CHAPTER《11》

252 41 17
                                    



𝘝𝘰𝘵𝘦 & 𝘊𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵







سێ رۆژ تێپەریوە بەسەر گەشتەکە تاکو دێت نزیکتر دبێنەوە لە تاقیکردنەوەی کۆتای ساڵ
ئەم ماوەیە زۆر کەم دەخەوم
تەنها تاکو بەتەواوی ئەوکارانەی ئەورۆژە هەمە
تەواویبکەم

لەژوورەکەم دانیشتبووم خەریکی وانەکانن بووم
تاکو گوێم لەجەرەسی دەرگابوو وتم ئێستا ئادەم دەروات دەیکاتەوە

خۆم پێوەی مەشغوڵ نەکرد تاکو دەرگای ژوورەکەم وا بەخێرای کراوە، وەکو پشیلەیەک وابوو
کەلەپر هەڵی سێنی بەرزبوومەوە
بینیم لوسیایە، کتێب و کەرەستەکانی خۆی پێبوو

"ئێوارەباش ئامی زۆر باشە تۆش هەمان کتێب دەخوێنی هاتووم هەندێک لە بابەتەکانم بۆ روونبکەینەە"

کێشام بەنێوچەوانی خۆمدام من بەزۆر هەوڵدەم تاکو خۆم لەو بابەتە تێدەگەم ئەمیش هاتووە
دەیەوێت ئەویش تێبگەیەنم

هاتە تەنیشتم دەستمان کرد بە وانە خوێندن
بەڵام پێش ئەوە وریام کردەوە موبایلەکەی لەسەر مێزی نزیک جێگاکەم دانێت دەنگیشی نزمکاتەوە
بەهیچ شێوەیەک نزیکی نابێتەوە
تاکو تەواودەبین ئەویش رازیبوو هیوادارم بتوانێت

٭٭٭٭٭٭٭

چاکەتەکەمم کردە بەرم لەلای دەرگاکە دڵنیابووم هیچم بیر نەچووە دایکم لە  چێشتخانەکە هاتە دەرەوە بۆلام

"جۆنکوک بۆکوێ بەم کاتە؟"

"لەگەڵ هاورێکانم دەرۆمە دەرەوە، بینگەران مەبە لەوێ شتێک دەخۆم"

باوکم دەنگی بەرز کردەوە لە هۆڵەکە بێ ئەوی بێت بۆئێرە

"ئەمشەو بۆهیچ کوێیەک نارۆیت لەگەڵ ئێمە دێیت دەچینە ماڵی پوورت"

چاوەکانم سووراند سێری دایکم کرد بۆچی لەوهەموو شەوە ئێستا

"دایکە بۆچی دەچن؟ یان باشتر بۆ پێویستە منیش بێم"

"هاوسەری پورت دوێنێ نەشتەرگەری بۆکرا
ئێمەش دەچین بۆلای تۆ دەبێت بێی شوورەیە بۆهەرکوێیەک برۆین پرسیاری تۆدەکەن بڵێین نەهاتووە"

بەراستی دایکم کارەکان زۆر گەورەدەکاتەوە
ئەوان چ کارێکیان بەمنە خۆ دکتۆر نیم تاکو پشکنینی بۆبکەم

"دایکە تکایە کاتم بۆئەوانە نیە، ئەمجارەیان بەتەنها برۆن بۆکاتێکی تر من دێم "

"گەر توانیشت من رازیبکەین ئەی باوکت ئەو بەئاسانی رازینابێت"

روومەتەکانی دایکم توند گرت و ماچم کرد
دایکم هەوڵی دەدا لەناو دەستەکانم بێتە دەرەوە

the gate of heavenᦗ Jk ✔️Where stories live. Discover now