"تەنانەت فرمێسکی خۆشیش تامی سوێرە"
هەمووان بۆ ماوەیەکی زۆر دەیانخواردەوە یەک لەسەر یەک بتڵەکانیان تەواو دەکرد تەنها جیمین نەبێ کە کەمێکی دەخواردەوە"یا بۆ تۆ ناخۆیتەوە لەگەڵمان؟" ماکس وتی"لەوانەیە بییەوێت بمانڕفێنێ!"هانا وتی و بۆ چرکەیەک هەمووان سێری جیمینیان کرد کە ڕەنگی پێوە نەمابوو و دەستیان کرد بە پێکەنین"تکایە ڕووخساری زۆر پێکەنیناوی بوو"تایهۆ وتی....."دەی کات درەنگی کردووە با بڕۆینەوە"جیمین وتی و هەمووان هەڵسانەوە
تایهۆ
"من و هانا لەهەمان شوقە ئەژین پێکەوە ئەڕۆینەوە"وتم و سەریان وەک باشە جوڵاند"خواتان لەگەڵ"وتم و دەستی هانام گرت بەڵام کە سێری کردم خێرا دەستم لابرد و بەڕێکەوتین....باشە بۆ لەخۆوە دەستیم گرت؟ بۆ ئەوەندە گەرمە ئێرە؟جیمین سێری ماکسی کرد"من لەوێ تەکسییەک دەگرم و دەڕۆمەوە،جی یۆن دێیت؟"ماکس پرسی و سێری جی یۆنی کرد "نا سپاس من خۆم بەپێ دەڕۆمەوە نزیکم"وتی و ماکس سەری وەک باشە جوڵاند و ڕۆشت تا تەکسییەک بگرێت، جیمین سێرێکی جی یۆنی کرد"خاتوو جی یۆن با من بتبەمەوە"جیمین وتی"سپاس بەڕێز جیمین پێویست ناکات شەوێکی شاد"وتی "ئاگات لە خۆتبێت"وتم و ڕۆشت
جیمین
سێری جی یۆنم دەکرد کاتێک خەریکبوو دوور دەکەوتەوە ناتوانم بەم شەوە بەتەنیا بەجێی بێڵم سەرەڕای ئەوەی سەرخۆشە، هەناسەیەکم دایەوە و سەیارەکەم داخست و بەدوای کەوتم، تەنها لە دواوەی بووم بە بێدەنگی تا بتوانم چاودێری بکەم بە سەلامەتی بگاتە ماڵەوەلە ناکاو جی یۆن قاچی خلیسکا و کەوت وە پاژنەی پێڵاوە بەرزەکانی شکا جیمین خێرا ڕای کردە لای کاتێک جی یۆن وردە وردە سەری بەرز کردەوە و دیسانەوە جیمینیی بینی،
جی یۆن
دیسانەوە تەنها ئەو لەلامە، وە تەنها ئەو یارمەتیم ئەدات، دەستی بۆ درێژکردم تا هەڵبسمەوە و منیش دەستم گرتم و هەڵسامەوە بەڵام ئەو کەوتە سەر ئەژنۆو دەستە ساردەکانی بەر قاچم کەوت کە وای کرد گیانم لە ژێر دەستی دا بلەرزێت وە پێڵاوەکانی بۆ داکەندم و بە دەستێکی هەردووکی گرتبوو وە سێرێکی کردمجیمین
"خاتوو جی یۆن ئاگادارم کردیتەوە کە ئاگات لە خۆت بێت"جی یۆن
دەمتوانی هەست بە ئاگری چاوەکنی بکەم کاتێک سێری هەر شوێنێکی دەکردم وە بۆ چەند هۆکارێک نەمدەتوانی چیتر قسە بکەم بە هۆی سێرکردنەکەیەوەجیمین چاکەتەکەی دەکاند و یای بەسەر قاچەڕووتەکانی جی یۆندا و گرتییە باوەش کاتێک هێشتا پێڵاوەکانی بەدەستەوە بوو و دەستی کرد بە ڕۆشتن
جیمین
سێری ڕووخساری جی یۆنم دەکرد کە ڕوومەتەکانی پەمەیی بووبوون لەبەر سەرخۆشبوون وە زۆر شیرین دیار بوو زەردەخەنەیەک کەوتە سەر لێوم
YOU ARE READING
Bitter love\خۆشەویستی تاڵ
Ngẫu nhiênجی یۆن "درۆکانی تۆ بوونە هۆی ئەم خۆشەویستییە تاڵە!" جیمین "خۆشەویستییەکی تاڵ بە بوونی تۆ تێیدا بەشی خۆیشیرینە..." "ئایا ئێمە سەرەتامان هەبوو تا بوێری بڕیاردانمان هەبێت لەسەر کۆتای؟"