part 4

190 21 0
                                    

جەرەسی دەرگاکە لێدرا و خاتوو کیم ڕۆشت تا دەرگاکە بکاتەوە ...  قاپیەکەی کردەوە و جۆنکوکی بینی ... دەستی کرد بە گریان و کوک لە باوەشی گرت
•کوک : مامۆژن خودا لێی خۆشبێت خوا سەبوریتان بدات بەڕاستی بیری دەکەم .
•خاتوو کیم : سوپاس کوڕم بۆچی هاتووی ؟ .
• کوک : تایهیۆنگ بڕیارە شوێنی باوکی بگرێتەوە و ئەو ئێتر تاتۆکانم بۆ بکێشێ
خاتوو کیم تەنیا سەری لەقاند و وتی کە تایهیۆنگ نیۆ کاتژمێرە لە دەستشۆرە و کوک وتی کە ئێستا دەروا بۆلای نەوەک لە هۆش خۆی چووبێت کوک بەڕێکەوت بۆلای دەست شۆرەکە .. لەگەڵ هەر ڕۆشتنێک یادەوەریەکانی منداڵی بیر دەهاتەوە .. یادەوەریانەی کە دەیویست لە مێشکی بیانسڕێتەوە و هەرگیز بیری نەکەوێتەوە ....
~مامە کیم تای دوبارە خوێن لە لووتی دێت !~
ئەم یادەوەریانە لە مێشکی دەهاتن و دەڕۆشتن ... لەلای دەرگاکە وەستا و زلەیەکی لە خۆی دا تا ئەو یادەوەریانە نەیەتەوە مێشکی ... لە دەرگاکەی دا
• کوک : ه.هیۆنگ ... تۆ لەوێی ؟
تای : ..........
• کوک : تای ؟ ... تایا ؟
تای : ........
جۆنکووک بڕیاری دا دەرگاکە بکاتەوە و کردیەوە و هەر کە ئەوەی کرد ... تای لەسەر زەویەکە کەوتووە ١١ بشیلەی ڕەش لەدەورین ...!
هەر کە گوێیان لە دەنگی دەرگاکە بوو هەموو ئەو پشیلە ڕەشانە سەریان بەلای جۆنکوکەوە سوڕاندەوە و چاویان تیژ کردبوو وەک ئەوەی بڵێن تۆ لێرە چی دەکەیت .. کوک بەوە تۆقی .. بەڵێ ئەوەی لەبیرە ! ..هەریەک لەم پشیلانە ! .. "9 " ..بەڵێ "9" ! ئەو ! ...
• خاتوو کیم : تای !
خاتوو کیم بە خێرایی چووە ژورەوە لەسەر یەکێک لە پشیلەکان دانیشت
• کوک : مامۆژن ! ئ.ئەو پشیلانە لە.وێنن !
• خاتوو کیم : پشیلە ؟!
سەری دەسوڕاند و سێری ئەولا و ئەولای دەکرد
• خاتوو کیم : کوڕم هیچ پشیلەیەکی لێ نیە ! وەرە و یارمەتیم بدە !
کوک لەوێ بە ترساوی وەستاوە و ڕەق بۆتەوە پشیلەیەک لە پشیلەکان کە لە هەمووی گەورەتر دیار بوو کە کوک پێی دەڵێ "9"هاتە پێشەوە و بزەیەکی شەیتانی بۆ کوک کرد وەک ئەوەی بڵێ بینیت ؟
• خاتوو کیم : جۆنکوک !
کوک بە بەرزی دەنگەکە ترسا و ڕۆشتە ژورەوە بۆ دەستشۆرەکە بۆلای تای و لەسەر سەری ڕاوەستا
• خاتوو کیم : هەوڵ بدە هەڵیسێنیتەوە منیش دەڕۆم و کۆڵۆنیا دێنم !
خاتوو کیم لەوێ دەرچوو و پشیلەکان تۆزێ دوور کەوتبوونەوە و سێریان دەکرد بە شێوەیەکی زۆر شەیتانی .... کوک دابەزیە سەر چۆکی و بوتڵک ئاوی بینی لەتەنیشتی هەر بۆیە بەخێرایی هێنای و سەری کردەوە .. تۆزێک لەو ئاوەی کردە دەستیەوە و بەسەر دەموچاوی تای ڕژاند هەر کە ئەوەی کرد "9" دەستێکی بەرز کردەوە و بەولاو بەولای دەبرد وەک ئەوەی بڵێ بای بای
