۱۲

304 36 26
                                    

باوکم هێشتا نەهاتۆتەوە ئەوەش من دەترسێنێت
ئەو دڕندەیەش منی لە ژوورەکەم داناوە و ناهێڵێت
بێمە دەرەوە ، وەقوتابخانەش لەهەفتەیەکی تر
تاقیکردنەوە دەکات ، دەبێت بەزووترین کات
تەواوی بکەم .

"ئەرێ لەگەڵ تۆمە ئەو دەرگایە بکەرەوە دەزانم لەوێی"لەدەرگاکەم دەدا بۆ ئەوەی بچم شتێک بخۆم
دوای خوێندنێکی زۆر ،"ئەرێ ئەوە چیتە؟" دەرگاکەی کردەوە.

"تۆ منت لێرەداناوە بێ ئەوەی شتێکم پێبدەی کەبیخۆم" بە بەرزی وام وت"دەنگ بەرز مەکەوە . وەرە لەدوام" ڕۆیشت منیش وەکوو پشیلەیەکی برسی بەدوای کەوتم.

"کەی باوکم دەگەڕێتەوە؟"وام وت کاتێک لەدوای بوو کە هێشتا دەڕۆیشتین."لەوانەیە دوای تاقیکردنەوەکانی کۆتا ساڵ بێتەوە"بە ئاسایی وای وت "بۆ چی؟ من پێویستم پێیەتی ، هەم ئەو نەخۆشە ." تۆزێک لە کراسەکەی پشتیم گرت لەکاتێک وەستا کە لەناو چێشت خانەبووین
"لەبەر ئەوەی ئەو پیاوە سەرقاڵم دەکات و جارێ من نامەوێت" ڕووی سوڕاندە لای من لەکاتی قسەکان نزیک دەکەوتەوە."نەخێر من خۆم حەز دەکەم
ئاگاداری بم"بە پێداریانە وام وت،"لەوێ زیاتر
ئاگاداری دەبن"، "نەخێر تکایە" سەیری کردم.


"وابزانم دەتەوێت بمریت لەبرسان ئازیزم"هاتە پێشەوە و دەستی لە قژم دەدا "دەستت لادە لەسەر قژم"بەڵام ئەو هەر بەردەوام بوو"بۆچی؟"پرسی و سەیری کردم"لەبەر ئەوەی حەز ناکەم" دوورکەوتمەوە لێی و چوومە لای ساردکەرەوەکە و سەیرم کرد بزانم کە چیی تیایە.


دوای ئەوەی شتێکم دروست کرد ، تەواو بووم لەخواردنی ویستم بڕۆمە سەرەوە بەڵام دەنگی کەسێکی تر دەهات کە دەست لە شتەکانی دەدات   لە ژوورەکەی تایهیۆنگ، بۆیە منیش چوومە پێشەوە ، بەهەڵە تێمەگەن تەنها ویستم بزانم چی کەسێک لەوێ دەمێنێتەوە. لەدەرگاکەم دا بەڵام دەنگ نەما بۆیە منیش بڕیارم دا بچمە ژوورەوە بەڵام داخرابوو "کێ لەوێیە ؟" لەدەرگاکەم دا بەڵام دووبارە هیچ دەنگ نەهات لەناکاو تایهیۆنگ لە پشتم بەدیار کەوت .

"چی دەکەیت لەلای ژوورەکەم؟"بەخێرایی هات و دەستی گرتم "هیچم نەدەکرد وابزانم دزێک لەوێ هەیە بۆیە لەلای ئەم ژوورە وەستاوم"بەبێزاری وام وت "دز؟"بەسەر سوڕمانەوە وای وت بۆیە یەکسەر بە کلیلەکەی دەستی دەرگاکەی کردەوە و چووە ژوورەوە ، زۆر پەشۆکاو دیار بوو.

ڕای کردە لای چەند چەکمەجەیەک و کردیەوە بەڵام زیاتر ئارەقەی کرد و پەشۆکاوتر بوو "نا.نا.نا .ئەوە نابێت . نابێت ڕووبدات"زۆر بە شڵەژاوی وای دەوت"چی بووە تایهیۆنگ بۆچی وا شڵە ژاویت؟"
"گوێت لەدەنگی کەسەکە بوو؟"بەهەمان شێوەی خۆی وای وت"نەخێر تەنها گوێم لە تەقەی چەند
شتێک بوو" ئەو لەسەر جێگاکەی دانیشت زۆر بەبێ هیوایی ، بۆیە چووم بۆلای"چیی بووە؟ خەریکە دەمترسێنیت".

"ئەو هەموو شتێکی برد " بە بێ هەستی وای وت"کێ هەموو شتێکی برد؟"ئەو سەیری کردم و بەچاوی بڕ لە فرمێسک "من ئێستا هیچم بۆ نەماوەتەوە ، ئەوە هەموو بەهۆی ئێوەوە بوو"
بەهاوارەو ە وای وت و فرمێسک لەچاوەکانی کەوت ، چی بووە بۆچی بەهۆی ئێمەوە بوو
"ن.نازانم باسی چی دەکەیت تایهیۆنگ"بەڵام ئەو وەکوو شێت سەیری کردم"دەزانی چی؟ بڕۆ دەرەوە تاکوو شتێکم لێ نەکردوویت " زۆر بە تووڕەیی وای وت"نەخێر ناڕۆم تاکوو پێمی نەڵێیەت".

سەیرێکی کردم و بەرەو ڕووم هات"پێویست ناکات خۆت لەناو ژیانی کەسانی تر توەگلێنێی باشە ، ئێستا بۆژوورەکەت"بەهاوارەوە قسەکەی تەواو کرد ، منیش بە گریانەوە بەرەو ژوورەکەم ڕۆیشتم.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هیوادارم بەدڵتان بێت ، کۆمێنت و ڤۆتی خۆتان لەیاد مەکەن

 The teachers of our village schoolWhere stories live. Discover now