.
.
.
.
.: نەفرەت .
بە تەنگەوە کاتێک لە خەو ڕاپەڕیئای خوایە ئەوە تەنیا خەو بوو ،خەوێکی ئازاردەر بەڵام شیرین، کاتژمێر چەندە؟
بە خێرایی سەیری کاتەکەم کرد نەفرەت نیو کەتژمێرە دوا کەوتم خێرا هەڵسام چووم بۆ گەرماو و ڕۆتینەکەم کرد ،
دوای نزیکەی ٢٥ خولەک ئامادەبووم ،بە خێرایی ڕۆشتم بێ نان خواردن چوومە دەرەوە هەرخۆی ئەوەندە حەز بە نانی بەیانی ناکەم بینیم پاسەوانەکان ئۆتۆمبێلەکەمیان ئامادە کردووە ، ئەمەیان باشبوو سوپاس بۆ خوا ،خێرا سەرکەوتم بەڕێ کەوتم بۆ زانکۆ .دوای ماوەیێک گەشتم نەفرەت زۆر درەنگ کەوتووم ،لە دەرگام دا ، کاتێک لە پەنجەرەکەوە سەیری وانەوتەرەوەکەم دەکرد بێ ئەوەی وانەکەی ببڕێت نیشانەی پێکردم بچمە ژوورەوە .
چوومە ژوورەوە سەری خۆم وەک ڕێزێک و سوپاس بۆ دانواند ، ئینجا چووم لە تەک تاییەوە دانیشتم .
: سڵاو .
بە نزمی وتی.:سڵاو.
بە هەمان تۆن بە بزەوە .:وابزانم کاریگەری خواردنەوەکەی دوێنێی شەو لەوە زیاتر بووە کە بیرم لێی دەکردەوە.
کاتێک بە نزمیەوە قسەی دەکرد .ڤییانا تەنیا بە بزەێیک وەڵامی دایەوە ،چونکە وانەبێژەرەکە سەیری دەکرد.
نزیکەی دوای ٤٥ خولەک وانەکە تەواو بوو ، ڤییانا سەری خۆی لەسەر مێزەکە حەساندەوە ، هەر بیری لەی ئەو خەونە بوو کە بینیبووی ، ئەمە یەکەم جار نییە بۆ ئەو بەڵام دەیەوێت بزانێ بۆچی هەردەم میوانی خەوەکانیتی لە کاتێکدا هەرگیز لە ڕاستی تەشریف ناهێنێ.
دوای ئەوەی تایهیۆنگ قسەی لەگەڵ ئەو دوو کەڕەی پێشی تەواو کرد سەیری ڤییانای کرد ،بینی وەک جارەکان بیری سەرقاڵە .
: دووبارە لە کەمە شوێن گیرت خواردووە تا بەم شێوەیە بی .
:ڤییانا سەری هەڵگرت
:ئایی تای بڵێم چی.: ئمممم .
بەزانەخوازییەوە .: بچین بۆ باخچەکە؟
:بۆ نا ،منیش بێزاربووم لە ژوورەوە.
هەردووکیان هەڵسان بەیەکەوە چوونەدەرەوە ، لە باخچەی زانکۆکەدا پیەسەیان دەکرد .
: ڤییانا ، چەند ماوە بۆ ڕۆژی لە دایکبوونت.
بە ئاسایی پرسی ، لە کاتێکدا دەیزانی چەند ماوە.
YOU ARE READING
𝒲𝒽𝒾𝓇𝓁𝓌𝒾𝓃𝒹 𝑜𝒻 𝑒𝓂𝑜𝓉𝒾𝑜𝓃𝓈
Romanceکەوتنە نێوان دوو تاک ، دوو کەس ، دوو روح ، ئاسان نییە ، هەڵبژێرە ، بیربکرەوە ، بڕیاربدە ، ئایا ئەوە ئاوا ئاسانە، من کەوتمە نێوان دڵ و ئەقڵم ، دڵێک کە تەنیا ئارامی دەویست ، ئەقڵێک کە باشترین و سەقامگیری دەویست . یەکێکیان بەشێکی تەمەنم لە بەدوا گەڕانی...