۲۱.

219 28 31
                                    


گەڕانەوە بۆ داهاتوو . لەوکاتەی کە تایهیۆنگ و ئێلێزا چوونە ژوورێک....






ئێلێزا

نازانم من بگریم یان بێز لەخۆم بکەمەوە لەبەر ئەوشتانەی کە کردوومە ، سەیرێکی چاوەکانی تایهیۆنگم کرد .. بەڵام هیچ هەستێکی تێدا نەبوو .......



"وە بۆیەش خۆم کرد بە خزمەت کاری باوکت تاکوو تۆڵەت لێ بکەمەوە و لەناوت ببەم . بەڵام دایکت وازم لێناهێنێت.."..... هەڵسایەوە و سەیرێکی کرد"بەڵام وابزانم دەتوانم تۆڵە لە باوکت بکەمەو."ڕۆیشتە دەرەوە .



منی جێهێشت ئێستا چیی بکەم ؟ هەڵسامەوە و لەدوای ڕۆیشتمو لێی دەپاڕامەوە."تایهیۆنگ م.من ئەو کارانەم لەگەڵ تۆ کردووە بەڵام تۆ بەزەیت هەبێت .. تکایە هیچ شتێک لە دایک و باوکم مەکە."ئەو وەستاو و ڕووی کردە من"ناتوانم ئێلێزا ناتوانم من بەڵێنم بە دایک و باوکم داوە ، وە کۆتا کەس ماوە کە بیکوژم ئەویش باوکتە وە وازانم کاتەکەشت زۆر درەنگ بووە ... من و تۆ لێرە تەواو دەبین."



دەستیم گرت"و.واتا چیی کە من و تۆ لێرە تەواو ؟ ئێمە لێک مارەبڕاوین."ئەو بە ڕووخیارێکی خەماویەوا سەیری کرد ."چیتر نا من من نامەوێت لەگەڵ بکوژی خێزانەکەم بەیەکەوە بژین من هەمان هەستی جارانم بۆت نەماوە.... تۆ بوویتە لەناوبەری تەواوی خێزانەکەم."


ئەو ڕۆیشت منیش لەسەر قاچەکانم دانیشتم و دەگریانم و سەیرم دەکرد کە چۆن ڕۆیشت... ئەو کە شتەکانی بۆم باس دەکرد ئەو خۆشەویستیەم لەچاوەکانی دا بینی . بەڵام ئێستا واناڵێت .....







دوای ئەوە چووم بۆ ژوورەکەم و لەسەر جێگاکەم پاڵکەوتم و گریام . گریام و بیرم لە ژیانە سەیرەکەم دەکردەوە ، لەوکاتەی کە یەکەم جار لەقوتابخانە چاوم پێی کەوت و پرسیاری تەمەنمی کرد . چیی ڕوویدا لەوکاتەوا کە مامۆستاکانمان گۆڕان ،هەموو ژیانم گۆڕا . لەوکاتە کە قوتابخانەکەمم گواستەوە ، لەوکاتەی که نەمدەویست بخوێنم..،. بەڵام ئەوانە تازە سودیان چییە؟ بێگومان هیچ ، بێ باوک و دایک دەمێنەمەوە.











دوای ئەوە خەوتم نازانم چیی تر ڕوودەدات لە ژیانم دا..


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
واتا ئێستاڕابردوو نەماوە دێینەوە سەر چیڕۆکە سەرەکیەکە

کۆمێنت و ڤۆت لەیاد مەکەن.... ئەگەر تاکوو ئێستا چیڕۆکەکەتان بەدڵ ئەوا پێمی بڵێن ....

 The teachers of our village schoolWhere stories live. Discover now