.
هەلێک بە خۆمان بدە ، تەواوی دوو ڕۆژە هەردەم قسەکانی جۆنگکوک لە مێشکمدا دەسوڕێتەوە ، شێوازی ئاخاوتنی ، چاوەکانی لەبەرچاوم لاناچن ،جۆنگکوک تاکە بڕیارو هەڵبژاردە بووە کەتەواوی ژیانم لێی ڕاڕابم ...
:ڤییانا ،گوێت لێمە !.
پرسی کاتێک سەیری دەکردم .: بەڵێ ،ببورە تای بیرم ڕۆشتبوو .
بە شەرمەزارییەوە .: ئاساییە ، بەڵام ئایە هیچ ڕوویداوە ، کە بەم شێوەیە پێیەوە سەرقاڵبیت.؟
وەک ئەوە قسەیدەکرد کە هیچ شتێک نەزانێت .: لە ڕاستیدا نازانم ، بەڵام تای ئاساییە پرسیارێکت لێبکەم .؟
: بە دڵنیایەوە .
بە بزەوە .: ئایا هەلدان بە کەسێک بۆ ئەوەی باشبێت لە کاتێکدا خراپبووە ، گەمژەییە؟
تایهیۆنگ دەیزانی مەبەستی چییە و بۆچی ئەم پرسیارە دەکات .
: ئایا تۆ لەو بڕوایە دایت کە مارێکی ژاهراوی بۆ جاری دووەم پێتەوەبدات ژەهراویت ناکات ؟.
:ڕاستدەکەیت ، بەڵام ، بەهەرحاڵ ئایا ئەمە کۆتا وانە بوو ؟
: بەڵێ .
: ئۆه ببورە لەبەر من مایتەوە .
: ئەمە چ قسەیەکە .
بە بزەوە .دوای ئەوە هەڵسان ڕۆشتنە شوێنی پارکینگەکە ، خواحەفیزییان لە یەک کردوو ڕۆشتن .
گەشتمەوە ماڵەوە سڵاوم لە دایکم کرد و چووم بۆ ژوورەکەم ، جلەکانم گۆڕی لەسەر جێگاکە پاڵم دایەوە ،
خۆم بە مۆبەکەمەوە خەریک کرد ، دوای ئەوە یەکێک لە کارگوزارەکان وتی کە نانی ئێوارە ئامادەیە تا بچمە خوارەوە .باوکم و دایکم لەسەر سفرەکە دانیشتبوون وابزانم چاوەڕێی منیان کردووە ئێوارە باشم لێکردن و لە شوێنی خۆم دانیشتم .
بێدەنگی میوانی سەر خوانەکەمان بوو دوا کەمێک خواردن ، تەنها بۆ لە ژیان مانەوە ، هەڵسام بەر لەوە بڕۆم ، باوکم منی ڕاگرت .
: کچەکەم کاتژمێر ٨:٠٠ وەرە بۆ ئۆفیسەکەم .
بە ئاسایی کاتێک خەریکی نانخواردنەکەی بوو .: بەڵی باش باوکە .
دوا ئەوە چوومە ژوورەکەم ، خۆم خەریکی کۆتا ڕاپۆرتم کرد کە بۆ دووبەیانیە وە دوای ئەوە ئەم ساڵیش کۆتایی دێت ، سەیری کاتم کرد کەمێک ماوە بۆ کاتژمێر ٨ خۆم ڕێکخست و بەڕێکەوتمە ژووری باوکم ، لە دەرگامدا مۆڵەتم وەرگرت و چوومە ژوورەوەو لەسەر قەنەفەکە دەانیشتم بەرامبەر بە ئەو ، کۆمپیوتەرەکەی داخست و سەرنجەکانی خستە سەر من .
YOU ARE READING
𝒲𝒽𝒾𝓇𝓁𝓌𝒾𝓃𝒹 𝑜𝒻 𝑒𝓂𝑜𝓉𝒾𝑜𝓃𝓈
Romanceکەوتنە نێوان دوو تاک ، دوو کەس ، دوو روح ، ئاسان نییە ، هەڵبژێرە ، بیربکرەوە ، بڕیاربدە ، ئایا ئەوە ئاوا ئاسانە، من کەوتمە نێوان دڵ و ئەقڵم ، دڵێک کە تەنیا ئارامی دەویست ، ئەقڵێک کە باشترین و سەقامگیری دەویست . یەکێکیان بەشێکی تەمەنم لە بەدوا گەڕانی...