XIV

117 25 36
                                    



‏when i was a kid , i was playing with barbie, but now life is playing with me like a barbie
.



.
.
.
.
.
.



.

‏Taehyung POV
دوای ئەوەی دوێنێ هاتمەوە جلەکانم گۆڕی ، بە دیار فلمێکەوە دانیشتم ، چاوەڕێی جیمین بووم تا بزابم چی ڕوویداوە ، ڕوخساری ڤییانا زۆر کۆمێدی بوو کاتێک منی بینی ، لە ڕاستیدا هەرگیز نەدواوم سەبارەت بە خێزانەکەم لەگەڵ ڤییانا ، هەر خۆی ئەوانە خێزانی ڕاستی من نین ، بەڵام هیچ جیاوازیێکیشیان نییە ، وە زۆر باشتریشن ، من ئامۆزای جیمینم ، واتە باوکی جیمین مامە نەک باوکم ، بەڵام من بە باوکە بانگی دەکەم ، وە دایکیشی هەر وا ، من و جیمین لە هەمان ساڵ لە دایکببووین تەنها ئەوە نەبێت کە جیمین بە دوو مانگ لە من گەورەترە ، ئێمە هەردەم وەک برا وابووین ، وە سەبارەر بە دایک و باوکی ڕاستیشم ئەوان ئێستا مردوون ، دایکم دوای ئەوەی من لە دایک بووم مرد ، وە دوای چەند ساڵێک دواتر بە هۆی بەکارهێنانی لە ڕادەبەدەری جگەرەو کهول باوکم توشی شێرپەنجەی سییەکان و دەم و پووک بوو ، بە هۆی خەمخواردنی زۆر لە دایکم ، باوکم خراپ نەبوو لەگەڵم کاتێک هەبوو بەڵام لە هەمان کاتیشدا باش نەبوو ، ئەو وا بیری دەکردەوە کەمن هۆکاری مردنی دایکمم ، دوای ئەوەی مامم چۆی بە نەخۆشیەکەی زانی منی بردەوە لای خۆی ئەو کاتە تەنیا ٧ ساڵ دەبووم ، ئیدی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ باوکم خراپتر دەبوو ، مامم باشترین پزیشکەکانی بۆ هێنا بەڵام هەموو جاریک دەیان وت کات لە کات ترازاوە ، باوکم هەمیشە لە ژیر چاودیری دابوو .

تا ڕۆژێک پەیوەندی بە ماممەوە کرا هەواڵی مردنیان پێیدا ، ئیدی ئەوان بوون بە خێزانم وە زیاتر لەوە کەسم ، من و جیمین لە هەمان قوتابخانە بووین بەیەکەوە دەمان خویند ، هەموو شتەکانمان بەیەکەوە بوو ، تا کۆتا ساڵی خوێندن ، مامم بۆ هەردووکمان پێشنیار یاخود بڵێین هەڵبژاردەیەکی دا پێمان ، کە یەکێک لە ئێمە پێویستا بەشی یاسا بخوێنێت ئەویتریشیان بەشی بازرگانی .

من بەشی یاسام هەڵبژارد ، نەک تەنها لەبەر جیمین بەڵکو خۆم لەو بەشەدا دەبینییەوە ، دوای ئەوە من و جیمین بڕیارماندا لە خانوویکی جیا و سەربەخۆ بژین لە ڕاستیدا ڕازی کردنی مامم زەحمەت بوو بەڵام بە هەر شێوازێک بێت کردمان ،ئینجا دوای ئەوەی زانکۆمان تەواو کرد ، هەردووکمان لە کۆمپانیایەکەی مامم دەست بەکار بووین کە نیوەی بەناوی منەوەیە وە نیوەکەی تریش جیمین .

دەنگی دەرگا هات ، لە کۆتاییدا هاتەوە

:بەخێربێیتەوە برا

:زۆر سوپاس
کاتێک بوتڵی یەکێک لە شەڕابەکانی هێنا و دانیشت .

:چی بوو چۆن بوو لەگەڵ کچەکەت ؟
بە مەڕاقەوە پرسی.

:ئاسایی بەڵام جۆنگکوک هات .
بە ئاسایی قسەیکرد کاتێک پشتی خۆی بە قەنفەکە حەساندەوە .

