part 1

414 30 1
                                    

•بەڕێز کیم : گیانەکەم پێویستت بە هیچ شتێک هەیە ؟.
خاتوو کیم زۆر دڵ خۆش بوو ئەمڕۆ و ئینێرجیەکی
زۆری هەبوو
•خاتوو کیم : بەڵێ بەڵێ ئازیزم پێویستیمان بە مێوە و گۆشت و برنج و هەروەها قارچک هەیە .
بەڕێز کییم توشی شۆک بوو بە ئەو کۆمەڵە شتانەی کە هاوسەرەکەی داوای کردبوو و بیری کردەوە کە لەوانەیە سەردانکەریان هەبێت
•بەڕێز کیم : خۆشەویستم سەردانکەرمان هەیە ؟ .
خاتوو کیم شڵەژا و دەستی کرد بە تەتەڵە کردن
•خاتوو کیم : ئ.ئازیزم ئ.ئێ ت.تای....
خاتوو کیم قسەکانی تەواو نەکرد چوونکە بەڕێز کیم قسەکانی پێ بڕی و زۆر تووڕە بوو
•بەڕێز کیم : ئەو نەفرەتیە دێتەوە ها! چۆن بوێری ئەوەی هەیە بێتەوە ئم ماڵە دوای ئەوەی بەسەر خێزانەکەی هێنا ؟! ئەو بۆی نیە پێی بخاتە ناو ئەم ماڵە ! دەبێت لەسەر جەستەی مردووی من بڕوات !.
خاتوو کیم زیاتر شڵەژا و دەستی کرد بە قسە کردن
•خاتوو کیم : ئازیزم.. ئەو لەناو فڕۆکەیە نی.یو کا.تژمێری تر دەگاتەوە سیۆل !.
بەڕێز کیم توڕەیی و دڵ شکاوی پێوە دیار بوو
•بەڕێز کیم : شیا ... ئەگەر ئەو نەفرەتیە بێتە ئەم ماڵەوە ... هەرگیز من نابینیتەوە ئەوە بزانە !
بەو شێوەیە بە خێرایی ڕۆشتە دەرەوە و قاپیەکەی بە توندی داخست !


the tattoo artist /TK / ✔️Where stories live. Discover now