CHAPTER《29》

463 59 114
                                    












𝘝𝘰𝘵𝘦 & 𝘊𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵











مانگێک تێپەریوە بەسەر ئەوەی من لەلای باوکی ئامی وانە وەردەگرم ،ئیتر تەواوبووم
هەرکاتێکیش هەستم کرد هەڵەیەکم هەیە یان لەیادم چوە دەتوانم لەرێی ئەو وانانەی نوسیمە دووبارە
سێریان بکەم و دڵنیابمەوە

ئەمرۆ باوکم بەتەواوی بێدەنگە نازانم چی هەیە
بەڵام زۆر بەی شەوان دایکم دەبینیم کاتێک نزای بۆ دەکات لەلای خودا ،منیش دەمەوێت دەمەوێت باوکم ببینمەوە لەبەهەشت بەڵام ئەو لەسەر کەلە رەقی خۆیەتی

ئەمرۆ دیارنەبوو کە ویستی چونە سەر کاری هەبێت
لەهۆڵەکە لەگەڵ ئەو دانیشتبووم تاکو باوکم گەروی خۆی پاک کردەوە وای کرد سەرەنجی من و دایکم بچێت بۆ سەری
سێرم کرد کەدەیویست شتێک بڵێت بەڵام
نەزانێت چۆن دەریبرێت

"ئایا دینەکەت هەموو جۆرە کەسێک وەر دەگرێت؟"
من و دایکم بە شۆکەو سەرسورمانەوە سێری باوکم مان کرد کاتێک ئەو بەهەموو جۆرێک چاوەکانی لەسەر ئێمە دوور دەخستەوە
تەنها بۆ ماوەیەکی کورت سێری کردین

"بەوجۆرە لێم مەروانن"
بەتورەی وای وت بەڵام هیچ بەوەنەدەچوو تورەیەکی راستی بێت رۆشتمە نزیکیەوە کاتێک زۆر بەتوندی باوەش پێداکرد
"بێگومان خودا بەخشندەیە دەرگای رەحمەتی ئەو بۆ هەموو بەندەکانی کراوەیە ئیسلام هەموو کەسێک وەردەگرێت بێگرنگیدان بەهیچ شتێکی ئەو کەسە"

بینیم چاوەکانی باوکم نەرم بونەوە ئایا ئەو دەیەوێت بڵێت کە دێتە سەر دینی من ئەودەگەرێتەوە خودایە ئەوە چ رۆژێکی خۆشە من ئەمرۆ تێیدا دەژیم
باوکم بەبێزاری سێری کردم کاتێک دەیوت کەمێک برۆ بەولاوە هەناسەت بۆنەهێشتمەوە
پێکەنیم بەقسەکەی بینیم دایکم چۆن فرمێسک دەرێژێت
باوکم شایەدی هێنا من ئەمرۆم بەخۆشترین رۆژی ژیانم دانا ،دایکم هەڵساوە روی لە قیبلەکرد کاتێک سوجدەی شوکرانەی برد

دڵنیام ئەگەر ئامی نەبوایە ئێستا من بەوجۆرە نەدەبووم هەرگیز راستیەکانم نەدەبینی بەبەردەوامی سەر لێشێواو دەبووم من دەستم کرد بەباس کردنی تەواوی شتەکان بۆ باوکم کە پێویستە بیزانێت پاشان فێربوونی نوێژەکان
دەبێت ماوەیەک بۆ ئەوە دابنێم

٭٭٭٭٭٭٭

ماوەکان دەرۆشتن کاتێک من لەماڵەوە کاتەکانم بەخوێندنەوەی قورئان بەسەر دەبرد دایکم زۆر هاوکاری باوکمی دەکرد کاتێک تازە دەستی کردووە بەنوێژکردن زۆر جار کە بەلای ژوورەکەیان تێدەپەریم ئەوانم دەبینی کە بەیەکەوە نوێژ دەکەن
زەردەخەنەم کرد کاتێک یادەوەری ئەو ماوەیەم بیرکەوتەوە

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jul 05 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

the gate of heavenᦗ Jk ✔️Where stories live. Discover now