part 15 -2

192 14 7
                                    

"• تای : ج.جۆن.کو.ک ! .. قاچەکانم ! "
جۆنکوک لەوێ ڕاوەستابوو بەبێ هیچ جووڵەیەک .. دواتر بیری کەوتەوە کە پێویستە یارمەتی تای بدات .. هەربۆیە هەوڵی ڕاکێشانی بەردەکەی دەدا بەڵام سوودی نەبوو
"• کوک : تای !... دەڕۆم بانگی جین هیۆنگ دەکەم ! "
" •تای: جۆنکوک... جێم مەهێڵە !.. دەترسم بەتەنیا ..! تکایە !"
" •کوک : لایتەکە لای تۆ جێ دەهێڵم  بۆیە مەترسێ ئێستا لەگەڵ جین هیۆنگ دەگەڕێینەوە بۆلات ! "
لایتەکەی دایە دەست تای و خۆی بە هەموو هێزیەوە ڕایدەکرد و ڕایدەکرد .. هەموو ئەوەی کە لەمێشکی بوو ئەوە بوو کە بەزووترین کات بچێتە ئەو پارکە بۆ دۆزینەوەی جین و داوای یارمەتی لێ بکات !
لە کۆتایدا دوای ڕاکردنێکی زۆر گەیشتە پارکەکە .... سەیری هەموو لایەکی دەکرد تا لە کۆتایدا جینی بینی !
بەخێرایی بەرەو ڕوویەوە بە گریانەوە دەڕۆشت
و لەبەردەمی وەستا
"•جین :  جۆنکوک ؟ چی ڕوودەدات ؟ ئەی تای لەکوێیە دایکم پرسیاری ئەوی دەکرد ! .. چرکەیەک بۆچی دەگریت !؟ "
" •نامجۆن : هێی هێی !.. بۆچی دەگریت هم ؟ .. چی ڕوویداوە ! جۆنکوک قسە بکە ! "
" •کوک تای ! ( هەنیسک ) لە ئەشکەوتەکە گیری خواردووە ( هەنیسک ) یارمەتی ! تکایە ( دەستی کردە گریان ) "
نامجۆن و جین و جۆنکوک بەخێرایی ڕایانکرد بۆ ڕزگارکردنی تای ... کاتێک کە گەشتنە ژوورەوە تای لەهۆش خۆی چوبوو .. هەربۆیە نامجۆن پەیوەندی بە خێزانەکانیانەوە کرد ... جۆنکوک تەنیا لەدوورەوە وەستابوو و هەستی بە خراپی دەکرد چوونکە وا بەسەر هاوڕێکەی هاتووە !
دوای ماوەیەک کە لە نەخۆشخانە هاتنەوە ... تای لەو ڕۆژەوە هیچ قسەیەکی نەکرد ... بەڵام ! تای بۆ یەکەم جار لەگەڵ جۆنکوک قسەی کردەوە و ئەوەی وتی ترسێنەر بوو
" • تای : یازدە دانە ... لەدەورمە ... تۆش ... لەمە ڕزگار نابیت ..جۆنکوک ... دەبێت  .. لەیەک... بەدوور بین ! "
دوای ئەوە لوتی لەخوێن هات
جۆنکوک بانگی بەڕێز کیمی کرد .. و ویستیان بڕۆنەوە ماڵ ... بەڵام لە دوا ساتدا ...
" • کوک : تۆ چیت نەفرەتی ! "
" •تای : خەونێکی ناخۆش ! "
جۆنکوک بەسێرکردنی چاوەکانی تای زانی کە ئەمە تایهیۆنگ نییە .. بە شێوە .. بە جەستە ... وا دەزانیت تایهیۆنگە .. بەڵام تەنیا بەسێرکردنی چاوەکانی زانی کە ئەمە کەسێکی ترە !
لەوە بەدوا تایهیۆنگ و جۆنکوک یەکتریان نەبینەوە چوونکە خێزانی جیۆن ماڵەکەیان گواستبۆیەوە .... بەڵام .. هەواڵەکانیان پێدەگەیشت ... برا گەورەی تای ... جین کۆچی دوای کردووە .. بەهۆی هۆکارێکی نامۆ ... جەستە مردووەکەی لە ژوورەکەی دۆزرابۆیەوە و بە خۆکوشتن داندرا بەهۆی دوکەڵەکەی کە کرابۆیەوە لە ژوورەکەی ..
/ End Flash Back /

