"ههه کچم تۆ نێوان من و دایکت نازانیت"
"چی هەیە لەنێوانتان کە من نایزانم؟"
"کوڕەکان بۆدەرەوە"
هەموویان چوونە دەرەوە سەیرێکی تایهۆنگم
کرد پێش ئەوەی سەری بە ئەرێ بجوڵێنێت و
بڕوات"وەرە دانیشە کچم"
دانیشتم ئەویش سەیرێکی کردم دەستی
کرد بە گێڕانەوە ئەو ژیانە ئاڵۆزەی من>°<past>°<
کوڕێکی گەنج بوو ، لەلای دەرگای زانکۆ
وەستابوو چاوەڕێی دایکی دەکرد تاکوو بە ئۆتۆمبێلەکەی بیتە دوای . دەستێک لەسەر شانی دانرا"ئەندرۆ بەتەنها لێرە چی دەکەیت؟"
"ئۆ ڕۆسماری ، چاوەڕێ دایکم دەکەم ، ئەی تۆ"
"ویستم بگەڕێمەوە ماڵەوە"
"باشە ، بتگەیەنمەوە؟"
"نا کێشە نییە ، سوپاس وابزانم دایکت هات"
ئاماژەی بە ئۆتۆمۆبێلەدا ، بەپێکەنینێک
وەڵامم دایەوە و هەردووکمان بەڕێی
خۆیدا ڕۆیشتین"ئاه سڵاو دایکە"
کاتێک بەماندوویەتی چوومە ناو ئۆتۆمۆبیلەکە
"ئۆ کوڕم ، زانکۆ چۆن بوو ؟ ئەی
ئەوکچە جوانە؟""دایکە ئەوتەنها هاوپۆلەکەمە"
"ناوی چییە؟"
"بۆ دایکە؟"
"حەزم کرد بزانم"
"ڕۆسماری"
"واو ناوێکی جوانە "
دوای چەند ڕۆژێک
لە باخچە دانیشتبووم بەتەنها ، پشوو بوو
بۆیە هاتین بۆدەرەوە سەیری زاکۆکەم دەکردڕۆسماری هاتە لە تەنیشتمەوە دانیشت
"سڵاو ئەندرۆ"
"سڵاو لەتۆش"
"کاتت هەیە قسە بکەین؟"
"بەڵێ"
"باشە من شەو ئاهەنگێک دەکەم دەمەوێت
بانگێشتت بکەم ، دەتوانی بێیت بۆ ئاهەنگەکە؟""ئەوە نازانم بەڵام دەتوانم دواتر پێتی
بڵێم""چۆن؟"
YOU ARE READING
The teachers of our village school
Randomخۆشترین ژیان دەژیام تائەوکاتەی ڕۆیشتم لە قوتابخانە کۆنەکەم ، بۆدانەیەکی نوێ . وەدووبارە گەڕانەوەم بۆ ئەوێ . دوای ئەوەی کە بەڕێوبەر و مامۆستا تازە هاتن بۆ ئەو قوتابخانەیە. ئایە ئێلیزا چ ڕابردوویەکی هەیە لەگەڵ تایهیۆنگ یاخود بەنازناوە بەناوبانگەکەی(ڤی...