XVIII

112 25 42
                                    




‎بوون شتێک نییە کە بتوانرێت ڕوون بکرێتەوە؛ شتێکە کە دەبێت ئەزموون بکرێت

.
.
.
.
.



.
.
.
.
.
.








دوای ئەوەی گەشتمە ماڵەوە سڵاوم کردوو بە دایکم ڕاگەیاند کە ئێوارە لە دەرەوە نان دەخۆم ، ئینجا چوومە ژوورەکەم تا خۆم ئامادە بکەم ، سەرەتا گەرماوێکم کرد ، دوای ئەوە مەیکئاپم کرد ئینجا جلەکانم پۆشی ، ئینجا عەترێکی گونجاوم بەکارهێنا ، دەنگی مۆبایلەکەم هات ، سەیرم کرد جیمین بوو ، نوسیبووی (من لێرەم ) بۆ کۆتا جار سەیری خۆم کردوو چوومە خوارەوە .

ئینجا ڕۆشتمە دەرەوە سەرکەوتمە ناو ئۆتۆمبێلەکە ، سڵاوم کردوو ، ئەویش بەخیرهاتنی کردم ، وستم بڵێم ببورە بۆ چاوەڕێ کردنم ، بەڵام بەیانیم بەبیر هاتەوە بۆیە بێدەنگ بووم .

بەڕێ کەوتین بۆ ئەو شوێنەی کە تەنیا جیمین دەیزانی کوێیە ، هەردووکمان بێدەنگ بووین و گوێمان لەو گۆرانییە ڕاگرتبوو کە ، 100 ways جاکسۆن وانگی ، لەسەربوو ئەمە یەکێکە لە گۆرانیە دڵخوازەکانم ، بە دەنگێکی نزم لە دوایم دەوتەوە
There is hundred ways to leave a lover
Leave a lover , leave a lover
Hundred ways to leave lover I won't wait a minute longer
Hundred ways to leave
But I'm only one that you need .

دوای ئەوە گەشتین ، لەبەردەم لەیەکێک گرانبەهاترین و ناودارترین چێشتخانەکانی ڕۆما وەستا ، پیاوەکان دەرگایان بۆ کردیینەوە ، ئینجا چووینە ژوورەوە ، لەسەر یەکێک لە مێزەکان دانیشتین ، کەشێکی ئارامبەخش و کلاسیک بوو ، ، کارگوزارەکە بەخێرهاتنی کردین ، لەوە دەچوو جیمین بناسێت ، دوای ئەوە جۆرێک لە جۆرەکانی شامپانیای بۆ تێکردین .


هەستێکی سەیرە دوای ماوەیەکی درێژ لە چاودێری کردنی ئێستا لە بەرامبەرمە , دیارە چاوە قاوەییەکانی نهێنییەکانی گەردوونیان لە دەستدایە، قووڵاییەکانیان نهێنییەکە چاوەڕێی هەڵدانەوەن. ئەوان دەروازەی ڕۆحێکن کە هەم کۆنە و هەم بێ کات، پەنجەرەیەکن بۆ خودی جەوهەری بوونن.

‎قژەکانی کە شلەمەنییەکی قاوەیی قەستەرەن، وەکو ڕەوتی نەرمی ڕووبارێک دەڕژێن و چرپەی ڕابردوو و بەڵێنی داهاتوو لەگەڵ خۆیان دەبەن. وەک لقەکانی دارێک کە بەرەو ئاسمان درێژ دەبنەوە، قژی بەڵگەی ئەو توانا بێسنوورەیە کە لەناو ئەودایە

‎وە لێوەکانی پڕ و بانگهێشتکەر وەک گەڵای گوڵەبەڕۆژەن، نەرم و خۆبەخش و لە هەمان کاتدا خۆڕاگر و بێ چەواشەکارن. ئەوان بەربەستن بۆ جیهانێکی سۆز و حاتیفەت، کە سنوورەکانی نێوان عەقڵ و غەریزە تێیدا کاڵ دەبنەوە

‎دەموچاوی ئەو، شاکارێکی دەستی سروشتە، وەک زەردەخەنەی مۆنالیزا وایە - دەربڕینێکی ورد و لە هەمان کاتدا قووڵە کە سەرپێچی لە پۆلێنکردن دەکات. کۆکردنەوەی دژایەتییەکانە، کە هەم جوانی سادەیی و هەم ئاڵۆزی مرۆڤایەتی بەرجەستە دەکات

𝒲𝒽𝒾𝓇𝓁𝓌𝒾𝓃𝒹 𝑜𝒻 𝑒𝓂𝑜𝓉𝒾𝑜𝓃𝓈Where stories live. Discover now