CHAPTER《15》

240 46 9
                                    





𝘝𝘰𝘵𝘦 & 𝘊𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵







بەخێرای بۆلای پەنجەرەکە رۆشتم
ئەم کورە شێتە کەمنی بینی زەردەخەنەی کەروێشکی کرد کە ددانە کەروێشکەکانی بەدەردەخست
ئێستا باوکم یان ئادەم بیبینن دڵنیام بەباشی کۆتای نایەت، خودایە خۆتیارمەتیم بدە

"چی دەکەیت لێرە، خێرا برۆ تاکو یەکێک ئاگادارنیە"

"ئۆو پەنگوین چ بەخێرای لەبیرت کرد تۆ دیاریەکەی منت رەتکردەوە وتم کە دێم تۆ رازیبووی ئیتر بۆچی ئێستا دەرم دەکەیت؟"

"ئێستا بەتەواوی دڵنیابوومەوە کە تۆشێتی"

جۆنکوک دەنگی بەرز دەکردەوە تاکو ئامی گوێی لێبێت ، بەڵام ئاگادار نە کارەکەی زۆر خراپەبۆیان

"دەنگت نزمکەوە دەتەوێ توشی کێشەم بکەیت تکایە جۆنکوک لێرە برۆ "

جۆنکوک بۆ ماوەیەک وەستا سێری روخسارەپر لەنیگەرانیەکەی ئامی دەکرد
زانی ئەو کارەی کردوویەتی ئامی نارەحەت کردووە

"باشە دەرۆم بەڵام تۆش لەبەرامبەردا ئەمەم لێوەردەگریت"

ئامی زەرفەکەی دەستی جۆنکوکی بینی زانی عەزیەکەیە .سەری بەباشە جوڵاند تەنها تاکو رازیبکات، کە بروات پێش ئەوەی ئادەم هەستیان پێبکات کە نەخەوتووە

لەژوورەکەی هاتە دەرەوە رۆشتە خوارەوە بەڵام گەیشتە لای قادرمەکان دڵی کەوتە خوارەوە بۆناو گەدەی کاتێک ئادەم لەدواوە بانگی کرد

"ئامایا بۆکوێ دەرۆیت؟بەمکاتە"

ئامی بەهێواشی روی خۆی سووراند بینی
ئادەم لەلای دەرگای خۆی وەستاوە

"دەرۆمە خوارەوە ئاو دەخۆمەوە، دەتەوێت بۆتی بهێنم؟"

ئادەم سەری بەنەخێر جوڵاند پێی وت دوای بگەرێتەوە ژوورەکەی ئامی سەری بەباشە جوڵاند رۆشتە خوارەوە بۆ چێشتخانەکە سێری سەرەوەی دەکرد بۆ ئەوەی دڵنیابێت کە ئادەم گەراوەتەوە ژوورەکەی ماوەیەک بەوجۆرە مایەوە پاشان بەبێدەنگی نزیکی دەرگای دەرەوەبوو
کردیەوە بنینی جۆنکوک لەلایدەرگاکەیە کاتێک رووخساری بە ماسک داپۆشتبوو

"بۆچی ئەوەندەت پێچوو، یان پەنگوین حەزناکات بەزووی بگەرێمەوە"

"قسەی لە باڵای خۆت گەورەتر مەکە، ئێستاش وەکو بەڵێنت دا تاکو ئادەم نەهاتۆتە خوارەوە برۆ"

جۆنکوک سەری بەباشە جوڵاند زەرفەکەی پێدا
پاشان بەرەو سەرەوەی کۆڵانەکە بەرێکەوت کاتێک جارناجارێک سێری دواوەی دەکرد

the gate of heavenᦗ Jk ✔️Where stories live. Discover now