part 3

223 21 0
                                    

شێوەی ئافرەتەکە 👆🏻

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

شێوەی ئافرەتەکە 👆🏻

👆🏻ئەو شوێنەی کە لێی ڕاوەستابوو لە کاتی مردنی بەڕێز کیم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

👆🏻
ئەو شوێنەی کە لێی ڕاوەستابوو لە کاتی مردنی بەڕێز کیم

................
•نەخۆشخانە : سڵاو لە نەخۆشخانەی سیۆلەوە پەیوەندیتان پێوە دەکەین .. ئەم تەرمەی ئێرە بەڕێزت کۆتا کەس بوویتە کە پەیوەندیت پێوە کردبێت دەتوانی کە پێم بڵێیت بەڕێزت چی خاوەنی ئەم مۆبایلە دەبیت ؟
•خاتوو کیم : ب.ببەڕێزت باس.سی چی دد.دەکەی !! و بۆچی بە مۆبایلی هاوسەرەکەم پەیوەندیم پێوە دەکەن ! ... هاوسەرەکەم هیچی لێ بەسەر نەهاتووە ! ... ن.نیو کاتژنێر پ.پێش ئ.ئێست.تا لە ماڵەوە دەرچوو ت.تا حاجەتەکان بکڕێت ! .
•نەخۆشخانە : خاتوو ... کیم .. بەڵێ خاتوو کیم بەڕێز کیم بە ڕووداوێکی هاتووچۆی ناشرین کۆچی دوایی کردووە لە ڕێگەی خنکانەوە ... پێویستە بێیت بۆ نەخۆشخانە تا تەرمەکەی بەرنەوە .....
خاتوو کیم موبایلەکەی لەدەست کەوت و لە هۆش خۆی چوو !
............
دوای ماوەیەک
..........
خاتوو کیم دەگریت و هاوار دەکات و تای لەوێوە بە خەمباری و بێ هیوایی دانیشتووە ... وەک ئەوەی ڕووح لە جەستەی نەمابێت .. ژێر چاوی مۆر و دەموچاوی سپی هەڵگیرساوە و زۆر لاواز بووە
سەری بەرەوە خوارەوە شۆڕ کردۆتەوە و سێری زەویەکە دەکات .. بینی کە دوو کەس لێی نزیک دەبنەوە یەکێکیان پێڵاوێکی ڕەشی بریقەداری کلاسیکی لەپێیە ئەوی تریش کالایەکی نایکی
لەبەردەمی وەستان و دەستێک چووە سەر شانی
• بەڕێز جیۆن : کوڕم ... خەم مەخۆ .. انشاءللە جێی بەهەشتە.
تایهیۆنگ سەری بەرز کردەوە و بینی کە پیاوێکی تا ڕادەیەک بە تەمەنە و ئەوی تەکیەوە کوڕێکی باڵا بەرزی ئەسمەرە
•تایهیۆنگ بزەیەکی ماندووی بەسەر لیویەوە دروست
کرد : سوپاس مامەگیان ...
•بەڕێز جیۆن : کوڕم من دەڕۆم بۆلای مێوانەکان و پێشوازیان لێ دەکەم پێوەت دیارە کە زۆر زۆر ماندووی تۆزێک دانیشە یان دەموچاوت بشۆ
تایهیۆنگ هەر بە هەمان بزەوە سەری بە بەڵێ لەگاند 
• نامجۆن : خۆتان خۆشبن .... دەتوانم پرسیارێک بکەم ؟
•تایهیۆنگ : سوپاس .. فەرموو ؟
•نامجۆن : چ بوارێکت تەواو کردووە و کارت چییە ؟
• تایهیۆنگ : پزیشکیم تەواو کردووە و لەگەڵیشیدا تاتۆ ئارتیستم
• نامجۆن : واتا شوێنی باوکت دەگریتەوە ؟
•تایهیۆنگ : بەڵێ
