XII

140 28 32
                                    



لە درێسینگەکە چوومە دەرەوە بەڵام ، زەنگی مۆبەکەم منی گەڕاندەوە ، جۆنگکوک بوو ، بۆچی دەبێت لەم هەموو کاتە ئێستا پەیوەندی بکەی ، داخرایەوە ، بەڵام دووبارە پەیوەندی کردەوە ، نەمتوانی هەڵی گرم چونکە گەر کەمێکی تر درەنگ کەوتبام دایکم دەیکوژتم ، بە نامە بۆم نووسی .

: ببورە بۆ ئێستا کاتم نییە ، دەبێت بڕۆم .

مۆبایلەکەم داناو بۆ کۆتا جار سەیری خۆم کرد و ڕۆشتم .
چوومە خوارەوە ، پێدەچێت دەمێک بێت هاتبن ، لە ژووری مێوان بوون ، دانیشتبوون بەخێرهاتنم کردن ، ئایا ئەوان کۆرین ؟ ، ئای چۆن ناوی خێزانیان ئیتاڵییە ، لەسەر یەکێک لە قەنەفەکان دانیشتم ، باوکم قسەی لەگەڵ پیاوەکە دەکرد .

: چۆی براکەم ئەی کوا کوڕەکانت ؟

: بەر لەوەی بگەم پەیوەندیم پەیوەیانەوە کرد ، وتیان کۆبونەوەیەکی بە پەلە هاتۆتە پێش پێویستە بیکەن ، چونکە گرینگە .

دوای کەمێک خزمەتکارەکە هات وتی خوان ئامادەیە .
دایکم هەڵساو فەرمووی لێ کرد بۆ ژووری نانخواردنەکە ، بەر لەوەی دانیشم زەنگەکە لێیدا .

: کچەکەم خۆت بڕۆ پێشوازیان لێ بکە .

تەنیا بەبزە سەیرم کردوو ڕۆشتم ، لە ڕاستیدا ئەوە بزە نەبوو بەڵکوو ... بە هەر حاڵ ڕۆشتم دەرگاکە بکەمەوە ، بەڵام سەرمسوڕما ، تایهیۆنگ وە کەسێکی تریش لە دوورتر لە ئەو بوو کە دەهات .

: تایهیۆنگ؟
بە سەرسوڕماوییەوە .

: سڵاو ڤییانا .
بە بزەوە چونکە دەیزانی وا دەبێت .

: فەرموو مەوەستە .

: زۆر سوپاس .

: بڕۆ ژووری دەستە چەپ تەنیش چێشتخانەکە .

: زۆر باشە .

ئایا تایهیۆنگ کوڕی بەڕێز چۆییە ، واه زۆر سەرجڕاکێشبوو بەم جلە فەرمییە ڕەشە ، بیرم دەکردەوە ، پیاوەکەی تر هات ، ، شاکارێکی تەواو بێ خەوش و دڵڕفێنی هەیە ، نوقمی بیرکردنەوەکانم ببوومەوە ،تا...

ئحم ، ئایا خۆشەویستەکەت هەر لەبەر دەرگا ڕادەگری ؟
بە فێڵبازیانەوە .

: خۆشەویست؟
بە سەیری وتی .

کەمێک سەری بۆم نزم کردەوە وتی

:مەگەر خۆت دوێنێی شەو نەتوت تۆ خۆشەویستمی؟
بە بزەوە .

من هیچم نەوت دەستی خۆم وەک فەرموو ، ڕاگرت هاتە ژوورەوە .

ڕۆشتم ئەویش لە دوامەوە هات .

*******pov

𝒲𝒽𝒾𝓇𝓁𝓌𝒾𝓃𝒹 𝑜𝒻 𝑒𝓂𝑜𝓉𝒾𝑜𝓃𝓈Where stories live. Discover now