part 2

248 26 0
                                    

دوای دەرچوونی بەڕێز کیم لە ماڵەوە سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت و بەرەوە شوێنێکی نادیاردا دەڕۆشت ... ١٥ خولەک و تەنیا بەدەوری خۆی دەسورێتەوە کاتژمێر ٩:٤٥ خولەکە بڕایاری ئەوەی دا کە ئەمشەو نەگەڕێتەوە ماڵەوە و بڕوات بۆ ماڵی هاوڕێی نزیکی ( بەڕێز جیۆن )
٥ خولەکی تر و دەگەیشت بەڵام !
•بەڕێز کیم : ئەوە چییە لەوێ ؟ .
ئافرەتێکی بینی لەسەر ڕێگاکە لە نزیک ڕووبارەکە .. پێی دیار بوو کە دووگیانە بەڵام کراسێکی سپی کۆنی لەبەردایە ؟ بۆچی
•بەرێز کیم : لەوانەیە پێویستی بە شتێک بێت .
ویستی لێی نزیک بێتەوە بەڵام لەناکاو شتێک خۆی بە پەنجەرەی ئۆتۆمبێلەکەیەوە هەڵدە !.... ئەوە هەمان ئەو ئافرەتەیە !
•بەڕێز کیم : چ.چی ئەوە چیە !..خودایە یارمەتیم بدە خوایە گیان بمپارێزە !
ئافرەتەکە سەری بە پەنجەرەکەوە دەخشاند و خوێن بەسەر پەنجەرەکە بڵاو دەبۆیەوە هەموو ئەمانە و ئەو هێشتا بەردەوام بوو لە لێخووڕین و خێرایی زیاتر دەکرد ... لەناکاو!
دەنگێک: ههههه بە تای تای دەڵێت نەفرەتی ؟ ... هههه داوای لێبووردن بکە ئەگینا دەمریت پیری ناشرین !
•بەڕێز کیم : ئ.ئارام بەرەوە ! ... لێ خوڕە ! ... هەموو شتێک تەنیا خەونە !
هەمان دەنگ : نۆ تۆ نۆ خەون نییە یان ئەوەتا داوای لێبوردن دەکەیت یان بمرە !... یەک .. دوو ..سێ !
و دوای وتنی ئەوە دەموچاوی ئافرەتەکەی بەرامبەر دەرکەوت کە پڕ برین بوو و وتی :  پیرەپیاو !
بەڕێز کیم کەوتە هاوار کردن و چاوی خۆی داخست .. دوای ئەوە ... ئۆتۆمبێلەکەی کەوتە ناو دەریاچەکە !و هیچ دەنگێک دوای ئەوە نەما ... شوێنێکی بەتاڵ ..بێ دەنگ ... تاریک ... ئافرەتەکە لەوێ ڕاوەستابوو
ئافرەتە : بای بای !

the tattoo artist /TK / ✔️Where stories live. Discover now