• نامجۆن : نازانم ئەو گەمژەیەی برامت لەبیرە یاخود نا  بەڵام ئەو ئێستا بە تەمەنی تۆیە و شێتی تاتۆیە و خوالێخۆشبوو تاتۆ ئارتیستی ئەو بوو ئەمڕۆ چاوپێکەوتنێکی هەبوو بۆ دروستکردنی تاتۆ ... ئایە توانای ئەوەت هەیە بۆی بکەیت ؟
• تایهیۆنگ : جۆنکووک ؟ .... ئم لەبیرمە بەڵام ئەو لە من بچووکترە من ٢٨ لە کاتێکدا ئەو ٢٦ .. و بەڵێ با دوای جەنازەکە بێت بۆ ماڵەوە
........
دوای گەڕانەوە بۆ ماڵ
.....
نامجۆن چووە ژوورەوە و گوێی لە هاوار کردنی یەکێک لە یاریدەدەرەکانی جۆنکووک بوو  بە خێرایی ڕۆشتە ژورەوە و بینی کە دووبارە کوک لە یەکێک لە یاریدەدەرەکانی داوە
• کوک : نامجۆن ئەو چەپەڵەم بۆ بەرە دەرەوە ! .
نامجۆن زلەیەکی لێ دا و سەری سوڕاندەوە لەگەڵ ئەو
زلەیەدا
•کوک : چۆن بوێری دەکەیت لە کوڕە گەورەی خێزانی جیۆن بدەیت ها !! .
نامجۆن ملی گرت و بەقەد دیوارەکە نوساندی
• نامجۆن : یەکەم نامجۆن هیۆنگ .. نەوەک تەنیا نامجۆن ! ... دووەم ڕاستە تۆ کوڕی گەورەی لەلای دایکتەوە بەڵام لە ڕاستیدا من کوڕە گەورەم ! .. فێری ڕێز بە هەی چەپەڵ !.
ملی بەردا و کوک کەوتە سەر زەویەکە ...
• کوک : پێی وتم کە مامە کیم مردووە !
•نامجۆن : ڕاستە ...و چاوپێکەوتنەکەت وەک خۆی ماوە
•کوک :چۆ...
• نامجۆن : تای هاوڕێی مناڵیت شوێنی ئەوی گرتۆتەوە
• کوک : ت.تای ؟!
کوک ترساوی بە دەموچاویەوە دیار بوو
• نامجۆن : چی بووە ... هیچ شتێک بووە پێشتر ؟
کوک : ن.نا هیچ ن.نەبووە !
........
لەلای تای
........
تای : دایکە بەسە گریان ... باوکم بەوە نایەتەوە
خاتوو کیم : باشە کوڕم بەڵام تۆش بڕۆ بۆ دەستشۆر دەچاوت بشۆ زۆر شێواوی
تای تەنیا سەری لەقاند و بەڕێ کەوت
بۆ دەستشۆر ... قاپیەکەی کردەوە و چووە ژورەوە و دەموچاوی شۆرد سەری بەرز کردەوە بەرامبەر ئاوێنەکە و چەندەها دەستی بینی بەسەر جەستەیەوە
تای بە ماندویی: تکایە دەستەکانتان لابەرن ئەوە هێزم ناهێڵێت!
دەنگێک : تایا بۆچی بێزاری ؟
دەنگ ٢ : تای تای ئەو ئەسمەرە کێ بوو ؟
دەنگ ٣ : تایۆ بۆچی نایەیتە جیهانی ئێمە ؟
دەنگ ٤ : تایهیۆنگ ئێستا تۆ دڵخۆشیت ؟
تای : نەخێر دڵخۆش نیم  " 9 "بینیم چیت لە باوکم
کرد .. دڵ خۆش.. نیم ! 
دەنگ ١ : تایا ئەو لەبەر تۆ ئەوەی کرد
تایهیۆنگ : من ئەوەم ناوێت !
هەستی کرد لەهۆش خۆی دەچێت و هەر بەڕاستی لەهۆش خۆی چوو بەهۆی ئەو هێزانەی لێی وەرگیرابوو

 نیم !  دەنگ ١ : تایا ئەو لەبەر تۆ ئەوەی کرد تایهیۆنگ : من ئەوەم ناوێت ! هەستی کرد لەهۆش خۆی دەچێت و هەر بەڕاستی لەهۆش خۆی چوو بەهۆی ئەو هێزانەی لێی وەرگیرابوو

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

👆🏻
شێوەی تایهیۆنگ

the tattoo artist /TK / ✔️Where stories live. Discover now