CHAPTER《27》

255 46 39
                                    





𝘝𝘰𝘵𝘦 & 𝘊𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵



پاش ئەوە ئەوهەموو شتەلە ژیانم روویدا نەمدەزانی
چۆن لێکیان بدەمەوە،شتەکان زۆر بەخێرای تێدەپەرین بۆمن کاتێک بیرم دەکردەوە من تەواوی ژیانم لە شتانێک بەفیرۆداوە کە هەرگیز نەدەبوو وابم بەڵام خەریکم بیردەکەمەوە

من نزیکم لەوەی رێگا راستەکە ببینمەوە
کاتێک کتێبەکەم داخست لەوکاتە شتێک هات بەمێشکمدا من بەردەوام هەوڵدەدەم لەسەر ئیسلام بزانم لەکاتێک من لەدەرەوەی ئەو دەوەستم

ئەمرۆ تەواوی هێزی خۆم کۆدەکەمەوە من دەمەوت لەنزیک ئیسلامەوە شارەزای بم من دەبێت تێکەڵی بم تاکو بگەم بەوەی کەهەوڵی بۆدەدەم

رۆشتمەوە خوارەوە کاتێک چاکەتەکەم کردە بەرم و پێڵاوەکانم دەکردە پێم دایکم لە چێشتخانەکە هاتە دەرەوە کاتێک بەرەو لام هات

"جۆنکوک چیبووە؟ بەوکاتە بۆکوێ دەچیت؟"

دەزانم ئەمرۆ شەمە نیە تاکو برۆم بەڵام گرنگی نادەم بەوجۆرە بوەستم و چاوەرێی کاتی گونجاو بکەم هەرگیز نایەت تەنها کاتی زیاتر بەفیرۆ دەدەم

"دەرۆم بۆلای ئامی نیگەران مەبە هەموو شتێک باشە"

لەگەڵ قسەکردنەکەم سویچەکەم هەڵگرت کاتێک دایکم باوەشی پێداکردم
"دوعاکانم هەمیشە لەگەڵ تۆیە من لەپشتت دەبم بۆ هەربریارێک کەدەیدەیت"

باوەشەکەم توند ترکرد لەگەڵیدا ،هەست بەئارامیەکی زۆر دەکەم لەباوەشی دا هەرگیز ناهێڵم ئەو متمانەی بەمنی هەیە بەفیرۆ بچێت
رۆشتمە دەرەوە دەرگاکەم داخست رۆشتم بەرەو
ئۆتۆمبێلەکەم سەرکەوتم مەکینەکەم بەکار خست لەگەراجەکە رۆشتمە دەرەوە

٭٭٭٭٭٭٭

ئەمرۆکە پشووم بوو بۆیە لەماڵەوە مامەوە
کاتێک هاوکاری دایکم دەکرد لەکارەکانی باوکم بینی خەریکی خوێندنی قورئان بوو زەردەخەنەیەکم کرد

ئادەم رۆشتبوو بۆکارەکەی دڵنیام ئێستا قوتابیەکانیشی وەکو من لێی بێزارن ،دەمەوێت شێوەی ببینم کاتێک وانەکان باس دەکات

دوای ئەوە جۆنکوک هات بەمێشکمدا چاوەکانم نەرم بوونەوە لەگەڵ زەردەخەنەکەی سەرلێوم زیاتر بوو کاتێک دەهاتەوە بەرچاوم چۆن وەکو منداڵێک لەنێو مزگەوتەکە دانیشتبوو خودایە ئەو زۆر نزیکە لەهیدایەت تۆ یارمەتی بدە

رۆشتم بەرەو ژوورەکەم دەستم کرد بەپاککردنەوەی
کاتێک ئەو جلانەی مابوون خستمنە جلشۆرەکە
پاشان رەفەی کتێبەکانمم سریەوە
دواتر دڵنیابووم کە جلوبەرگەکانم رێکن لەنێو دۆڵابەکە گوێم لەدەنگی بانگ بوو ئەوە کاتی نوێژی عەسربوو هەڵسامەوە کاتێک لەکارەکانم تەواوبووم بەرماڵەکەم داخستەوە رو لە قیبلە
پاشان رشتم دەستنوێژم هەڵگرت هاتمە دەرەوە کاتێک حیجابی نوێژەکەم پۆشی و لەسەر بەرماڵەکە وەستام نوێژەکەمم دەستپێکرد

the gate of heavenᦗ Jk ✔️Where stories live. Discover now