babe are you gonna please me
lately I think I'm crazyبۆ ماندوو بوونم ڤەوت لە یاد مەکە ئازیزم .
لەناو دێرەکان کۆمێنت بکە ، تا ئاشنا ببم بە بیرۆکەت .............
دوای تەواو بوونی وانەکە ، باوکم پەیوەندی پێوە کردم ، وتی گەر هیچ وانەیێک نەماوە بچمە کۆمپانییە ، بۆ هەندێک کاروبار کە پێویستە بۆ گەشتەکەم ، منیش بەر لەوەی بچم بۆ کۆمپانییە جلەکانم گۆڕی ئینجا چووم ، وە ئێستا گەشتم .
دوای ئەوەی ڤییانا گەشتە کۆمپانیا کارمەندەکان بەخێرهاتنیان کرد ، چوو بۆ ئەو نهۆمەی کە ژووری باوکی لێیە ، سڵاوی لە سکرتێرەکە کردوو ، لە دەرگای دا باوکی مۆڵەتی دا و چوویەوە ژوورەوە.
:سڵاو .
وتی کاتێک کەمێک سەرسام بوو.بەخێربێیت کچەکەم، وەرە دانیشە ، کارەکانم لەگەڵ جیمین تەواو بکەم قسە دەکەین .
:بەخێربێیت خاتوو ڤییانا .
بە بزەوە سڵاوی لێ کرد.:تەنیا بەبزێیەک سەیرم کرد وەک وەڵام ،
لەسەر قەنەفەکەی بەرامبەر باوکم دانیشتم جیمین یش لەسەر هەمان شوێن بوو ، بەڵام لە لایەکی تر دوور لەمن ، ئەوان باسی کاریان دەکرد ، منیش نوقمی ئەو بۆن ە شیرین و پیاوانەیە بووم کەدەمکرد ، من نەفرەتیانیانە ئاشقی عەترم بە تایبەتی جۆرە سەرنجڕاکێشەکان ، دڵنیام ئەو جۆرەی ئێستا بۆنی دەکەم ڤێرساجی ئیرۆسە ، وە لە سەروویەوە مسکی بەکارهێناوە ، ئەم جۆرە کۆلاجینانە ئارامی بە ناخم و مێشکم دەدەن ، جیمین و باوکم بەردەوام بوون لە قسە ، ئەوەی دوێنێی شەوم بە بیرهاتەو، هێشتا ڕەفتاری جیمینم لەبەر چاوە ، دڵنیام شتێک دەربارەی جۆنگکوک دەزانێت ، یاخود بڵێم من و جۆنگکوک .:لەم بیرکردنەوانە بووم تا ناوی جۆنگکوک منی دەرهێنا .
:لە ڕاستیدا ئێستا خواست لەسەر کریستاڵ زۆرە ، وە دوێنێش یەکێک لە کڕیارەکەم هات کە داوای بڕێکی زۆری کرد ، نازانم ئاخۆ دەیناسی یا نا کاسترۆ جۆنگکوک ، بۆ ماوەی مانگێک دەبێت گربێستی لەگەڵ بەستووم ، بە تایبەتی بۆ هاوردەکردنی کریستاڵ.
(ب، ئەلیساندرۆ بە زانخوازییە وتی):بەڵێ دەیناسم ، گەر وابێت زۆر چاکە ، هێنانی بەرهەمێکی نوێ بۆ منیش باشتر دەبێت .
(جیمین بە دەنگێکی پیاوەنەو ڕازیخوازەوە وتی)دەمەوێت قسە لەگەڵ جیمین بکەم بەڵام چۆن ، هیچ بیرۆکەیەکم نییە کە چۆن بیکەم ، دوای ئەوە هەندێک پەڕاوی دانا و تۆقەی لەگەڵ باوکم کردوو ، ڕۆشت ، باوکم سەرنجەکانی بۆ سەرمن گواستەوە .
YOU ARE READING
𝒲𝒽𝒾𝓇𝓁𝓌𝒾𝓃𝒹 𝑜𝒻 𝑒𝓂𝑜𝓉𝒾𝑜𝓃𝓈
Romanceکەوتنە نێوان دوو تاک ، دوو کەس ، دوو روح ، ئاسان نییە ، هەڵبژێرە ، بیربکرەوە ، بڕیاربدە ، ئایا ئەوە ئاوا ئاسانە، من کەوتمە نێوان دڵ و ئەقڵم ، دڵێک کە تەنیا ئارامی دەویست ، ئەقڵێک کە باشترین و سەقامگیری دەویست . یەکێکیان بەشێکی تەمەنم لە بەدوا گەڕانی...