CHAPTER《6》

283 47 2
                                    











𝘝𝘰𝘵𝘦 & 𝘊𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵





جەستەم بەتەواوی شەکەت بوو
هەست دەکەم ماسولکەکانم بەتەواوی رەقبوونە
بلوزە وەرزشوانیەکەی بەرم شیتەربووە
بەهۆی ئارەقکردنەوەم

تۆپەکەم دووبارە وەرگرت رۆشتم
بۆلای سەلەی بەرامبەر دووبارە خستمەوە ناوی

"هێی هەست ناکەیت زۆر خۆت ماندوو دەکەیت"

"نەخێر، دەمەوێت تاکو ئەوکات بەتەواوی
ئامادەبم"

"دڵنیات دەکەمەوە ئەوکات تەنها تەرمەکەت
لەوێ دەبێت،کەمێک پشوو وەرگرە"

هان دەبەیەکی ئاوی بۆ هەڵدام گرتمەوە
سەرەکەیم کردەوە بەخێرای دەمخواردەوە زۆر ماندوو بووم، خاولیەکەم لەلای جانتاکەم
هەڵگرت رووخسارم پێ سری

لەسەر کورسیەکە دانیشتم
پشووم دەدا

ماوەیەک بەوجۆرە مامەوە تاکو هان هەڵسا
تۆپەکەی هەڵگرت رۆشت بۆلای سەلەکە
دەیخستە ناویەوە

"تۆنەبووی کەمێک پێش ئێستا ئامۆژگاریت دەکردم
و دەتوت تەرمەکەم دەروات بۆیاریگە"

زەردەخەنەیەکی لالێوم کرد هان بەبێزاری سێری کردم
"من وەکو تۆ بەشێتی مەشق ناکەم تەنها هەڵدانی سادەیە"

چاوەکانم لێی سووراند
کورێکی بێزار کەرە بەڵام لەگەڵ هەڵدانی تۆپەکە
تەلەفۆنی بۆهات نەیتوانی تەرکیز بخاتە
سەر تۆبەکە بەرسەری کەوت
پێکەنیم بەحاڵی بەڵام ئەو ئاگادارم نەبوو

بەپێی درەوشانەوەی روخساری
ئەوکەسە خۆشەویستەکەیەتی رۆشتە دەرەوە
لە یاریگا داخراوەکە

منیش پاش ماوەیەک هەڵسام جانتاکەم هەڵگرت
بەرێکەوتم بۆ دەرەوە
بەڵام لەگەڵ کردنەوەی دەرگاکە یەکێک لەپێشم کەوت، کچانی قوتاخانە بوون

ئەوەی بەرامبەرم بەخێرای هەڵساوە، جلەکەی رێککردەوە ئەمانە کەی واز دەهێنن
لەوکارە گەمژانەیان؟
هان بەرەو لام دەهات لەگەڵ بینیم بەوشێوە زەردەخەنەیتاکو لای گوێی چووبوو بەشەیتانی پێدەکەنی بەڵێ بەڵێ
دەزانم ئێستا کاتی تۆڵەیە بەڵام ئەوە نابینێت

کچەکانم تێپەراند لەهۆڵەکە پەنگوینم بینی
لەگەڵ قوتابیە تازەکە ئیساگی
دەفتەرەکانی دەداوە بە ئامی ئەم کێشەیم
لەکوێوە توش بوو

رۆشتم بۆلایان قۆڵم بە لۆکەرەکەوە نا

"سڵاو پەنگوین"

the gate of heavenᦗ Jk ✔️Where stories live. Discover now