۱۹.ڕابردوو

192 28 37
                                    

لەگەڵ ڤی بووم لەناو گەشتیەکه ، ئەو منی بە هاوڕێکەی ناساند وەکوو هاوڕێیە ، لەلای ڕاستی وەستابووم . ئەو لەگەڵ هاوڕێکانی قسەی دەکردوو دەیخواردەوە .

نازانم چیی بکەم ؟ ئێستا. بۆیە پاسەوانێکی سەرۆک بێنم بینی زانیم کە هاتووە شتێک بگەیەنێت پێم.

بۆیە بۆ ڕووی ئەو چووم و دەستیم گرت لەگەڵ خۆم بردمە لایەکی ئاهەنگەکە

"چیی تۆی هێناوە ئێرە؟" بەتوڕەییەوە ئەو قسەیەکم کرد ."سەرۆک وتی ، کە ئەو دەرمانە بکاتە ناو خواردنەوەکەی ڤیەوە و پێی بدات دواتر خۆت کارەکە دەزانیت."

دەرمانێکی دا پێم منیش وەرم گرت و ئەویش بەڕێی خۆیدا ڕۆیشت ، باشە بابڵێم ئەو ئاهەنگە تەنها بۆ خستنە داوی ڤیەوە دروست کراوە.

چوومەوە ژوورەوە سەیرم کرد ڤی لە شوێنەکەی خۆیی نەمابوو ، بۆیە بەدوای دا دەگەڕام تاکوو بیدۆزمەوە .

لەلایەکی بەشی خواردنەوەکان چاوم پێی کەوت باشە شوێنێکی باشی هەڵبژاردووە.

چووم بۆلای و دەستم لەسەر شانی دانا ، ئەو سەیری دەستی کردم دواتر سەیری ڕووخساری کردم .

"هێی ، ئەوەندە مەخۆوە ." لەلای دانیشتم ئەویش سەیری کردم ."تۆ لە خەمی من دایت؟" کاتێک کوپێکی تری لەسەر کرد "هاوڕێکان لە خەمی یەکتر دان".

ئەویش سەیری کردم "بەڵام من تۆ وەک هاوڕێیەک نابینم." ئەو قسانە وای لەدڵم کرد بتوێتەوە."ئەی چۆن دەمبینیت؟"ئەویش سەیرێکی کردم"زیاتر لە هاوڕێیەک." نەمدەزانی چیی بڵێم ئێستا .

ئەو لەمن نزیکتر بووە ئایەوە ئەو چیی دەکات ، دەستی لەسەر کەمەرم دانا بەڵام جۆنکووک کاتەکەی تێک دا"ڤی ئۆۆۆ داوای لێبووردن دەکەم کەشەکەم تێک دا بەڵام دەبێت بڕۆینەوە ماڵەو."زۆر بە خێرایی قسەدەکات ئەم کوڕە. ڤی بە تۆڕەییەوە ئاوڕێکی دایەوە و سەیری کرد . جۆنکووک تەنها شانەکانی بەرز کردەوە و ڕۆیشت، تایهیۆنگ سەیری منی کرد.

"چۆن دەتوانم دووبارە بتدۆزمەوە؟"بە تۆنێکی ماندوو وای وت" نازانم ...... بەیانی دەتوانی بێیتە پاڕەکەکەی نزێک دووکانەکە؟" ئەویش همێکی کرد و دەستی درێژکرد بۆ تەوقە کردن .

کاتێک ئەو ڕۆیشت ، ئاا نەمتوانی دەرمانەکەی پێ بدەم . سەرۆک دەمکوژێت

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کۆمێنت و ڤۆ لەیاد مەکەن

 The teachers of our village schoolWhere stories live. Discover now