هیوادارم چێژی لێببینن ...❦
٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝓥𝓸𝓽~~~~~~~~~~~
كارلیسا بەرەو ئەو شوێنە دەڕۆیشت كاتێك
كارگوزارەكە دەرگای فرۆكە تایبەتەكەی مامی
بۆ كردەوە ، بایەكە لەڕوخسارە نەرمەكەی دەدا
ئەو نایەوێت لێرە بێت . ئەو بەسادەی نایەوێت
لەگەڵ دایكی بژیت .دایكی ژنێكی وردیلە بوو چەند جارێكیش سەردانی كردووە بەڵام هەموو شتێك گۆڕا كاتێك بۆی دەركەوت
ئەو دایكەی كە پێی وابوو میهرەبان و خۆشەویستە
پێش لەدایك بوونی ، پلانی لە باربردنی هەبوو هەر ئەوكاتەی ئەمەی زانی راستەوخۆ هەستی بە ئازاری سینگی كرد ، بەڕاستی ئەو هەرگیز بیری لەوە نەدەكردەوە كە دایكی بتوانێك كارێكی ئاوا بكات
بەڵام كەس ناتوانێت بە ڕوخسار حوكم بدرێت .لەوكاتەوە ئەو رەتی كردەوە ببینێت ، بە هیچ شێوەیەك دانی بەبوونی خۆی دانەدەنا ئەو نەیدەویست ببێتە بارگرانی لەسەركەس ، بێگومان باوكی نەیدەزانی
ئەو نهێنیەی دۆزیوەتەوە ، بۆ ئەوەی ئازاری كچەكەی نەدا ئەمەی شاردەوە ، بەڵام باوكی نەیدەزانی
ئەو نهێنیە ئازار بەخشەی دۆزیوەتەوە.ئەو لە تەمەنێكی بچوكدا بوو كاتێك دایك و باوكی جیابوونەوە بەڵام ئەو هەرگیز بوێری ئەوەی نەبوو لە باوكی بپرسێت بۆچی جیابوونەوە ، ئەو هەستی بەوە كرد بابەتێكی هەستیارە بۆ هەردووكیان هەروەها
كاتێك بیری لە دایكی دەكردەوە ، تەنها یەك شت بە مێشكی دادەهات ، ئەویش لەباربردن بوو .بەڵام ئەو ئێستا ناچارە لەگەڵ دایكی بژیێت ، كە دووبارە هاوسەرگیری كردووە دوو كوری لەوهەیە
ئەوە هەموو ئەو شتەبوو كە مامی پێی گوتبوو ، كاتێك هەوڵیدەدا گفتوگۆیەكی كورتی لەگەڵ بكات بە دڕێژای گەشتە ١٦ كاتژمێرەكە لە سیدنی ئوسترالیاوە بۆ
سیاتڵ .دایكی لەگەڵ خێزانە نوێیەكەی لە فێركرێست دەژیا
شارۆچكەیەكی بچووكە كە هیچ فڕۆكەخانەیەكی تێدا
نییە ، بۆیە دەبێت بە ئۆتۆمبێل بڕۆن .بۆ كارلیسیا باوكی و مامی تاكە خێزانن باوكی لە سوپابوو پێگەیەكی زۆر بەرزی لە سوپادا هەبوو
چوو بۆ ئەركێك كە بە ئەگەرێكی زۆرەوە هەرگیز نەدەگەرایەوە .چاوەكانی پربوون لە فرمێسك كاتێك بیری لە باوكی دەكردەوە كە دوو هەفتە لەمەوبەر لە هێرشێكی ئاسمانیدا كۆچی دوای كرد ئەو شێت بوو هاواری دەكرد و دەگریا كاتێك لە باوەشە گەرمەكەی مامی
ئەو هەوالەی زانی ئەو بۆماوەی دوو ڕۆژ لە خەمۆكی
دابوو دوای ئەوەی چوو بۆلای دكتۆری دەروونی لەسەرووی هەموویانەوە زیندانی خۆی لە ژوورەكەی .
![](https://img.wattpad.com/cover/351244757-288-k300666.jpg)
YOU ARE READING
< ^ ڕووناكی مانگ ^ >
Werewolf" چیت لێم دەوێت ؟ ". ئەو گوتی كاتێك گریا بە هیوای ئەوەی بە تەنها جێی بهێڵێت ئەو هەوڵی دا لێی دووربكەوێتەوە ، بەڵام جەستە بچووكەكەی بۆ ئەو هاوتا نەبوو . پرسیاری ئەوە دەكەم كە هاوڕووحە " بچووكەكەم كێشەی چییە ". ئەو وەڵامی دایەوە كاتێك بە توندی...