٣

469 65 78
                                    

"سڵاو بەڕێوبەر"

دایکم پێش من چووە ژوورەوە دواتر من

"بەخێرهاتی خاتوون"

لەلای دەرگاکە وەستابوو وادیارە هەندێک فایل و شتی دەردەهێنا ، بەڵام کاتێک ئێمە هاتین لەدایکم
نزیک بۆوە و دەستی ماچ کرد ! وەکوو پیاوێکی
تەواو پێگەیشتوو

"ههه سوپاس "

دانیشت لە جێگاکەی خۆی ، زۆر بەخێرای پێش
ئەوەی دەست بکات بە قسەکردن ، سەیرێکی منی
کرد

"فەرموو خاتوونی جوان"

"ئۆ زۆر سوپاس ، ئێمە هاتووین تاکوو ئەندێڵی
کچم بگوازیەوە بۆ ئەم قوتابخانەیە"

لەکاتی قسە کردن دەستی بۆمن ڕاکێشا ، ئەویش سەیری منی کرد

"هههم باشە چی وای لەو خاتوونە کەلە ڕەقە کردووە بێت بۆئێرە؟"

لەمنی پرسی

"قوتابخانەکەمان تێکچووە"

بەبێزاری وەڵامم دایەوە

"هههم باشە مادەم بەیانی فایل و شتەکانت
بهێنە"

"دەیهێنین بەڕێز ، دەی لەسەر ئێزنت دەبێت
بڕۆین ، ئەندێڵ پێشم کەوە"

"بەهیوای بینینەوەت خاتوونی جوان"

نازانم لەگەڵ منی بوو یان دایکم بەڵام

"منیش دەی خودات لەگەڵ"

دەرگاکەی داخست سەیرێکی منی کرد

"پێت وانییە زۆر قۆزە؟"

چ؟

"ئەوە باسی چی دەکەیت دایکە ؟ دەتەوێت
هەمان کارێ ڕابردوو دوبارە بکەیتەوە؟"

بەتوڕەیی ڕۆیشتم و ئەوم دوای خۆم
خست

ئەودەیەوێت وەکوو کاتی گەنجی لێبهێتەوە و هەمان هەڵەی ڕابردوو دوبارە بکاتەوە
لەڕابردوو پیاوێکی خۆش ویستووە و واتا باوکی من
هەر ئەوکاتەی زانیویەتی کە دووگیانە لەو بەجێی
هێشتووە ئەویش ، بەتەنها گرنگی بەمن داوە
وەدەیەوێت هەمان هەڵەبکاتەوە

"بۆستە کچم بۆچی وا بەخێرایی دەڕۆیت ،"

وەستام ، ئەویش دەستی لەسەر شانم دانا

"باپێکەوە بڕۆین"

هیچم نەوت و لەگەڵی ڕۆیشتم






دوای چەند ڕۆژێک





ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بۆمی ئەکتیڤ بکەن گوڵەکان

 The teachers of our village schoolWhere stories live. Discover now