part 11

119 16 0
                                    

.../ لای تایهیۆنگ /....

•"Mr.kim?"
جەستەی تای لەسەر ئەو کورسیە دانیشتووە بەڵام .. ڕووحی لێرە نیە ... بیر و هۆشی تەنیا لەسەر ئەو پشیلە ڕەشەی بەرامبەریەتی کە تەنیا خۆی دەیبینێت !

•"Mr.kim do you hear me ?"
/بەڕێز کیم گوێت لە منە ؟/

•"Teahyung: oh sorry I was Immersed in my thoughts"
/ ئۆ داوای لێبووردن دەکەم لەناو بیرکدنەوەکانم نوقم ببوم /

•"don't mind sir ... your plane is ready to fly "
/ ئاساییە بەڕێزم ... فڕۆکەکەت ئامادەیە بۆ فڕین /

تای لەسەر کورسیکە هەسایەوە بە بێ هێزی وەک ئەوەی هەفتەیەک نەخەوتبێت ...جانتاکەی لەسەر شانی هەڵگرت و ئەوەی تریشی بە یەکێک لە کارمەندەکان دا تاوەکو بیخاتە نێو فڕۆکەکەوە گیرفانی چاکەتەکەی دەلەرزی بەهۆی مۆبایلەکەیەوە .. هەر بۆیە مۆبایلەکەی دەرهێنایە دەرەوە

**تایهیۆنگ**
دایکم ؟ ... بۆچی پەیوەندی دەکات ؟
***
• تای : بەڵێ دایکە ؟
•خاتوو کیم : تای ؟.. لەکوێی ؟
•تای : دایکە سەفەری دەرەوەی وڵاتم هەبوو .. پێم وتیت .
• خاتوو کیم : درۆ دەکەیت تای ! درۆ دەکەیت !
• تای : دایکە دووبارە چی ڕوویداوە !؟
• خاتوو کیم : دوێنێ پێت وتم سەفەری پاریست هەیە وایە ؟ ... هەر دوێنێش بوو ٦ هەزار دۆلارم پێت دا ،
ئەژمارە بانقیەکەتم کردەوە ٢٣ ملیۆن دۆلاری تێدایە ! و ئەژمارەکەی تریشم بینی کە تێدا ٦ هەزار دۆلارەکەی تێدایە و چەندەها ئەژماری ترم بینی کە پەیوەندی بە تۆوە هەیە ! .. هەروەها دەستم گەیشتووە بە لیستی بلیتەکان کە بۆ پاریس بڕاوە و بەهەمان شێوە سێر لیستی گەشتیارەکانی( کۆریا - پاریسم ) کرد کە ناوی تۆی تێدا نەبوو ... خەریکی چیت تای !
•تای : ... دایکە ئەم بابەتە دوا بخە بۆ کاتێکی تر ! كۆنفرانسێکی پزیشکی گەورەم لەپێشە کە دەبێت تیایدا باسی زیانەکانی سۆشیال میدیا بکەم و سەرو شێوەم هیچ یارمەتی دەر نییە و پرسیارەکانی تۆش لەلایەکی ترەوە تکایە ئەمە دوابخە ..بەڕاستی کاتی ئەوە نییە !
•خاتوو کیم : دوای ناخەم تێدەگەیت! .. ئەمەش وەکو کارەکانی تر نییە ! .. ناهێڵم دووبارە کارێکی شێتانە ئەنجام بدەیت کیم تایهیۆنگ !
..........
"6":یارمەتیت دەوێت هم ...
.......
تای هەستی بە گەرمیەکی زۆر خنکێنەر کرد لەدوایەوە بەتایبەتی ملی ... وەکو ئەوەی کەسێک ئاوێکی کوڵاو .. یان ئاگرێکی بەهێز لەنزیک سەریەوە هەڵگیرسابێت بەڵام نەیسوتێنێت

** تایهیۆنگ**
چی بکەم !؟ ... داوای یارمەتی لێ بکەم ؟..
بەنەفرەت بیت نامەوێت دایکم تێکەڵی کارەکانم بێت !... بەڵام... لەهەمان کاتدا نامەوێت ئەو گۆبڵینز و جنۆکانەی توش بکەم .... هەم داوای پاداشتم لێ دەکەنەوە ! ... خوایە گیان یارمەتیم بدە !

****
.....
"6": بۆ خودا یارمەتیت دەدەم ... پاداشتم ناوێت .
.....
تای دوای قسەکردنی جنۆکەکە یەکڕاست بۆ دەستشۆرەکان ڕۆشت و دەست و دەموچاوی خۆی شورد بەڵام سودی نییە وا هەست دەکات کە ئاگر بە ملیەوە سەندویەتی ...بەڵام لەڕاستیدا هیچ ئاگرێک نییە بەڵکو بەهۆی جنۆکەکەی پشتیەوەیەتی

•تای : یارمەتیم دەدەیت ؟
•"6": ئم .
•تای : بەبێ پاداشت ؟ !
•"6": پێویست ئەکات قسەکانم دوبارە بکەمەوە ؟!
•تای : بۆچی .. موسوڵمانیت یان چی ؟
•"6": بەڵێ موسوڵمانم ..بۆ زانیاریت منم دەتپارێزم لەوان .. هەمووی بەهۆی نزاکانی دایکتە .. ئەگینا من لێرە نەدەبووم .
•تای : بەڵام ...
•"6": دەزانم ئێستا دەڵێیت « تۆ لەگەڵ ئەوان بوویت»
بەڵێ ، بەڵێ لەگەڵ ئەوان بووم بەڵام پەیوەندیم پێیانەوە نییە
•تای : ئێستا ئەوە گرنگ نییە تەنیا ڕێگری لە دایکم بکە با هیچ کارێک نەکات توشی کێشەی بکات !.

•"6": باشە ... بەڵام...  ڕاستە من پاداشت وەرناگرم بەڵام هیچ شتێک بەخۆڕایی نییە ... بە یەک مەرج  ئەنجامی دەدەم !

To be continued 🖤🖤

To be continued 🖤🖤

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


the tattoo artist /TK / ✔️Where stories live. Discover now