:جۆنگکوک چی دەکرد بەم کاتە لەوێ ، بۆ قسە کردن لەگەڵ ڤییانا هاتبوو ؟
کاتێک کەمێک لە شەرابەکەشی بۆ خۆی تێکرد .

:نەخێر ، بۆ کار هاتبوو ، لای باوکی ڤییانا.

:ئێوەی بەیەکەوە بینی ؟!

:بەڕای تۆ ؟
سەیری کرد.

:ئێستا ڕوخساریم لەبەر چاوە کە چۆن بووە .
بە بزەوە وتی.

:بەڵێ بەو شێوازە بوو کە بیری لێ دەکەیتەوە .

:هیچی وت؟

:بەڵێ ، دوای ئەوە جیمین هەمووی بۆ باس کرد کەچی ڕوویدا .

:ڤییانا چۆن وا بە ئاسانی ڕێگای بە تۆ داوە لێی نزیک ببیتەوە بەم شێوازە ؟!

:ئەو ئەوەی قبوڵکرد تەنها بۆ ئەوەی بزانێت جۆنگکوک کاردانەوەی چۆن دەبێت .
بە ئاسایی .

:یانی ؟!

:یانی بەم شێوازە جۆنگکوک دوورکەوتەوە ، وە منیش بە پێچەوانەی ئەو نزیک .

:بەڵام ئەو گرینگی بەما نادات ئەوە دەزانی ، چۆن نزیک بوویتەوە ؟

:ڕاستە ڤییانا گرینگی بەوە نادات کە من بەم شێوازە ڕەفتارم کردووە ، بەڵام گرینگی بەوە دەدات ئاخۆ من کێم و چۆن جۆنگکوک دەناسم .

:شێوازی یاریکردنتم بە دڵە لە ڕێگای جۆنگکوک ، ڤیینا بۆتۆ نزیک دەبێتەوە ، شێتانەیە .

:بەڵی ، بەم شێوازە .
کاتێک هەڵسا بەرەو پەیژەکان بەڕێ کەوت و ڕۆشت.

منیش هەڵسام و ڕۆشتم بۆ ژوورەکەم ، خەوتم تا بەیانی .

‏Viyana POV

ئەو کاتەی جیمین وتی گەر شەربکات ئەوە خۆشیدەوێیت ، خۆم ڕادەستی ئەوە کرد کە جیمین وتی کەمەری گرتم ، ئەوەی چاوەڕێبووم کاردانەوەی جۆنگکوک بوو ، چونکە دەمزانی گەر جۆنگکوک کچێکی خۆشبوێت قبوڵی ناکات جگەلە خۆی لیێ نزیک بکەوێتە ،ئەوەی لە چاوەکانیم دەبینی توڕەیی نەبوو لەبەر خۆشویستنی من بەڵکو شتێکی تر بوو ، وەک هەموو کات بێباکانە ، دوای ئەوەی ڕۆشت هاتمەوە ژوورەکەم ، تا ئێستا بێدارم بیردەکەمەوە ، لە جۆنگکوک ، وە جیمین ، پرسیارەکە لێرەدایە ئایا ئەم دووانە یەکدی دەناسن ، یا خود جیمین چۆن بەم شێوازە ڕەفتاری کرد ؟ ، گەر بۆ کەمێکیش بێت بە زۆر خەوتم .

ئەلەرمەکە لێیدا ، هەڵسام خۆم ئامادە کرد بۆ زانکۆ ، دوای ئەوەی تەواو بووم چوومە خوارەوە ، خزمەتکارەکان خەریکی ئامادەکردنی نانی بەیانی بوون ، دایک و باوکمم نەبینی ، ڕۆشتم ، بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆم ، بەڕێکەوتم بۆ زانکۆ ، دوای ماوەیێک گەشتم ، چوومە پۆل ، چاوەڕێی تای م دەکرد بەڵام هەرنەهات تا وانەکە دەستی پێکرد نەفرەت

𝒲𝒽𝒾𝓇𝓁𝓌𝒾𝓃𝒹 𝑜𝒻 𝑒𝓂𝑜𝓉𝒾𝑜𝓃𝓈Where stories live. Discover now