.بەیانی لەناو خۆیدا نهێنیەکی قووڵی هەڵگرتووە - ساتێک لە گواستنەوە لە تاریکی شەوەوە بۆ ڕووناکی ڕۆژ. کاتێکە جیهان لەدایک دەبێتەوە، کە ئەگەرەکان لە ئاسۆدا دەدرەوشێنەوە، چاوەڕێی دەستبەسەرداگرتنن.
لە بێدەنگی بەیانیدا، لە بەربەستی کاتدا وەستاوین، لە نێوان ئەوەی هەبووە و ئەوەی دەتوانێت بێت، بەیانی بانگهێشتمان دەکات بۆ ئەوەی نەک تەنها لە ڕووناکی فیزیکی بەئاگا بین، بەڵکو بۆ ئەو ڕاستییە قووڵترانەی کە لەناوماندان، چاوەڕێی دۆزینەوەن.
لەگەڵ هەنگاونان بۆ ناو ڕۆژی نوێ، با لەبیرمان بێت کە هەموو بەیانیەک دەرفەتێکە بۆ ئەوەی سەرلەنوێ دەستپێبکەینەوە، بۆ دەستپێکردنی گەشتێکی خۆدۆزینەوە و گەشەکردن. بیرخستنەوەیەکە کە ئێمە بە ڕابردوومان پێناسە ناکرێین، بەڵکو بەو هەڵبژاردنانەی لە ئێستادا دەیکەین.
کەواتە، با بەیانی بە دڵی کراوە و مێشکی کنجکاوەوە لە باوەش بگرین.لەگەڵ زەنگی مۆبەکەم خەبەرمبوویەوە هەڵسام خۆم ئامادە کرد بۆ زانکۆ ، بۆ کۆتا جار سەیری خۆم کرد
: ئمممم جوان دەردەکەوم .
ڕۆشتمە خوارەوە کەسم نەدی جگەلە خزمەتکارەکان ،ڕۆشتمە دەرەوە دوای کەمێک ئۆتۆمبێلەکەمیان هێنا ، سەرکەوتم بەڕێکەوتم بۆ زانکۆ.
دوای ئەوەی کە گەشتم چووم بۆ کافتریایەکە وەبزانم زوو هاتووم ، چووم ئێسپرێسۆیەکم داوا کردوو هێنام ، لەدەرەوە دانیشتم کاتێک سەیری ئاسمانم دەکرد .
*******POV
هەڵسام دوای خەوێکی ئارام و هێمن ، دوای ڕۆتین خۆم ئامادە کرد بۆ کۆمپانییا ئەمڕۆ پێویستبوو بچم بۆ کۆمپانیای باوکی ڤییانا ، چونکە لە چەند ڕۆژی داهاتوو گەشتدەکات بۆ وڵاتە یەگرتوەکان ، چوومە خوارەوە لەسەر خوانەکە دەنیشتم ، خەریکی خواردنەوەی قاوەکەم بووم تا تایهیۆنگ بێت بەیەکەوە نانبخۆین ، دوای کەمێک هات و بەیانی باشی کرد.:بەیانیت باشتر.
کاتێک بە بزەوە سەیری کرد .:بەچی پێدەکەنی ؟
سەیری خۆی کرد وە دوای ئەوە دانیشت.:تەنها بیردەکەمەوە کێ بڕوا دەکات تۆ ٢٨ ساڵ بیت وە لە هەمان کاتدا مافیا بیت ؟
بە بزەوە دەیوت.: ئەی کێ بڕوا دەکات تۆ پیاوی ئاشق بیت؟
بە بزەوە وتی لە کاتێک ئەوەی بەرامبەری بە مۆڕەوە لێی دەڕوانی تایهۆنگ دەیزانی حەز بەوە ناکات پێی بانگ بکرێت یاخود پێی بوترێت بۆیە هەموو کات هەلێکی دەدۆزیەوە بۆ وتنی پەستکردنی ئەم .:هەرچۆنێک بێت ، ئەم چاکەتە چەرمەت زۆر لێت جوانە .
بە ئاسایی وتی .:سوپاس خاوەنەکەی جوانترە .
بە بزەوە .
YOU ARE READING
𝒲𝒽𝒾𝓇𝓁𝓌𝒾𝓃𝒹 𝑜𝒻 𝑒𝓂𝑜𝓉𝒾𝑜𝓃𝓈
Romanceکەوتنە نێوان دوو تاک ، دوو کەس ، دوو روح ، ئاسان نییە ، هەڵبژێرە ، بیربکرەوە ، بڕیاربدە ، ئایا ئەوە ئاوا ئاسانە، من کەوتمە نێوان دڵ و ئەقڵم ، دڵێک کە تەنیا ئارامی دەویست ، ئەقڵێک کە باشترین و سەقامگیری دەویست . یەکێکیان بەشێکی تەمەنم لە بەدوا گەڕانی...