Part (31) end

148 61 162
                                    





یونگی
" خودا تاقیمان ئەکاتەوە بە مناڵە تاقانەکەمان ئانا ، هەروەکو حەزرەتی ئیبراهیم "



لە چاوەکانیم ئەڕوانی وەک ئەوەی لە بەردەم شێتێک بم ، یونگی چی وای لێکردووی خۆت وەکو نێردراوێک بێتە بەرچاو ؟ ، تۆ نێردراوێکی خودا نیت تاوەکو سروشت بۆبێ

ئێدواردیش بە هەمان شێوە ، ئەو تەنیا درۆزنێکە

سەیری کچەکەم کرد ، چەندە بێ تاوانە ، چەندە بێ ئاگایە ، خودا ئەمڕۆ ژیانێکی پێ بەخشیویت هیوادارم ژیانێکی باش بێ

وتم
_" ئێمە هەموو ڕۆژێک لەژێر تاقیکردنەوەداین یونگی ، ئەمڕۆ خودا من و کچەکەشتی پێ بەخشیتەوە ، ئەبێ سوپاسگوزاربی "

وەک خۆی قسەی لەگەڵ ئەکەم بۆ ئەوەی هیچ نەبێ لەیەک بگەین


یونگی نزیک بوویەوە و شانەکانی گرتم و وتی
" باوکە ئێدوارد ئەمڕۆ کەوتە خەوێکی قورس ، لە ناوەڕاستی ڕۆژەکەدا ، بڕوا بەوە ئەکەی ؟ ئەو مەسیحی بینی "



تفێکم قوت دایەوە ، ئێدوارد سوێندی خواردوە کە خێزانەکەم هەڵوەشێنێتەوە بەهەرجۆرێک بێ ، تەنیا ئەمویست بزانم ئەمڕۆ چی ڕویداوە لە کلێسا

یونگی
" ئەو وتی من و تۆ دوو هاوسەری زۆر بڕوادارین ، بۆیە خودا کۆتا تاقیکردنەوە و قورسترینمان پێ ئەکا "

سەیری مناڵەکەی کرد کە لەناو باوەشمدابوو ، دڵی دایک خەبەر ئەدات گەر مەترسیێک لە ئارادا بێ ، دڵی منیش خورپەی کرد و مناڵەکەم توند بەخۆمەوە لکاند و چەند هەنگاوێک گەڕامەوە دواوە

دەنگم ئەلەرزی ، چاوەکانم بوون بە گۆماوێک
_" یونگی ئەمەیان نا ، تکات لێ ئەکەم مناڵەکە نا ، من بکە بە قوربانی ، بەڵام مناڵەکە نا ، ئەو بچوکە ، تەمەنی ڕۆژێکیش نابێ "

سەدەی پیاو✔️Where stories live. Discover now