part 15 and the end of the story

185 16 0
                                    

• تای : ئامادەی ؟
•کوک : بەدڵنیاییەوە !
دار لە دەستیان ... گڵۆپ لەسەریان ... لەبەردەم ئەو شوێنە نەفرەتیە وەستاون کە بوەتە هۆی تێکدانی هەموو ژیانیان !.. هاوڕێیەتی !.. خێزان ...! هەموو شتێک !
/ Flash back /
"• تای : کوکی وەرە با بڕۆینە سەر ئەو جۆڵانەیە هم ؟ "
تای لە کۆتایدا جۆنکوکی ڕازی کرد بەوەی بڕۆنە ئەو شاری یاریە کۆنە ... جۆنکوک هیچ ئاسوودە نەبوو بەوە ... تەنیا نەیدەویست دڵی باشترین هاوڕێی بشکێنێت ! .
"•کوک :  تەنیا ١ یاری باشە ! ."
تایهیۆنگ بەو قسەیە بێزار بوو
"• تای : ترسنۆک ! "
لەگەڵ وتنی ئەو وشەیە دەمو لچی خۆی تێکەڵ کرد و شێوەیەکی توڕەی دانا
"•کوک : ناوەێ بمرین تەنیا ئەوەندەیە. ..بۆچی خۆت لێم توڕە دەکەیت ! "
" •تای:کوکی ... مادەم وایە ... با بڕۆینە ئەو ئەشکەوتە هم ؟ ... ئەوێ ڕاستە کۆنە بەڵام ناشکێت وانییە ؟ "
جۆنکوک هەرچەندە بەدڵی نەبوو بەڵام تەنیا دەیویست لەو شوێنە بە ساغ و سەلامەتی دەرچن !
"• کوک : پێنج خولەک .. تەنیا پێنج خولەک ! "
تای زۆر دڵخۆش بوو باوەشی پێیا کرد دواتر بەرەو ئەشکەوتەکە ڕای دەکرد بێ ئاگا لەوەی کە بەسەری دێت  .. جۆنکوکیش بە ترسەوە .. بە نا ئاسودەییەوە بەدوایەوە لایتەکەی هڵگیرساندبوو و دەڕۆشت !
... ماوەیەکی کەمی پێ چوو تا گەیشتن و هەردووکیان بەرامبەر ئەشکەوتەکە وەستابوون
" •تای :من لە تۆ گەورەترم بۆیە من یەکەمجار دەڕۆم "
" •کوک : هههه تەنیا لەسەر پەڕەکان وایە !... ئەگینا هەمان تەمەنین گەمژە ! "
"• تای : یااااا ڕێزی هێۆنگەکەت بگرە ! "
تای دیسانەوە دەموچاوی خۆی لێکدا و ڕووی سوڕاندە ئەولاوە
" • کوک : یا تایا وا مەکە خۆم دەترسێم ! "
تایهیۆنگ سوڕایەوە و دەستی کرد بە پێکەنین و جۆنکوکیش بە هەمان شێوە
" •تای : دەی بەسە بەسە با زوو کارەکەمان لێرە تەواو بکەین دواتر بڕۆین دەی دەی "
تای لایتەکەی لە جۆنکوک وەرگرت و چووە ژوورەوە ... بەرە .. بەرە ... جۆنکوک ڕووناکییەکەی تای لەبەر چاوا دەڕۆشت ... دوور دەکەوتەوە ... وەک ئەوەی هیچ کەسێک نەڕۆشتبێتە ژوورەوە !
هەر لێرەوە جۆنکوک ترسا و دەستی کردە بە بانگکردنی تای لە یەکەم جار .. بێ وەڵام ... دووەم جار ... بێ وەڵام .. بەڵام لە سێیەم !
" •تای : جۆنکوک ! .. وەرە شتێکم دۆزیەوە ! ...! "
جۆنکوک دڵی بەوە ئاسوودە بوو کاتێ زانی کە هاوڕێکەی هیچی لێ بەسەرنەهاتووە بەڵام هەر ترسێک لە دڵی هەبوو وەک ئەوەی هەموو جەستەی ڕێگری لەوە بکات کە بڕواتە ناوەوە ! ... بەڵام هۆشی هێنایەوە سەر خۆی و زۆری لە خۆی کرد کە بڕواتە ژوورەوە هەر ئەوەش ڕوویدا ... دەستی کردە ڕۆشتن .. و بەرە بەرە ڕووناکییەکی دەبینی کە دوای ماوەیەک سێرکردنت بینی کە ئەوە تایهیۆنگە .. هەر بۆیە ڕایکرد بۆ بینینی ئەو شتەی کە تای دۆزیوێتەوە
" •کوک: تایاھ ( سەری بەرەو خوارەوە شۆڕکدر ) ....! "
دوای بینینی ئەو شتە !... جۆنکوک بەرە بەرە دەگەڕایەوە پشتەوە .. تا لە کۆتایدا وەستا ... بە ترساوی ! ... دەیزانی ئەوەی کە لەوێیە چ نەفرەتێکە !
" •تای : سێری ئەمە بکە بوکەڵەیەکی زۆر ناشرینە ئیو... دەبێ چ منداڵێک بەمە یاری بکات یاع ! "
جۆنکوک بە ترساوی سێری تای دەکرد !.. چاوی !... قاچی ! دەستی !..... بەڵێ دەستی !
" •کوک : تایهیۆنگ ... پێم نەڵێيت کە دەستت لەو نەفرەتە داوە ! "
تای بە شەیتانی سێری کرد و بەخێراییەکی زۆر بوکەڵەکەی بەدەستی هەڵگرت .. جۆنکوک لە ترسا چاوی خەریک بوو دەرپەڕێت و هەناسەی تەنگ بوو
" •تای : ئەمە دەڵێیت ؟ .... بۆچی وا ترساوی تەنیا بوکەڵەیەکە یاهھ ! "
" • کوک : تای ! هەر ئێستا فڕێیبە زوو ! ... ئەوە ڤودۆیە ! ...  "
________________

~بوکەڵەی ڤودۆ : یەکێکە لە ئەو بوکەڵانەی کە بۆ سحر کردن بەکاردەهێنرێن _____________________

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

~بوکەڵەی ڤودۆ : یەکێکە لە ئەو بوکەڵانەی کە بۆ سحر کردن بەکاردەهێنرێن
_____________________

" •تای : وای تۆ چۆن باوەڕ بەم شتانە دەکەیت بەڕاستی منداڵیت ! "
هەر دوای ئەم قسانە یەکڕاست بەردێک کەوتە خوارەوە !
جۆنکوک چاوەکانی داخست و دەستی خستە سەر گوێی ! ٢ چرکەی پێچوو ... تا بەرچاوی ساف بۆیەوە!
تای! .... بەردەکە کەوتۆتە سەر قاچیەوە  ! ...

To be continued 🖤

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

To be continued 🖤

the tattoo artist /TK / ✔️Where stories live. Discover now