part 6

165 17 0
                                    

• کوک : قسە لەگەڵ کێ دەکەیت ؟!
• تای : هیچ !.. تەنیا بێدەنگ بە !
تای تاتۆکەی زۆر بە خێرایی تەواو کرد
•تای : تەواو .... دەتوانی بڕۆیت .
جۆنکوک هەستایەوە سەر پێ و چاکەتەکەی لەبەر کرد پێش دەرچوون لە ژوورەکە سوڕایەوە
• کوک : تای .. مەبەستم هیۆنگ .. ئەگەر هاتوو هەر شتێکت بینی کە نامۆ بوو ..یان نەرشتێکی تر .. تەنیا نامەیەکم بۆ بنێرە یاخوود هەر بەیانی دەتوانی بێیت لەگەڵم بۆ ....
جۆنکوک قسەکانی تەواو نەکرد چوونکە تایهیۆنگ قسەکانی پێ بڕی
• تای : هێی ... من شێت نیم باشە ؟! و نەکەیت بەم شێوەیە جارێکی تر قسەم لەگەڵدا بکەیت .. دڵنیابە خراپت بەسەر دێت !
• کوک : بزانە لەگەڵ کێ قسە دەکەیت !.. سنور مەبەزێنە !
• تای : چیت پێ دەکرێت ها ؟ ... بە ١ پەیوەندیەک دەتوانم بڵێم کە جارێکی تر ناتوانی هیچ بەرهەمێک بفرۆشیتەوە
• کوک : ههه خۆت بە چی دەزانی ؟
• تای بە بزەوە : دەتەوێت تاقی بکەینەوە هم ؟
تای مۆبایلەکەی لە گیرفانی دەرهێنا و پەیوەندیەکی ئەنجام دا
• تای :  گرێبەستەکەی کۆمپانیای I clinic  هەڵوەشانەوە .
دوای ٨ چرکە پەیوەندیەک بە جۆنکوک گەیشت
• تای:  وەڵامی بەرەوە
جۆنکوک وەڵامی دایەوە
• کوک : بەڵێ بەڕێز جیۆنت لەگەڵدایە
•مینهۆ : سڵاو بەڕێزم بەڕێز کیم بە گرێبەستەکە ڕازی نەبوو و هەڵی دەوەشێنێتەوە زۆر خۆشحاڵ بووین بە کارکردن لەگەڵتان .. خوات لەگەڵ
جۆنکوک سەری بەرز کردەوە و شۆک بوون بە دەمووچاویەوە دەرکەوتبوو
تای دیسانەوە پەیوەندی کردەوە
• تای : مینهۆ هەڵی مەوەشێنەوە ... پێویست ناکات پەیوەندی بە بەڕێز جیۆن بکەیت .. خۆی لەیەردەمم ڕاوەستاوە
کوک دەیویست لەوێ دەچێت بەڵام قسەکانی تای ئەوی وەستاند !
• تای : سێرکە ... نەکەی ئەمە بە ماڵەوە بڵێیت ئەگینا ...!
• کوک : گەمژە نیم !... نامەوێت خێزانەکانمان تێکەڵی ئەو بابەتە مەترسیدارە بکەم
• تای : بەیانی کاتژمێر ٦ کۆبونەوەمان هەیە .. لەبیری نەکەیت
جۆنکوک وەڵامی نەدایەوە و لە ژوورەکە دەرچوو
/ ڕۆژی دواتر /
• نامجۆن : تەق .. تەق ..تەق ..گەمژەەە کاتژمێر ٧:٣٠ مێشکت لەدەست داوە هاا!؟
جۆنکووک لەسەر نوێنەکە هەستایەوە و بەرەو دەرگاکە ڕۆشت
• کوک : هیۆنگ دەتەوێت بمری هم !!!
• نامجۆن : گەمژە کۆبوونەوەت هەبوو کاتژمێر ٦ ... دەزانی ئێستا کاتژمێر چەندە ../ مۆبایلەکەی بەرز کردەوە /
• کوک : بەنەفرەت بيت ! کاتژمێر ٧ ئەی خوایە گیان!
بە خێرایی خۆی ئامادە کرد و دەرچوو لە ماڵەوە
......
