CHAPTER《10》

260 44 16
                                    



𝘝𝘰𝘵𝘦 & 𝘊𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵


هەمووان بەیەک ریز لەبەرامبەر یاریدەرە وەستاوین
ئەوەندە تورەبوو کە هەموو خوێنی جەستەی
لەسەر روخساری کۆبۆتەوە دانی پێدادەنێم کارەکەمان گەمژانەبوو بوەستە بۆچی کارەکەمان ئەوان کردوویانە من تەنها
داماوێک بووم کە بەهۆی لوسیا رۆشتم

چاوەرێبووین بڵێت ئێستا دەرۆینەوە بەڵام ئەو شتەی وتی هەمووانی شۆک کرد تەنها خاوەن هوتێلەکە شتەکەی بەدڵبوو

"بەهۆی ئەوەی ئەمرۆ کۆتا رۆژتانە لەم گەشتەو لەقوتابخانەش ناتوانین سزاتان بدەین
چونکە ناگەرێنەوە تاکو تاقیکردنەوە دەبیت تەواوی ئەمرۆ لێرە کار بکەن ئەمەش وەکو سزایەک
ئێستاش برۆن جلێکی باش لەبەر بکەن کەهێناوتانە
بگونجێت لەگەڵ کارکردنتان لێرە"

لەگەڵ قسەکەی رۆشت بەرەو سەرەوە هەندێک لەمامۆستاکان بەچاوی بەزەی سێریان دەکردین هەندێکی تر بەتورەی یان بێهیوای

دواتر ئەوانی بەرە بەرە دەرۆشتن ، ئێمەش
هەرچی بکەین تازە سوودی نیە
وا پێشبینی دەکرا ئەمە گەشتێکی خۆشبێت
بەڵام ئەوەی لەماڵەوە پێمان نەدەکرا
دەبێت لێرە بیکەین

رۆشتمە سەرەوە جلێکم لەناو جانتاکەم دەرهێنا
پۆشیم کە سێری دواوەم کرد شۆکبووم
لوسیا تەواوی جلەکانی لەوناوە کەواندووە دەروات بۆ جانتاکەی تری سێری بکات

"ئەمە چ حاڵێکە لوس"

لوسیا سێری کردم گریانی ساختەی درووست کرد
"ئاخر من چۆن دڵم بێت ئەم جلە جوانانە بۆ ئەوکارە بپۆشم هیچ جلێکم نەهێناوە بۆ ئەو جۆرە کارانە گونجاو بێت"

دەزانم ئەوەی ئەم کچە هێناویەتی تەنها جلی دەرەوەیە بەبێزاری نزیکی جلەکانی بوومەوە لەگەڵی دەگەرام تاکو دانەیەکی نیشان بدەم
بەڵام هەرکامێکم نیشان دەدا گلەیەکی دەکرد
یاخود هی گونجاوی تێدانەبوو

"بەسە گەر ئاوا بەردەوام بین هیچ وات دەستناکەوێ ئەمانە بپۆشەو وەرە خوارەوە"

دەستێک جلم بۆی راگرت لەناو جلەکانی بینیمەوە
باشە وەکو بڵێی هاتووم بۆ بازار ئەوهەموو جلەی لێبوو، لەکۆتایدا ئەویش بۆڵە بۆڵی نەما رۆشتمە دەرەوە تاکو خۆی دەگۆرێت

رۆشتمە خوارەوە بۆ بەشی رێستورانتی ئەم هوتێلە بەڵام ئەوە سەیرە کچانی شارۆچکەکان لێرە چیدەکەن، کەی ئێرە ئەوەندە میوانی زۆر بووە

تاکو گوێم لێبوو یەکێک هاواری کرد بەناوی گارسۆن
کەلامکردەوە دەبوو بزانم هۆکارەکەی ئەمەیە

the gate of heavenᦗ Jk ✔️Where stories live. Discover now