تای چاوی کردەوە و بێ هێزی و ماندووی پێوە دیار بوو بینی کە کوک زۆر ترساوە و دەلەرزێت ... ئەو دەزانێت کە کەس ناتوانێ ئەو شتانە ببێنێت کە ئەو دەیانبینێت و قسەیان لەگەڵ دەکات بۆیە وایزانی کە هۆکارەکە لەوانەیە ئەوە بێت کە ئەوی بە بوراوەیی بینیوە
• تای بە ماندویی: ( دەکۆخێت ) جیۆن جۆنکوک وایە ؟
• کوک : ب.بەڵێ ...
• تای : داوای لێبووردن دەکەم بۆ دواکەوتنم و شێوەم.
هەستانەوە و لە دەستشۆرەکە دەرچوو و کوک بەدوایەوە بوو 
• تای هاواری کرد و وتی: دایکە من باشم پێویستە بڕۆم بۆ ئەوەی تاتۆکەی بەڕێز جیۆن بکەم.
• کوک : ژوورەکە لەسەرەوەیە
تای تەنیا سەری لەقاند و لەسەر قاڵدرمەکەدا دەڕۆشت و کوک بەدوایەوە بوو .... چوونە سەرەوە و بەلای ژوورەکانەوە  دەڕۆشتن تا لە کۆتایدا گەیشتنە ژوری تاتۆکە .. تای قاپیەکەی کردەوە
• تای : بفەرموو بۆ ژورەوە
کوک ڕۆشتە ژورەوە و تای قاپیەکەی داخست و دەستی کرد بە چاککردنی ئامێرەکان و جۆنکووک گاتەکەی داکەند چوونکە تاتۆکەی لەسەر قۆڵی دەویست .. دوای تەواو بوونی کوک ڕۆشت بۆ ئەوەی لەسەر کورسیکە دانیشێت ... دوای دانیشتنی تا گۆڵی قەمیسەکەی کردەوە و تاتۆکانی بینی
• تای : باوکم بەڕاستی تاتۆ دروستکەرێکی باش بوو شانازی پێوە دەکەم
• کوک : ڕاستە ... تاتۆیەکم بۆ بکە لە مێشکی خۆتەوە
• تای : دڵنیای ؟
کوک سەری لەقاند و تای دەستی کرد بە پاکردنەوەی شوێنی تاتۆکە  و دوای پاکردنەوەی دەستی کرد بە کێشانی تاتۆکە و دوای ئەوە بە ماوەیەک ئیتر دەستی کرد بە بەکارهێنانی دەرزیەکە
نیو کاتژمێر تێپەڕیوە و تای زۆر کەمی ماوە کوک زۆر بێدەنگە تای ویستی کەمێک کەشەکە ئاسایی بکاتەوە
• تای : ئازارەکە چۆنە ؟
کوک وەڵامی نەدایەوە و تای سەری بەرز کردەوە تا بزانێ چی ڕوویداوە..
• کوک : ئازاری هەی.ە ز.زۆر !
• تای : کەمێکی ماوە ... زۆر بێ هێزم با رێستێک وەرگرین
تای وازی هێنا و ڕۆشت تا ئاو بخواتەوە و کوک مۆبایلەکەی کردەوە
• کوک : باران دەبارێت
تای گڵاسێکی تێ کرد و سوڕایەوە و گەڕایەوە لای کوک
• تای : کاتژمێر چەندە.؟
پەرداخە ئاوەکەی دا بە کوک و کوک موبایلەکەی دانا و وەری گرت
• کوک : زۆر درەنگە کاتژمێر ٥٨ : ١١
•تای : ١١:٥٨ ... ١١:٥٨ ! ... بەنەفرەت بیت نەخێر نا نا نا !

the tattoo artist /TK / ✔️Where stories live. Discover now