part 5

161 19 0
                                    

بیر هێنانەوە / پارتی ڕابردوو /

• تای : ١١:٥٨ .. ١١:٥٨ ! .. نەخێر نا نا نا ! 
........
کوک : هێی هێی چی ڕوویداوە بۆچی ڕەنگت زەرد هەڵگەڕاوە ؟
• تای لە مێشکی خۆی: هێور بەرەوە ئەو ناتوانێ بیانبینێت وانیە ؟ .. بەڵێ ناتوانی! .. تەنیا خۆت لە گێلی
بدە هیچ ڕوونادات !
•تای : هیچ نییە باران دەبارێ و جلو بەرگەکانم لە دەرەوە جێ هێشتووە دەڕۆم و دەیهێنمەوە ژوورەوە .. هیچ شتێکت پێویست نییە ؟
•کوک : ئۆ باشە تەنیا پەرداخێک ئاوم دەوێت
تای سەری بە بەڵێ لەقاند و قاپیەکەی کردەوە و ڕۆشتە دەرەوە .. مۆبایلەکەی دەرهێنا و سێری کاتژمێرەکەی کرد ١ خولەک ماوە بۆ نیوەی شەو هەر بۆیە زۆر بە خێرایی بوتڵێک ئاوی هێنا و گەڕایەوە ژوورەوە
• کوک : جلەکانت هێنایەوە ... زۆر کەمت پێ چوو
• تای : نا بە دایکم وت کە بیانهێنێتەوە ژورەوە .
بوتڵە ئاوەکەی بۆ  جۆنکوک تێگرت
• کوک : بەردەوام بین ؟
تای : بەڵێ خۆی تەنیا تۆزێکی ماوە .
جۆنکوک ئاوەکەی خواردەوە و تای لە شوێنەکەی خۆی دانیشت و دەستی کردەوە بە کارەکەی ... ماوەیەک تێپەڕی و هیچ ڕووی نەیا هەر ئەوەش بوو کە وای لە تای کرد بە ئاسایی ڕەفتار بکات .. بەڵام لەناکاو !
.......
•"7": تایا ئەوە کێیە هم ؟
...
تای چاوی لە ترسا خەریک بوو دەرپەڕێت ! .. دەستی دەلەرزی بەڵام هەوڵی دەدا کە کارەکەی تەواو بکات پێش ئەوەی ئەوانی تر دەرکەون !
•"11" : ئەوە جۆنکوکە !.
تای زۆر بە خراپی ترسا و بۆی دەرکەوت کە ئەوان جۆنکوکیان لەبیرە ئەمەش شتێکی باش نییە .....بە هیچ شێوەیەک باش نیە !
• تای : دەزانیت من هیچ حەز بە بەزاندنی هێڵەکان ناکەم ؟
•کوک : هم؟
• تای: واتا هەرگیز لە یاساکان لا نایەم .
• کوک : ئم کارێکی باشە
"9" زۆر بە بێ باکیەوە : ئێمە لە یاسا لامان نەیاوە ! .. ئەو ئێمە دەبینێت بەڵام خۆی لە گێلی دەدات.
کوک ڕەنگی زەرد هەڵگەڕا بەڵام هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو
• تای : جۆنکو.ک .. ت.تۆ ه.هیچ شتێکی ن.نامۆ دد.دەبینیت ؟
• کوک زۆر بە هێمنیەوە : نەخێر چی ببینم ؟ ... ئۆ مەبەستت تۆڕی جانجاڵۆکەکانە لەوێ ؟ ... ئا دەیانبینم بەڕاستی ژوورەکە پیس بووە پێویستی بە پاکردنەوەیە
"9" بەرەوە لای جۆنکوکەوە ڕۆشت و تای سێری دەکرد لە بەردەمی وەستا
•"9" : درۆ دەکەیت!  ...  تا کەی دەتەوێت وا بیت هم ؟
•تای : چی ڕودەدات لێرە ؟!
•"9" سوڕایەوە و گەڕایەوە بۆ  گۆشەی دیوارەکە : دەگەڕێینەوە بێزار بووم !
هەر لەو کاتە پەنجەرەکان زۆر بە خێرایی کراوە و ٤ پشیلیەی ڕەش لێوەی دەرچوون .. بەڵام دانەیەکیان بزەیەکی شەیتانی کرد وەک ئەوەی بڵێ: هەرگیز لێم ڕزگار نابن !

🖤 To be continued 🖤


the tattoo artist /TK / ✔️Where stories live. Discover now