Part 29

686 133 636
                                    







چاکەتەکەم لەبەری یونگی کرد و وتم
_" بە سەلامەتی بگەڕێیتەوە "



نێچوانی ماچکردم و وتی
" سوپاس ئانا ، درەنگە بۆتۆ ، بەڕێکەوە بۆ کلێسا "


لەدوای ئەو شتە قێزەونەی کە ئێدوارد داوای لێکردم نامەوێ بڕۆم ئیتر ، بۆیە ناچارم درۆ بکەم


_" باوکە ئێدوارد وتی تا هاوسەرەکانتان بەڕێ نەکەن لەماڵ مەیەنە دەرەوە "


یونگیم بەڕێ کرد و خۆشم ڕۆشتمەوە بۆ ژوورەوە ، درۆم لەگەڵی کرد ، هەروەها ئەمەوێ بەردەوام بم لەوە ، چیتر ناڕۆم بۆ کلێسا


لەوەتەی دووگیانم وازم لە ئەسپسواری هێناوە ، دکتۆرەکەم وتی خراپە بۆم ، بەڵام بیری ئەریتام کردووە ، ڕۆشتم بۆ گۆڕەپانی ئەسپەکانم

بەڵام شتێکی نامۆم بەدی کرد ، هەمیشە پێنج یا شەش پیاو لێرەن و خزمەتی ئەسپەکانم ئەکەن بەڵام بۆچی ئێستا بەو شێوەیە چۆڵە و کەسی لێ نیە

ڕۆشتم بۆ تەوێلەکان ، هەژەند بووم ، چۆڵ بوو ، هیچ ئەسپێکی لێ نەبوو جگە لە ئەریتا و دوو ئەسپیتر

ئەو هەموو ئەسپە چیان بەسەرهاتووە ، ئایا دز هاتۆتە ئێرە ؟؟ خێرا بانگی جۆفریم کرد تا بزانم چ دۆزەخێک لێرە ڕووئەدات و ئاگادار نیم

جۆفڕی وتی
" هەموویان پێشکەشی کلێسا کراون هەفتەی ڕابردوو خاتون ، ببورە بەڵام گەورەم وتی تۆ بەمە دڵتەنگ ئەبی بۆیە پێی نەوتی ، ئێمەش بێدەنگ بوین "




_" یونگی شێت بووە ، خەریکە چی ئەکا بۆ خاتری خوا ، ئەو هەموو ئەسپە گرانبەهاو دەگمەنەی بەخشیوەتە کلێسا "



جۆفری
" هەر ئەوە نیە ، چەند زەویێکی زۆری خستۆتە سەر ناوی قەشە ئێدوارد "

چاوەکانم بە فراوانی کرانەوە ، خەریکە هەموو ماڵ و سامانی ئەبەخشێتە کلێسا

سەدەی پیاو✔️Where stories live. Discover now