۆ: نەخۆشیە
تاتسکی: ئەوە دەزانم بەڵام هێشتا ناتوانم بەسەر ئارەزووم بۆ زانینی شتەکان زاڵببم
YOU ARE READING
کچە نامۆکە
Romanceپاش ئەوەی "تاتسکی هایاما" ڕووداوێکی بەسەرهات و کەوتە باری کۆماوە دوای ساڵێک و ٧ مانگ لە نەخۆشخانە هۆشی هاتەوە، کاتێک چاوی کردەوە کچێکی بە ناوی "چیکا" لە ژوورەکەی بینی لەو ڕۆژەوە بوونە هاوڕێ بەوپێیەی "تاتسکی" هیچ کەسێکی نزیکی نەمابوو، بەڵام ئەو "چیکا...