CHAPTER《17》

251 46 5
                                    





𝘝𝘰𝘵𝘦 & 𝘊𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵



کۆتا جانتام خستە ناو پشتی ئۆتۆمبێلەکە
دواتر بینیم دایکم خۆی ئامادەکردبوو هاتە ناو ئۆتۆمبێلەکە منیش لەگەڵیان سەرکەوتم مەکینەی ئۆتۆمبێلەکەم پێکرد دەستم کرد بەرۆشتن

ئەمرۆ وەکو پشویەکی خێزانی بەسەردەبەین دەرۆین بۆ ماڵی داپیرەم لە بوسان باشە ماڵێ داپیرەم پەیوەندی بەپشوی خێزانی چیە، بەڵام دەتوانم تاکو کاتی یاریەکە لەوێبم پاشان راستەوخۆ لەگەڵ دەستپێکردن ئامادەبم

گوێم لەپێکەنینەکانی باوکم بوو لەئاوێنەکەمەوە سێری دواوەم کرد دایکم چۆن بەتورەی سێری دەکات

"ئەوشتە چیە ئاوا باوکمی خستۆتە پێکەنینەوە
با ئێمەش بزانین خۆ هەر بۆ سایەقیبوون لێرەنیم"

هەستم کرد شتەکە پەیوەندی بەدایکمەوە هەیە کە ئاوا تورەبووە لەباوکم، پاش ئەوەی باوکم وەستا لەپێکەنین سێری منی کرد کە خەریکی سایەقیم

"لەراستی دایکت تازە دەیوتــــ"

دایکم زۆر بەخێرای دەمی گرت بەچاوەکانی هەرەشەی لێدەکرد، وادیارە دایکم سوورە لەسەر ئەوەی نەیەوێت پێم بڵێت

"باشە تەواو ئەمە بەینی هاوسەرەکانە من خۆم هەڵناقورتێنم"

پاش ئەوە دووبارە ناو ئۆتۆمبێلەکە بێدەنگ بوەوە
سێرم کرد هێشتا نزیکەی چەند کیلۆمەترێکم ماوە بگەم بوسان خستمە سەر گۆرانیەک تاکو کەشی ناو ئۆتۆمبێلەکە بگۆرم

هەستێکی خۆشم هەبوو کاتێک ئاوا بەئارامی دەرۆم بۆ دەرەوە، ماوەیەکە ئەوکاتانەم تاقینەکردۆتەوە
هەستەکەم کێشم دووبارە زۆربووە بەهۆی خواردنەوە کهولیەکان، رۆکانم گرژکرد کاتێک گوێم لەدەنگێک بوو سێری لای چەپم کرد
چەند کچێک بوون لەناو ئۆتۆمبێڵێکی خێزانی موبایلەکانیان رووی لەمنە

لێرەش ناچارم ماسکەکە بپۆشم، بەبێزاری روم کردەوە پێشەوە تاکو ئەوان بەپێشکەوتن
واتا ئارامی نیە لەوێ ، جۆنکوک خۆت بۆهەمو شتێک ئامادەبکە لە شیرینیە سەیرەکەی داپیرەت تاکو دەگاتە کارە سەیرەکانی ماڵەوە

پاش رۆشتنێکی زۆر گەیشتمە ناو بوسان بەرەو ماڵی داپیرەم بەرێکەوتم ماوەیەکی زۆرە نەهاتووم بەڵام هێشتا هەموو شتێک وەکو خۆیەتی
لەنزیک ماڵەکەیان ئۆتۆمبێلەکەم وەستاند پاشان
دابەزیم و پشتی ئۆتۆمبێلەکەم کردەوە
جانتاکانم داگرت لەگەڵیدا دایک و باوکیشم هاتنە خوارەوە دایکم زۆر زۆشت بۆلای دەرگاکە
چاوەروانی ئێمەی نەکرد

باشە ئەمە کەمێک سەیرە ئەوهەمیشە هێمن و لەسەر خۆیە دوای ئەوەی کورە پوورە بچوکەکەم دەرگای کردەوە ئێمەش رۆشتین بۆ ژوورەوە جوانە لێرەش ماڵی پوورم هاتوون

the gate of heavenᦗ Jk ✔️Where stories live. Discover now