'*•.¸♡11♡¸.•*'

29 7 15
                                    

" لەوانەیە خۆشەویستییەکەت بەشێک نەبوو لە درۆ شیرینەکانت چۆنکە بەڕادەیەکی چاوەڕواننەکراو تاڵ بوو"

جییۆن
وردە وردە چاوەکانم کردەوە سەرم هێشتا دەسوڕایەوە و جەستەم هەستی بە قورسی دەکرد کاتێک سێری دەوروو بەرم کرد بەڵام....ئەمە ژووری من نیییە!...  لەسەر سیستەمەکە دانیشتم کاتێک یێری دەوروو بەرم دەکرد، کۆتا جار لەسەر قەنەفەکە بوو وە دواتر..جیمینی هات و چووم قسەم لەگەڵی کرد.....وە دواتر...دڵم دەستی کرد بە ترپە ترپ..ئەو منی بێ هۆش کرد؟! ئاە....ئەو چۆن دەتوانێت شتێکی وا بکات؟! بە توڕەی هەڵسامەوە وە بۆم دەرکەوت جلەکانی بەرم گۆڕاون بۆ جلی خەوتن،ئایا ئەو منی گۆڕیوە؟ هەناسەیەکی قوڵم دایەوە تا توڕەییەکەم ئارامبکەمەوە....ویستم دەرگاکە بکەمەوە

جی یۆن ویستی دەرگاکەبکاتەوە بەڵام داخرابوو، کاتێک بە دەرگاکەیدا کێشا بەڵام کەس وەڵامی نەدەدایەوە تەنها خزمەتکار و پاسەوانەکان لەماڵ بوون وە جیمین پێی وتبوون کە نەهێڵن بێتە دەروە بەبێ مۆڵەت. جی یۆن بە دەرگاکەدا دەیکێشا"جیمین! دەرگاکە بکەرەوە!"جی یۆن هاواری ئەوەی دەکرد کە جیمین دەرگاکە بکاتەوە بەبێ وەستان تا جیمین هاتەوە ویستی دەرگاکە بکاتەوە بەڵام جی یۆن لە کۆتاییدا وتی"بێنرخ، وتم دەرگاکە بکەرەوە!"وتی بەبێ هێزییەوە ئەوەندەی هاوار کردبوو وە چاوی پڕ بوو لە فرمێسک جیمین کەمێک وەستا کاتێک گوێی لە قسەکەی جی یۆن بوو،کاتێک جیمین دەرگاکەی کردەوە و جی یۆنی بینی کە چاوی پڕ لە فرمێسکە وە ماندوو و توڕە دیارە

جیمین
هەر کە چوومە ژوورەوە جی یۆن فرمێسک لە چاویدا بوو وە توڕە دیار بوو "تۆ چۆن بوێری ئەوەت کرد کە من بڕفێنیت! جی یمین چۆن شتێک-"نەمهێشت قسەکانی تەواو بکات چوومە پێشەوە و لێوم خشتە سەر لێوی تا چیتر قسە نەکات و هاوار نەکات...یان لەوانەشە لەبەر ئەوە بووبێ دەمێکە بیری تامیم دەکرد..تامە ئالودەکەرەۆەی دەستێکم لە پشتی سەری بوو لەگەڵ قژیدا تێکەڵ بوو بوو وە دەستەکەی ترم لەسەر کەمەری بوو

جی یۆن
چاوم زەق بۆیەوە کاتێک لەناکاو ماچی کردم ویستم ماچی نەکەمەوە و دووری بخەمەوە بەڵام زیاتر نزیکی کردمەوە لە خۆی بەبێ ئەوەی بۆ چرکەیەک ماچەکە بوەستێنێت،ویستم کە ماچی نەکەمەوەی بەڵام فرمێسکە نەڕێژراوەکانی چاوم هاتنە خوارەوە و چاوم داخست کاتێک ماچم کردەوە.....ماچێکی تاڵ بەڵام پڕ لە خۆشەویستی....ژەهراوی بەڵام ئالودەکەر....

جیمین
تەنها دەنگی هەناسە بڕکێکانمان لە ژوورە بێدەنگەکە بەدی دەکرا، گەرمی لێوەکانی..لێوە شیرینە پەمەییەکەی...نەرمی و شیرینی بوونی ئەو لێرە لە باوەشمدا تاڵی خۆشەویستییەکەم لەبیردەبەنەوە، وەک بڵێی چیتر تاڵی بوونی نەبێت، چیتر سنوورێک لە نێوانماندا بوونی نەبێت.

جی یۆن دەستی خستە سەر سنگی جیمین کاتێک بە هێمنی ماچەکەی بڕی و دوور کەوتەوە بەڵام هێشتا جیمین دەستی بە کەمەری جی یۆنەوە بوو، هەردووکیان سێری یەکتریان دەکرد بەبێدەنگی......

Bitter love\خۆشەویستی تاڵWhere stories live. Discover now