/ دوای گەیشتن بە شوێنی مەبەست /
.....
• تای ( smiley ) : ٤ بارهەڵگر ؟
• کوک( bloody bunny ) : ئهم .. دەست بەسەریاندا گیراوە بەڵام ئەم بارهەڵگرانە دەست بەسەریان ناگیرێ دڵنیا بە
• یەکێک لە ئەندامەکان : منداڵێکی وەکو تۆ چۆن ئەم شتانە بەڕێوە دەبات ؟ باوکت بانگکە منداڵ .
• کوک : ئەی پیرێکی وەکو تۆ لەجیاتی تۆبە کردن چی دەکات لە شوێنێکی وەکو ئێرە ؟
• کەسێکی تر : هێی منداڵ ئاگات لە زمانت بێت ... هەر بە ناوت دیارە کە منداڵێکی بێ سەرو بەری هههههههه..!
• کوک : بەڕاست ؟ ... ولیام هارڤ تەمەنی ٧٦ ساڵە و خێزانەکەی لە ئەمریکا شاردۆتەوە بۆ دورخستنەوەیان لەم  کارانەی کە دەیکات و وەکو ئەوەی من بیزانم دایک و باوکی جێیان هێشتووە بەهۆی ئەوەی کە توشی نەخۆشی دەروونی بۆتەوە ... پێویست ئەکات شتی تر باس بکەم ؟ .
• تای ( smiley) : هێی بەسیکە لێرە کۆبووینەتەوە بۆ ئەوەی چارەیەک بۆ دەست بەسەر داگرتنی بارهەڵگری مادە هۆشبەرەکان بدۆزینەوە نەک لێکۆڵینەوە لە ڕابردووی یەکتر !
/دوای تەواو بوونیان لە کۆبوونەوە /
• تای : بڵۆدی بەنی (کەروێشکی خوێناوی) تۆ بمێنەوە ..
هەموویان دەرچوون و تەنیا ئەو دوانە مانەوە .. ماسکەکانیان لێ کردەوە
• تای : دوێنێ ...دەتویست بۆ کوێ بمبەیت ؟
•کوک : بۆچی... ڕای خۆت گۆڕی ؟
•تای : تەنیا پێم بڵێ دەتوانین بۆی بڕۆین ؟
کوک دەستی کردە گیرفانی و ڕۆشت و تایهیۆنگ بەدوایەوە بوو سواری ئۆتۆمبێلەکەی جۆنکووک بوون .. هەردووکیان بە بێدەنگی دانیشتبوون و هیچ دەنگێک نەدەهات ..
تا لە کۆتایدا گەیشتنە ماڵێک
جۆنکوک لە ئۆتۆمبێلەکە دەرچوو و تایهیۆنگ بەدوایەوە
... لە جەرەسی دەرگاکەیان دا  ...
خاتونێک دەرگاکەی کردەوە
هیناتا : ئۆ بەڕێز جیۆن ... هیچ شتێک ڕوویداوە ؟ ... ئەمڕۆ چاوپێکەوتنمان نەبوو ؟
کوک : تەنیا هاوڕێیەکم هێناوە ...
هیناتا : چرکەیەک!
کوک : با بڕۆینە ژورەوە تکایە
/ لە ژوورەوە /
هەمویان دانیشتبوون و قاوەیان دەخوارەدەوە
•هیناتا : کەواتە تۆ تیهیۆنگی ؟
تای سەری بۆلای چەپی سوڕاند کە جۆنکوک لێ بوو و بەشێوەیەک سێری کرد وەک ئەوەی بڵێ " گەمژە چیت دەربارەی من وتووە ! "
•تای : بەڵێ بەڵێ خۆشحاڵم بە ناسینی بەڕێزت
•هیناتا : ... بەڕێز تای ... وابزانم پێویستت بەم دەرمانە دةبێت !....

🖤🖤🖤🖤🖤🖤🖤
To be continued
🖤🖤🖤🖤🖤



~سڵاو ..  لەمەو بەدوا هەموو ڕۆژێک پارتێکی نوێ دادەنێم هەر بۆیە تەنیا ویستم ئاگادار بن فەراولەکان 🍁🍓



the tattoo artist /TK / ✔️Where stories live. Discover now