CHAPTER《21》

243 46 6
                                    






𝘝𝘰𝘵𝘦 & 𝘊𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵



لەدەرەوەی ژوورەکەی دایکم خەریکی قسەکردنبووم
بە موبایل کاتێک هێشتا چاوێکم لەسەر دایکم
هێشتبۆوە
پەنجەکانم لەسەر نوێچەوانم جێگیرکرد

"پێم وتی تەنها چەند رۆژێکی تر نەشتەرگەریەکە
دەکرێت و منیش دەگەرێمەوە"

"من ناتوانم ئەوەندە رۆژە زیاتر بدەم جۆنکوک
دەبێت زوو بگەرێتیەوە یاریەک هەیە لە بەریتانیا
ئێمەش بەژدارین تۆش دەبێ ئامادەبیت"

"دەتوانی یاریزانەکانی تر بەریت پێم وتی کە ناتوانم دایکم لەوبارودۆخە جێبهێڵم"

"یاریەکە چوار رۆژی ترە تاکو ئەوکات ئامادەبە"

پەیوەندیەکەی داخستەوە ئەمە گەمژەیە یان چی
خەریکبوو سەرم بتەقێت گەرامەوە ژوورەوە هەوڵمدەدا بەهەر جۆرێک بێت تورەی خۆم بپارێزم
بەڵام ئەو بەتەواوی کۆنترۆڵی مێشکمی کردووە

ناتوانم بەسەر تورەیەکەم زاڵبم ئامیم بینی لەدەرەوە رۆشتمە دەرەوە

"ئامی لەلای دایکم بە تاکو کەمێکی تر دەگەرێمەوە"
هەموو هەوڵی خۆمدا تۆنی دەنگم بە ئاسای بهێڵمەوە خێرا رۆشتمە خوارەوە
کاتێک گوێم لەدەنگی کردنەوەی ژووری دایکم بوو
نزیکی ئەسانسۆرەکەبوومەوە
بەتورەی چەندین جار لەسەر یەکتری دووگمەکەم دادەگرت ئەمە بۆچی ئێستا ناکرێتەوە
لەگەڵ کردنەوەی دەرگاکە،رۆشتمە ناوی پەنجەمنا بەدووگمەیەکەوە دەرگاکە داخراوە

کەگەیشتمە باخچەی نەخۆشخانە هەوڵمدا خۆم ئارام بکەمەوە بەتەواوی ماندووم کارەکان هەمووی لەسەرم کۆمەڵبوون تاکو ئەو نەشتەرگەریە دەکرێت دەبێت چارەیەک بدۆزمەوە

لەباخچەکە مامەوە نامەوێت بەوجۆرە برۆمە ژوورەوە دایکم نیگەرانبکەم ئاسمان تاریکی دەستی بەسەردا گرتبوو بەڵام ئەمشەو مانگ بەتەواوی بەدەرەوە بوو زەویەکەی رووناک کردۆوە جگە لەرووناکی گلۆپەکان،سەرم نزم کردەوە
لەوکاتەدا تۆپێک بەرقاچم کەوت سەرم
بەرزکردەوە منداڵێکبوو بەجلوبەرگی نەخۆشخانە
لەدەرەوەبوو کاتێک دایکی لەنزیکی وەستابوو
تۆپەکەم بەهێواشی بۆی هەڵداوە پێکەنینی
منیش زەردەخەنەیەکی نەرمم بۆی کرد

وادیارە نەخۆشە بەڵام دڵنیانیم کەچیەتی
دایکی کە دانیشتبوو لەسەر کورسیەکانی دەرەوە زەردەخەنەی بۆ منداڵەکەی دەکرد
ئەویش بەرەو رووم هات وادیارە لەتەنهای بێزاربووە حەز دەکات یاری لەگەڵ بکەم

یاریم لەگەڵ کرد تاکو ماوەیەک هەست بەدڵخۆشی و ئاسودەیەکی سەیردەکەم سەرەرای ئەوکێشانەی ئێستا هەمە ئایا دڵخۆشکردنی ئەومنداڵە ئەوانەی بۆهێناوم

the gate of heavenᦗ Jk ✔️Where stories live. Discover now