بەهێواشی دەڕۆشتن ... سەیری هەموو لایەکەکیان
دەکرد ... تا گەشتنە بەرامبەر ئەشکەوتەکە
" •کوک: لێرە هەموو شتێک دەستی پێ کرد ... دەبێت ئەو بوکەڵەیە بدۆزینەوە و بیسوتێنین بە هەر شێوەیەک بێت ! "
ڕۆشتنە ژوورەوە .... بەرە بەرە تا گەشتنە هەمان شوێن .... سەیری هەموو شوێنێکیان دەکرد بۆ دۆزینەوەی ئەو بوکەڵەیە تا لە کۆتایدا !
" •تای : دۆزیمەوە ! "
هەر بەو شێوەیە ... بە خێرایی هەڵیان گرت و ڕایانکرد بۆ سەر کەنارەکە ! ... جۆنکوک دارەکانی دەرکرد و لمەکەی لابرد ... و ئاگری کردەوە .... بەڵام تای بیری کەوتەوە !
" • تای : جۆنکوک نەکەیت .! ڕاستە کە ئەو ڤودۆیە بۆ ئێمە نییە ! .. بەڵام ئەو کەسەی کە ڤودۆکەی بۆ درووست کراوە .. زیانی پێ دەگات ! "

جۆنکوک گوێی بە قسەکان نەدا یەکڕاست خستیە نێو ئاگرەکەوە .. تای هێچی لەدەست نەدەهات .... تەنیا سێرکردن نەبێت
....
لەسەر قەراغ کەنارەکە دانیشتبوون کات بەرەو تاریکی دەڕۆشت
" •تای: هھه ! ... ژیانی خۆمان بە تێکدانی ژیانی کەسێکی تر ڕزگار کرد .. چ گاڵتەجاریەکە ! "
دەنگی شەپۆلی ئاوەکە .. کاتێکی زۆر خەمناکی دروست کردبوو
" •کوک : پێویست بوو ئەم کارە بکەین ! .... خودا خۆی لێمان خۆش دەبێت .. هیچ چارەیەکی ترمان نەبوو ! "
جۆنکوک دوای ماوەیەک پەیوەندیەکی بۆ هات
" •جۆنکوک: بەڵێ ؟ "
" خاتوو جیۆن : جۆنکوک ... نامجۆن.... کۆچی دوای کردووە ... بەهۆی ئاگرێکەوە ... تکایە زوو بگەڕێوە ! "
جۆنکوک دوای ئەمە دەستی کرد بە گریان ..... و تای تەنیا لەباوەشی گرتبوو
___________
پوختەی چیرۆکەکە ئەوەیە کە خۆشەویستە کۆنەکەی نامجۆن ( لە تەمەنی ١٩ ساڵی ) دوای جیابونەوەیان ئەو بوکەڵە ڤودۆیەی ئامادە کربوو لەو ئەشکەوتە بۆ تۆڵە سەندنەوە بەڵام دوای گەیشتنی تایهیۆنگ و جۆنکوک ئەوێی جێ هێشت بوو .. وازی لەو بیرۆکەیە هێنابوو بەڵام دوای ئەوەی تای دەستی لە بوکەڵەکە دا ... چەند جنۆکەیەک دوای تای و جۆنکوک کەوتبوون ، هەربۆیە ئەم کێشانە هەمووی بەهۆی ئەوە بووە .. لە کۆتایشدا دوای سوتاندنی بوکەڵەکە ئاگر بە جەستەی نامجۆنەوە بەربووە هەر ئەوەش بۆتە هۆی مردنی ..
___________

/ The end /
هیوادارم بەدڵتان بوبێت 🙃🙂
تا چیرۆکێکی تر خواتان لەگەڵ فراولەکان 🍓🍁
بۆ زانین : چیرۆکێکی تر ئامادەیە خەمتان نەبێ 😂 💕

/ The end /هیوادارم بەدڵتان بوبێت 🙃🙂تا چیرۆکێکی تر خواتان لەگەڵ فراولەکان 🍓🍁بۆ زانین : چیرۆکێکی تر ئامادەیە خەمتان نەبێ 😂 💕

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Sep 27, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

the tattoo artist /TK / ✔️Where stories live. Discover now