۱٦.ڕابردوو

265 28 61
                                    

مانگێک بەسەر ئەو ڕۆژە ڕۆیشتووە بەڵام
ئێلیزا بەیەک بینین جێی خۆی کردۆتەوە لەناو دڵ و مێشکی تایهیۆنگ کە هەندێک جار ئاگای لەخۆی نەدەما و خەیاڵی دروست دەکرد .

ئەمڕۆ دوای تەواو بوونی لەکار دووبارە بڕیاری داوە بگەڕێتەوە هەمان جێگا تاکوو دووبارە چاوی پێی بکەوێتەوە . کاتێک گەیشت دووبارە بەهەمان ڕووخساری ساردەوە چووە ژوورەوە.

"بەخێر هاتی بەڕێزم"بەهەمان تۆن وای وت"سوپاس" باشە ، ئەمجارە بوتڵێ ئاو و جگەرەیەکم هەڵگرت بەڵام کاتێک چووم حیسابەکەی بدەم ، ئەو سەیری کردم کاتێک شتەکانم دانا"بەڕێزم ئەمە کێشەی من نییە ، بەڵام ئەم جگەرە بۆ تەندرووستیت خراپە"بەخەمخۆریەوە وای وت"واتا تۆ ناتەوێت من بیبەم؟" بە پرسیارەوە پرسیم . بۆستە ئەو لەخەمی من دایە؟"نا.نا. بەڕێزم ئەگەر حەز دەکەیت بیبە من بۆ تەندروستی تۆ وادەڵێم."بە نەزانینەوە وای وت. منیش سەیری جگەرەکەم کردوو بردم لەشوێنی خۆیم دانا وە هەروەها شەربەتێکم هەڵگرت و ڕۆیشتمەوە بۆلای"ئەگەر تۆ حەزت پێ نەبێت نای بەم"ئەویش بەدڵخۆشیەوە وای وت و شتەکانی بۆ دەژمارم. کاتێک پارەم دا
شەربەتەکەم نەبرد لەگەڵ خۆم"ئەمە دیاری من کە نەتهێشت ئەو جگەرەیە ببەم" ئەوەم وتوو ڕۆیشتمە دەرەوە بێ ئەوەی قسەیاکی تر بکات.




ڕۆژ دەڕۆیشت و دەهات . لەهەفتەیە کە تاییهیۆنگ کارێ زۆر بوایە ئەوا دووجار دەچوو بۆ ئەو دووکانە تەنها بۆئەوەی چاوی بە ئەو بکەوێت ، بێ ئەوەی بزانێت پلانێکی داڕێژراوە.



ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کۆمێنت و ڤۆت لەیاد مەکەن ڕای خۆتان بنووسن

 The teachers of our village schoolWhere stories live. Discover now