.
لەو کاتەدا ڤییانا دەرکەوت سەریسوڕما بەبینینی جۆنگکوک .:جۆنگکوک ؟
چۆنە لێرەیت !
پرسی بە سەرسوڕماوییەوە کاتێک وەستا بوو ، جیمین وەک گۆڕ سامناک و کپبوو لە کاتێکدا ئاگر لە چاوەکانی بەدی دەکرا .:لە ڕاستیدا کارێکم هەبوو لێرە ، چی دەربەرەی تۆ شیرینەکەم ؟
جۆنگکوک وتیڤییانا لە تەک تایهیۆنگ ەوە دانیشت .
:ئەوە چاکە ، خۆشحاڵبووم بە بینینت .
بە بزەیەکی کاڵەوە وتی .ئایا هەر بەڕاستی خۆشحاڵبوو ئەو هەزەران پرسیار لەسەری بوو سەبارەت بە جۆگکوک بەڵام وەک هەمیشە بە ئاسایی خۆی نیشاندەدا .
پێنجکەس لەسەر مێزەکەبوون ئەوان و بێدەنگی ئەم کەشە تەواو بێزارکەر بوو بۆ ڤییانا لە ژێرچاوە برسیەکانی جۆنگکوک و بڵێسە بە تینەکەی جیمین .
ڤییانا سەیری کاتەکەی کرد ئەوە درەنگبوو بۆ ئەو لەبەر بەیانی .
:لە ڕاستیدا کاتەکە درەنگی کردووە بۆیە من دەبێت بڕۆم .
هەڵسا بە بزەیەکی کەمەوە وتی .
جیمین هەرزوو هەڵسا لە دوای:تۆ ئۆتۆمبێلت لانییە بەم درەنگە بەتەنیا نابێت بڕۆی !
:نا ئاساییە ، ئێوە بۆ خۆتان کاتی خۆتان وەرگرن .
وتی بە بزەوە کاتێک لێی ڕوانی .:نەخێر ئەوە ئاسایی نییە ، وە من دەتگەیەنمەوە .
وتی پێشی کەوت .
بێ قسەبوو بۆیە لە دوای ڕۆشت .ئەوە سەیربوو کە بۆچی جۆنگکوک پێشنیاری بۆ نەکرد لای تایهیۆنگ ، ئەو تەنها سەیری دیمەنەکەی دەکرد ،کە وەک یارییێک وابوو ، جیمین ، ڤییانا ، جۆنگکوک ، ئەوان هەرسێکیان کەسانێکی لەڕاستیدا کەسایەتی سەختن ، لێکدانەوەو شیکارکردنی کارەکانیان ئاوایی ئاسان نییە .
:بیر لە چی دەکەیتەوە .
جۆنگکوک پرسی کاتێک بەردەوامبوو لە خواردنەوەو یاری کردن بە گڵاسەکەی دەستی ، دوای ئەوە پرسی .:بۆچی من پێشنیارم بۆی نەکرد وە ڕێگەم بە جیمین دا ؟
بە بزەیەکی بە فیزەوە وتی ، تایهیۆنگ زیرەکی جۆنگکوک ی دەزانی بۆیە بێدەنگبوو و سەیری کرد .:ئایا ئەوە گەمژانە نییە شەر بکەم لەسەر شتێک کە هەر خۆی بۆمنە یان با جوانتر بڵێم با، کەمێک دڵخۆشی بدەین بە جیمین بۆ خاتری ماندووبونی ئەم ساڵانەی چاودێری کردنی .
تایهیۆنگ سەرسوڕماو نەبوو بەڵام دەیزانی مەبەستێکی تر لە پشت ئەم قسانەی جۆنگکوکەوە هەیە.
تایهیۆنگ بزەیەکی کردوو بە ئاسایی وتی .
:ئەی چی دەربارەی تۆ پیاوی نەجیب ؟
لەو بڕوایە دایت کە ڤییانا بێت بۆ ناو دەستەکانت وەها بە ئاسانی ؟، خۆتی لێ گێل مەکە وەک ئەوەی ڤییانا نەناسیت !:چی بەدەست دێنی بۆ نزیک کردنەوەی ڤییانا لە جیمین !
بە زانخوازیەوە پرسی .:لە ڕاستیدا هیچ شتێک ، ئەوە تۆیت کە پێویستت بە شتانێکە بۆ کردنی کارێک نەک من ، بۆ نموونە حەزەکانت بۆ بەدەستهێنانی ڤییانا .
قسەکانی تایهیۆنگ بەس بوو بۆ دەمکوتکردنی جۆنگکوک بەم شێوازە ، لە وەڵامدا تەنیا تێڕوانینێکی پڕ لە ڕقی وەرگرتوو دوای ئەوە جۆنگکوک شوێنەکەی جێهێشت .
.
.
.
.دوای ئەوەی تایهیۆنگ گەڕایەوە ماڵەوە بینی جیمین بەدیار تیڤیەکەوە دەنیشتووە جگەرە دەکێشێ کە ڤییانا نیشاندەدات .
:ئایا بەیانی دەڕوات ؟
پرسی .:بەڵێ .
جیمین وەڵامیدایەوە .تایهیۆنگ دوای ئەوە هەموو شتێکی بەر لە ئێستای بۆ باسکرد .
جیمین هەر وەک خۆی بوو .:پلانت چییە چی دەکەیت ؟
تایهیۆبگ پرسی:بە ڕای تۆش ئەوە گاڵتەجاڕانە نییە کە جۆنگکوک دەیکات .
وتی دوای ئەوە پێکەنی ، تایهیۆنگ سەریسوڕماو بوو .:ئەوە ئاساییە گەر هەرچی بکات .
تەنانەت گەر لێشمی دووربخاتەوە بە هەرجۆرێک بێت ئەوە کاریگەری نییە ، من ڤییانا دەناسم ، ئەوە ڕاستە کە ئێستا لەوانەیە جێگای بەزەیی بێت بەم شوازە لە پشتییەوەین چاودێریدەکەین بەڵام دڵنیابە ئەو هەست بە هەموو شتێک دەکات ، بۆیە من گرینگی پێنادەم هەرچیەک بکات .دوای ئەوە هەڵساو ڕۆشت ، تایهیۆنگیش سەری لە بێباکی و بڕوابەخۆبوونی جیمین بادەدا ، ئەویش ڕۆشت بۆ تەواو کردنی شەوەکەی و شادبوون بە ڕۆژێکی نوێ.
وەک ڕێزێک بۆ ماندووبوونم
ڤەوت و کۆمێنت لەیاد مەکە.
YOU ARE READING
𝒲𝒽𝒾𝓇𝓁𝓌𝒾𝓃𝒹 𝑜𝒻 𝑒𝓂𝑜𝓉𝒾𝑜𝓃𝓈
Romanceکەوتنە نێوان دوو تاک ، دوو کەس ، دوو روح ، ئاسان نییە ، هەڵبژێرە ، بیربکرەوە ، بڕیاربدە ، ئایا ئەوە ئاوا ئاسانە، من کەوتمە نێوان دڵ و ئەقڵم ، دڵێک کە تەنیا ئارامی دەویست ، ئەقڵێک کە باشترین و سەقامگیری دەویست . یەکێکیان بەشێکی تەمەنم لە بەدوا گەڕانی...