'*•.¸♡5♡¸.•*'

44 10 3
                                    

"ڕێگە بە درۆ شیرینەکان بدە ڕاستییە تاڵەکان بشارنەوە"

جی یۆن
لە دەستشۆر هاتمە دەرەوە بەڵام جیمینم بینی نوقمی خوێن بوو بوو ڕووخساری، نەخێر نابێت ئەو بێت"جیمین؟!"وتم و سێری کردم کاتێک شانەکانی لە ئاسوودەییا کەوتنە خوارەوە و ڕایکردە لام و باوەشی کردم و دەستی بەسەرمدا دەهێنا

جیمین
جی یۆن سێری کردم بەدوای وەڵامدا دەگەڕا بۆ ئەم حاڵەی کە تێیدام بەڵام چۆن پێی بڵێم گەورەترین درۆی لەگەڵدا دەکەم چۆن پێی بڵێم کە ئەوەی دەیبینێت لە پشتەوەی کەسێکی بێنرخە کە شایەنی لێ خۆشبوون و خۆشەویستی نییە؟ دەستی بە ڕووخسارمدا هێنا بەڵام هیچ ئازارێک بوونی نییە کاتێک لەگەڵ ئەوم ڕای کێشامە دەستشۆرەکە و دەرگاکەی داخست و سێری کردم پڵم دایەوە بە دیوارەکە کاتێک بۆکسی تیمارەکردنەکەی دەرهێنا

جی یۆن
دەستم کرد بە سڕێنی خوێنەکەی سەریو دواتر تیمارکردنە دەبوو خۆم بەرز بکەمەوە ئەو زۆر بەرز بوو بەڵام دڵم دێشێت وەک بڵێی من لەباتی ئەو بریندار بووم

جی یۆن خەریکی پێچانەوەی برینەکە بوو بۆ جیمین کاتێک گوێی لە دەنگی هەنسکی نزمی بچوک بوو سێری خواروەی کرد جی یۆن دەگریت "جی یۆن بۆچی دەگریت من باشم"وتی کاتێک ماچێکی سەری کرد"بۆچی لێیان داویت؟"پرسی و جیمین زەردەخەنەیەکی کرد "من لێم نادرێت ئازیزم تەنها تووشی شەڕێکی بچووک بووم و تەواو"وتی و جی یۆن لە باوەشی گرت و ئەویش باوەشی کردەوە....هەردووکیان دواتر چوونە دەروە بەڵام هەمووان سێریان دەکردن ئەوان بەتەواوی بیریان چوو بوو کە تەواوی کاتەکە لە ئیش بوون و خەڵک دەیان بینێت، چوونە ژوورەکە و هەمووان بەبێ دەنگی ئیشیان دەکرد

تایهۆ
"نەمدەزانی کە تۆ و بەڕێز جیمین لەیەک ئەوەندە نزیکن"

جی یۆن
"ئێمە تەنها هاوڕێین"وتی و هەمووان لە ڕازی بوونا سەریان جوڵاند

جیمین
سێرێکی جی یۆنم کرد و دواتر سزای ئەم قسەیەی ئەیەم...هاوڕێ؟ واە هاوڕێ....وایە

جی یۆن
هەستم بە گڕی جیمین دەکرد لە تەنیشتم نەمدەوێرا بەحاڵیش بجووڵێم بۆیە دەستم کردەوە بە ئیش کردن لە ڕاستیدا شتێکی سەیرم بەدی کرد لە لێکۆڵینەوەکانمدا ئەو تلیاکانەی کە دەگوازێرنەوە هەموویان پاکەتەکەیان خوێنی پێوەیە کە وشک بۆتەوە وە تەنها یەکێک لە ئەفسەرەکان شوێنی فرۆشتنی تلیاکەکەی دۆزیوەتەوە کە هەتا شوێنی چوون و هاتنی تلیاکەکان پێ نەزانین نابێت بزانن کە بە شوێنەکەیانمان زانیوە.....نامەیەکم بۆ لێکۆڵەر جۆن نارد

جی یۆن
"تکایە پێیان بڵێ تا لێکۆڵینەوە لەسەر خوێنی سەر زۆربەی تلیاکەکانم بۆ بنێرن کە تا ئێستا کردوویانە "

جۆن
"زۆر باشە دواتر بە فایلێک بۆت دەهێنم"

جی یۆن
وتی کۆمپیتەرەکەم داخستەوە و چاوەڕێی نامەکەیم دەکرد سێری تەنیشتم کرد جیمینی لێ نەبوو دەرگای ژوورەکە کرایەوە و جیمین هاتە ژوورەوە و دوو قاوەی پێبوو دانەیەکی دایە دەستم و دانەکەی تری لەسەر مێزەکە دانا سێرێکم کرد و دەستی هێنا بە قژمدا و دانیشتەوە و دەستمان کردەوە بە کارکردن.... سێری کۆمپیتەرەکەم کرد بەڕێز جۆن فایلەکانی بۆ ناردبووم کە ڕەسم و زایاری کوژراوەکانی تێدا بوو بەڵام بۆ خوێنەکانیان بە پاکەتی تلیاکەکەوەیە...فایلەکەم نارد بۆ پرنتەرەکە تا بۆم کۆپی بکات وە قاوەکەم هەڵگرت و چوومە لای پرنتەرەکە لە دەرەوەی ژوورەکە تا کۆپییەکان هەڵبگرم کاتێک تەواو بوون......

Bitter love\خۆشەویستی تاڵWhere stories live. Discover now