𝘝𝘰𝘵𝘦 & 𝘊𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵
"دەچیتە کوێ"
بینیم لوسیا بەتانیەکەی هەڵگرتوە بەجلی خەوەکەیەوە موبایلەکەی هەڵەگرت لەسەر مێزەکە"دەرۆمە خوارەوە لە دەرەوە هەمووان دانیشتوون
دەی تۆش وەرە کاتێکی خۆش دەبێت""پێم باشترە بخەوم،نامەوێت کاتەکانی خەوم تێکبدەم بۆ یەک شەو"
"ئامی بەراستی تۆ زۆر بە قورسی کارەکان دەکەیت کەمێک پشوو هیچ ناگۆرێت"
بەرووخسارێکی بەتاڵ سێرم کرد ویستم بچمە دەستشۆرەکە ددانم بشۆم،لەدواوە لەباوەشی گرتم
"دەی ئامی هەمووان لێرەین کاتێکی خۆش بەسەربەرین تۆ هێشتا لێرەش جدی"
هەناسەیەکی بێزاریم داوە بەلا چاوێک سێرم کرد ئەویش باش لێم تێدەگەێشت
رایکردە لای جێگاکەم و بەتانیەکەی منی هەڵگرت
لەگەڵ موبایلەکەم"کەواتەبابرۆین"
ئەو لەپێش منەوە دەرۆشت تاکو رۆشتینە لای ئەسانسۆرەکە دڵنیام هەرکێ دەمنا بینێت بەوحاڵەوە بەشێتمان تێدەگات بەتانیەک بەدەستمان
نیوەی لەبەر گەورەیەکەی لەزەوی دەخشاگەیشتینە خوارەوە رۆشتین بەرەو دەرگای سەرەکی بەڵام لوسیا زۆر بەبێدنگی دەرۆشت وەک بڵێی دەترسێ گەر کەسێک خەبەربکاتەوە
"بۆچی بەوجــ"
"بێدەنگبە بامامۆستاکان هەڵنەستن گەرنا هەمووان دەنێردرێنەوە بۆ ژوورەکانیان"
کەواتە لەبەر ئەم هۆیەیە وابێدەنگانە دەروات چاوەکانم سووراند بکارەکەی پاشان
گەیشتینە دەرگای سەرەکی زۆر بەهێواشی کردیەوە
بینیم ئاگرێکیان کردۆتەوە
لوسیا رۆشتە لایەکی منیش لەگەڵی لەهەمان شوێن دانیشتینسێرم کرد پیاوێک لێرەبوو کەقوتابینەبوو
بەدڵنیایەوە مامۆستا یان کەسێکی قوتابخانە نەبوو
باسی شتانێکی ترسناکی دەکرد کەئەفسانەن و
لێرە زۆر باون بەڵام وادیارە زۆرێکیان باوەریان پێی کردووە
کچەکان زۆرێکیان توند یەکتریان لەباوەشکردبوو
یەکێک لەوانە لوسیابوو زۆر بەتوندی منی کوشیبوو بەخۆیەوەدەنگی خشەخشی گیاکان هات زۆرێکیان دەستیان کرد بەقیژاندن لەترسا دڵنیام بەوەنەبێت بەهیچ شتێکی تر مامۆستاکان بەئاگا نایەنەوە
بینیم کۆمەڵێک کوربوون دەهاتنەوە
کچەی تەنیشت لوسیا وتی کە پیاوەکە باسی شتێکی سەیری کردووە ئەوانیش وەکو خۆ دەرخستنێک رۆشتن بیسەلمێنن کەبوونی نیە
![](https://img.wattpad.com/cover/355041542-288-k68814.jpg)
YOU ARE READING
the gate of heavenᦗ Jk ✔️
General Fictionتەواوبووە ئەو کورێکی بێ ئاین و سەر لێشێواوبوو تاکو کەوتە داوی خۆشەویستی کچێکی موسڵمان بێ ئەوەی خۆی هەستی پێبکات لەگەڵ رۆشتنی کاتەکان بۆی دەردەکەوێت ئەوەی دەیەوێت پێی بگات مەحاڵە بەڵام متمانە کردن بەخودا تەنانەت کاتێک شتەکان محاڵ دەردەکەوتن ئەگەر خو...