"واه ژوورێکی خــۆشە"
"پێمخۆشە کــە بە دڵتە"
"سوپاس"
"دەی من دەڕۆم"
دەرگاکەی دوای خۆیی داخست ، ئاه
سەرەڕای ئەوەی دایکم کردی بەڵام
بیری دەکەم حەز دەکەم دووبارە
لەباوەشی بگرمەوە . خۆم هەڵدایە
سەرجێگاکە تاکوو بخەوم ،
دەبێت بەباوکم بڵێم کە ناتوانم بڕۆمە
قوتابخانە چوونکە ، هیچ لە وانەکانم
نەکردووە
دوایــــــــی دوومــــــانـــــگ
ئێستا لەلای باوکمم دوای ئەوەی دادگا منی لەلای
باوکم هێشتەوە ، دەمێکە لەگەڵ بەڕێز کیمم . تەنانەت بەیەکەوە دەڕۆینە قوتابخانە.نهێنیەک
هەیە ، ئەویش ئەو لەگەڵ دایکم دەچن بۆ
ژووان نازانم بۆچی تاکوو ئێستا بە باوکم ناڵێم
چەند جارێک خەریک بوو بەڵام بەڕێز
کیم دواتر سزایەکی زۆری دەدام لە قوتابخانە.
بەڵام ئەمجارە وانابێت. هەڵسامەوە لە ژوورەکەم"باوکە"
بەدەنگی بەرز وام دەوت لە کاتێکدا بە خێرایی
لە پەیژەکان دەهامە خوارەوە"فەرموو کچم"
بەهەمان شێوە وەڵامی دامەوە
چووم ، لەلای دانیشتم"شتێکی گرنگ هەیە "
"ئەو شتە گرنگە چییە؟"
وای وت کاتێک قومێک لە قاوە گەرمە ڕەشەکەی
خواردەوە ، کە لەبەر سەرمای زستان هەڵمی
لێ هەڵدەستا"باوکە بەڕێز گیم لەگەڵ......"
دووبارە ناااااا
"بەڕێزم لەگەڵ بلیکارەکان قسەم کرد"
ئەو بەهەناسە بڕکێ ئەو قسانەی دەکرد
وادیارە پێی زانیوە ، باشە بەیانی هەینیە"ئۆ چیان وت؟"
"وتیان کە دەیانەوێت چاویان بەتۆ بکەوێت"
"بەڵام ئەوێ زۆر دوورە ، واتا ئەگەر چاوم بە
سەرۆکەکان بکەوێت""ئەوان وایان وت"
"کەواتە دەبێت بڕۆم بۆ لای باشوور"
"بەڵێ"
"کەی؟"
"بەیانی یەخود ئێستا ، بەڵام وتیان بە
زووترین کات""وابزانم ئێستا باشە"
"باوکە بۆچی دەڕۆیت"
"کچم ئاخر هەردەبێ بۆ خۆمانە ، دەی دەستم
بەردە دەبێت شتەکان کۆ بکەمەوە""باوکە نابێت نەڕۆیت"
"نەخێر نابێت، دەی بەرم بدە ئەی
پشیلەی هارووهاج"فرمێسک خۆی نەگرت
"بۆچی دەگرت ؟ تەنها دوو ڕۆژە
چیت دەوێت کە بۆتی بهێنم""هیچم ناوێت"
"دڵنیایت؟"
سەرم بە ئەرێ جوڵاند ئەوی لاواندمیەوە
و چووە سەرەوە. سەیرێکی بەڕێز
کیمم کرد ، کە زۆر بە بێ هەستی
سەیرم دەکات"چییە؟"
بەگریان و توڕە وام وت
"هیچ"
وای وت و ڕۆیشتە دەرەوە
"ئاگاداری خۆت بە باوکە"
کۆتا قسەی خۆمانمان کرد
"تایهیۆنگ ، کچەکەم ئامانەتی تۆ کردوە
ئەو سپاردەی منە لای تۆ""خەمت نەبێ بەڕێزم"
سەیرێکی منی کرد و ماچێکی کردم و
ڕۆیشتگەڕاینەوە ماڵەوە
"باشە ، دوێنێ ویستت شتێک بکەی وە ئەمڕۆش
باجی شکستەکەت دەدەیت""باسی چی دەکەیت؟"
"بڕۆ ژوورەکەت وە نامەوێت بت
بینم لەئێستادا""بۆچی ؟ مەگەر ماڵی خۆم نییە"
زۆر بە بێ باکی وام وت بەڵام ئەو بەخراپی
وەڵامی بێ باکیەکەمی دایەوە"واتا ئاوا؟"
دەستی گرتم
"وەرە"
منی بردە نهۆمی ژوورەکەی خۆیی، و
دەرگاکەی کردەوە ، ژوورەکەی وەک
هی من زۆر خۆش و کلاسیک بوو
کاتی ئەوشتانە نییە. منی فڕێ دایە
سەر زەویەکە"کەواتە تۆ لێرەبە منیش لەسەرەوەم"
"چۆن بوێری..."
دەرگاکەی قوفڵ کرد ، ئای لەمە
بۆچی وا ڕەفتار دەکات لەماڵەکەی
خۆم ،دانیشتم لەسەر جێگاکە
تۆزێک بیرم کردەوە . هیچ
کارێکم نییە تاکوو بیکەم بۆیە
بۆخۆم پاڵ بکەوم تاکوو خەوم
دەمباتەوە باشترین ڕێگایە
کە لەتەنهاییەکی وادا بیکەمــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سوپاس کە تاکوو ئێستا خۆینەر بوو . کۆمێنت و ڤۆتتان لەیاد نەچێت
YOU ARE READING
The teachers of our village school
Randomخۆشترین ژیان دەژیام تائەوکاتەی ڕۆیشتم لە قوتابخانە کۆنەکەم ، بۆدانەیەکی نوێ . وەدووبارە گەڕانەوەم بۆ ئەوێ . دوای ئەوەی کە بەڕێوبەر و مامۆستا تازە هاتن بۆ ئەو قوتابخانەیە. ئایە ئێلیزا چ ڕابردوویەکی هەیە لەگەڵ تایهیۆنگ یاخود بەنازناوە بەناوبانگەکەی(ڤی...