part 8

127 15 0
                                    

تای دەرمانەکەی کشانەوە و پەشیمان بونەوەی پێوە دیار بوو
• هیناتا : بەڕێز تای ... پێشنیاری ئەوە دەکەم کە ڕەتی نەکەیتەوە .
تای سەری بەرەو جۆنکوک سوڕاند وەک ئەوەی بڵێت " گاڵتە بە کێ دەکەیت "
• کوک : پورم کاتێک کە منداڵ بووین بە نهێنی دەیکردە نێو خواردنەکانت...بەڵام دوای ئەوەی ڕوویدا .. دوای ئەوەی کە .. دەرکرایت لەلایەن ماممەوە ... دەرمانەکان وەستان ... و هەر بۆیەش لەو ڕۆژە بەدواوە حاڵت وایلێهاتووە .. بەڕای من وەری بگرە .. ئەگەریش وەری نەگری .. بە .. پورم دەڵێم تا یارمەتیم بدات بۆ ئەوەی بیخۆیت بۆیە بە شێوە ئاسانەکە ئەنجامی بدە ! .
تای توڕەیی پێوە دیار بوو هەستی بە شەرمەزاری دەکرد .. بە توڕەیی.. توڕەییەک وەک ئەوەی ئەو نەبێت ..!
• تای : وەری ناگرم ! .. بەزۆرە ؟! .
• کوک : با بە شێوە ئاسانەکە ئەنجامی بدەین .. وای لێ مەکە بەرەو ڕێیەکی تر بیبەم !..
هیناتا بینی کە خەریکە ھەردووکیان یەکتری بخنکێنن هەر بۆیە بە خێرایی بابەتەکەی گۆڕی
• هیناتا : بەڕێز جۆنکوک .. دەرمانەکانت نەگۆڕیوە .. زۆر بە ئاسانی توڕە دەبیت .. ئەمە یەکێکە لە کاریگەریە لاوەکیەکانی دەرمانەکەت ... پێویستە بیگۆڕی . دەکرێت پێم بڵێیت لە کەیەوە ئەم حاڵەتەت بەسەرا دێت ؟
• کوک : نازانم .. خۆم لە ڕەچەڵەکەوە هەر وام .
تای ویستی هەستێت و بڕوات بەڵام قسەکانی جۆنکوک ئەوی وەستاند
• کوک : تای ... پێویست ناکا قسەکانم دوبارە بکەمەوە !
• تای : هێی منداڵ !.. خۆت بەسەر منا گەورە مەکە ! .. تەنیا لەبەر دایکم ئەو ژەهرە وەدەگرم ئەوە بزانە نەوەک لەبەر ئەو خاتوونە و تۆ ... گەمژە ! .
دەرمانەکەی لەسەر مێزەکە هەڵگرت و بەرەو دەرگاکە بەڕێ کەوت

...../ Flash back /....

• تای : یااااا جۆنکوکاە ئەوەنە ترسنۆک مەبە
• کوک : دڵنیای کە دەتەوێت بۆئەوێ بڕۆیت ؟
• تای : مەبەستت بڕۆین !.. خۆ ناتەوێ بەتەنیا بڕۆم ؟!
• کوک : من پێم ناخەمە ئەو شوێنەوە...زۆر شتم دەربارەی ئەوێ گوێ لێبووە !..شتی خراااااپپپ .
• تای : ئای لە دەستت .. گەورەکان تەنیا بۆ ترساندنی ئێمە وا دەڵێن .. نایانەوێ یاری بکەین .. تۆ تەنیا سێری ئەو چەرخو فەلەکە بکە چەن جوانە ڕات چییە یەکەمجار بڕۆینە ئەوێ ..
• کوک : بەڵام جین هیۆنگ وتی کە هەرگیز لەوێ نزیک نەبینەوە !

شێوەی پارەکەکە 👆🏻____________________________________*بۆ زانین ⁦⁽⁠⁽⁠ଘ⁠(⁠ ⁠ˊ⁠ᵕ⁠ˋ⁠ ⁠)⁠ଓ⁠⁾⁠⁾⁩ : تای و کوک لێرە تەمەنیان ١٠ ساڵە ____________________________________

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

شێوەی پارەکەکە 👆🏻
____________________________________

*بۆ زانین ⁦⁽⁠⁽⁠ଘ⁠(⁠ ⁠ˊ⁠ᵕ⁠ˋ⁠ ⁠)⁠ଓ⁠⁾⁠⁾⁩ : تای و کوک لێرە تەمەنیان ١٠ ساڵە
____________________________________

....../ End Flash Back/......

تای دەستی بە سەریەوە گرتبوو  و سەری دەسووڕا بەهۆی ئەو بیرەوەریانە کە لە مێشکی سڕابۆیەوە .. وەک ئەوەی خەونێک بێت وڕاستی نەبێت
• تای : بە نەفرەت بیت ! چی ڕوودەدات ! ... خەونە ؟ یاخوود ... ڕاستی ؟! .
___________

🖤To be continued 🖤
____________

***********
دوبارە سڵاو !....
ببورن پارتەکان زۆر کورتن چوونکە ڕۆژانە دایدەنێم نەوەک هەفتانە
و سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە( ڕۆمانەکە / چیرۆکەکەم) دەخوێننەوە یاخود ڕەیتینگی دەکەن دەتوانم بڵێم کە بەڕاستی زەوق و سەلیقەیەکی جوانتان هەیە 🍓🍁

ببورن پارتەکان زۆر کورتن چوونکە ڕۆژانە دایدەنێم نەوەک هەفتانە و سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە( ڕۆمانەکە / چیرۆکەکەم) دەخوێننەوە یاخود ڕەیتینگی دەکەن دەتوانم بڵێم کە بەڕاستی زەوق و سەلیقەیەکی جوانتان هەیە 🍓🍁

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

**********







the tattoo artist /TK / ✔️Where stories live. Discover now