CHAPTER《19》

248 47 16
                                    




𝘝𝘰𝘵𝘦 & 𝘊𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵

لەوکاتەوە بەشۆک دانیشتووم ئەوە ئامی بوو دوای ئەم هەموو ساڵە لێڕە کارەکات
بینیم لەژوورەکەی دایکم هاتە دەرەوە رۆشتمە پێشەوە دەمەوێت لەلای دایکم بمێنمەوە

"سڵاو، ئێستا دەتوانم برۆمە لای؟"

"کەهاتەوە هۆشی خۆی ئەوکات برۆ"
ئەمەی وت و دورکەوتەوە چیە نامناسێتەوە،هیچ شتێکم تێدا نەگۆراوە،بەبێزاری رۆشتمە لەسەر کورسیەکە دانیشتمەوە کاتێک لەپێش چاوەکانم ون دەبوو وەکو جاری پێشوو هەناسەیەکی پر لە ماندوویم دایەوە، سەرم بەرەو دواوە برد
تاکو هەستم بەدەستێک کرد لەسەر شانم چاوەکانمکردەوە باوکم بوو چاوەکانی دیاربوون لەترسی لەدەست دانی دایکم
سوور هەڵگەراون، شایەتی ئەو خۆشەویستیە پاکەی دەدا

"جۆنکوک،کورم برۆوە ماڵەوە پشوویەک بدە لەدوێنێوە لێرەی من لێرەم"
سەرم بەمانای نەخێر جوڵاند

"نەخێر من ئاوا باشم،باوکە تۆپێویستت بەوەیە تکایە برۆوە بەڵێنبێت کە دایکم بەئاگاهاتەوە
پەیوەندیت پێوەدەکەم و بەزووی ئاگادارت دەکەمەوە"

باوکم بەئاسانی رازینەدەبوو لەوێ بروات بەڵام ئەو لەدوێنێ شەو لێرە ماوەتەوە جگەلەوەی بەهیچ شێوەیەک نەخەوتووە

رازیبوو بەرەو لای ئەسانسۆرەکە رۆشت تاکو دواتر رۆشتە خوارەوە منیش لە پەنجەرەکەی بەرامبەرم سێری دایکم دەکرد کەچۆن بێهۆشەو لەوێ لەگەڵ ژیانی دەجەنگێت دەبێت بەزووترین کات دڵی بگۆردرێت یانیش پاتری دڵی بۆدانرێ ئەمەش سودێکی ئەوتۆی نیە

بەماندووی هەڵسام رۆشتم بۆ رێستورانتەکەی خوارەوە قاوەیەکم کری خەریکە بەهۆی سەرئشەوە توانای راوەستانم لەسە پێکانم نامێنێت

رۆشتمە لای ژوورەکەی دانیشتمەوە بەڵام سێری پەنجەرەکەم کرد دکتۆر و چەند پەرستارێک لەژوورەوەن چی روویداوە هەوڵمدا بیبینم قاوەکەم دانا دایکم چاوەکانی کردۆتەوە
لەوکاتە هەستم کرد تەواوی زەوی هیمنە، باوکم بیرهاتەوە بەڵێنم پێدابوو خێرا موبایلەکەم دەرهێنا دەزانم ئەم هەواڵە بەتەواوی ماندووبوونی شەوی لەیاد دەباتەوە

دوای ئەوەی هەواڵەکەم بەباوکم دا کە خەریکبوو
بیەوێت لەرێی موبایلەکەمەوە بگاتە ئێرە وتی کەمێکی تر لەوێ دەبێت
دکتۆرەکە هاتە دەرەوە رۆشتمە نزیکیەوە

"تکایە شتێکی قایلکەرانەم پێ بڵێ"

"ئەوەی باشە هێشتا دڵی لێدەدات بەڵام هەوڵدەدەین پەیوەندی بەنەخۆشخانەکانی ترەوە بکەین پاش ئەوەی پەرستارەکان خوێنیان لێی وەرگرت، تاکو گەر بزانین دڵێک هەیە بۆ ئەو لەوانەشە لێرە دەستمان بکەوێ، بۆیە ئومێدی باش هەیە تەنها جوان ئاگاداری بن لەم ماوەیە دەبێت لەنەخۆشخانە بێت بۆهەر حاڵەتێکی لەناکاو"

the gate of heavenᦗ Jk ✔️Where stories live. Discover now