"هەرگیز لە تاڵی ڕاستییەکانت تێر نابم....بەڵام بەرگی چرکەیەکی درۆکانت ناگرم"
جیمین
پیاوەکە لە ناکاو چکەکەیدەرهێناو بەبێ بیرکردنەوە تەقەکرد بەرەو ڕووی جی یۆن دڵم تەزوویەکی پێدا هات کە هەرگیز پێیدا نەهاتبوو کاتێک سێری دواوەم کرد و جامی سەیارەکەم بە شکاوی بینی ڕێک لەو شوێنەی جی یۆن دانیشتووە"جی یۆن!"جیمین هاوارێکی کرد سێری پیاوەکەی کردەوە کاتێک خێرا دوو تەقەی لە قاچی پیاوەکە کرد بەبێ ترسی ئەوەی پیاوەکە تەقە بکاتەوە، چونکە دەیزانی باوکی ناردوویەتی تا جی یۆن بکوژێت بەتەنها....خێرا ڕای کرد بۆ ناو سەیارەکە و جی یۆنی بینی کە خوێنی لێ دەڕژێت بەبێهۆشی
جیمین
دڵم بە خێرای لێی دەدا لە ترسی لەدەستدانی بەبێ بیرکردنەوە پێم بەبانزیندا ناو ڕۆشتم بە خێرای وە دڵنیا بوومەوە کە بەجوانی بە تایەی سەیارەکەم بەسەر پێی ئەو پیاوەدا بچم کە تەقەی کرد ئێستا لەسەر زەویسەکە ناڵە و گریانییەتی...خێرا لێم دەخوڕی تەنها وەک نەفرەتییەک دەپاڕامەوە کە هیچی لێ بەسەر نەهاتبێت دەستی جی یۆنم گرت بوو بە تووندی.دوای کەمێک گەشتمە نەخۆشخانەکە و خێرا هاتمە دەرەوە و جی یۆنم بەپەلە بە باوەش بردە ژوورەوە هەناسەکانم تەنگ بوو کاتێک جەستە بچووکە بێ هۆشەکەیم لە باوەش بوو...دکتۆر و پەرستارەکان خێرا هاتنە لامەوە و جی یۆنیان خستە سەر گوێزەرەوەیەک بۆ نەشتەرگەری یەکێک لە دکتۆرەکان سێری کردم "چی بووە؟"پرسی بەپەلە کاتێک نەهێشت بچمە ژووری نەشتەرگەیرییەکە سێری ج یۆنم کرد کاتێک بردیانە ژوورەوە دواتر دکتۆرەکە "گولە...گولەیەکی بەر کەوتووە.."من وتم بە قورسی و خێرا ڕۆشتە ژوورەوە من لە دەروەوە سێری دەرگای نەشتەرگەرییەکەم دەکرد دەستم خوێنی جی یۆنی پێوە بوو.
موبایلەکەم دەرهێنا و پەیوەندیم کرد بە یوونگییەوە و هەر کە هەڵی گرت "نزیک ئەو کەناردەریایەی دامە بۆی دەڕۆین ئەو بێنرخەم بۆ بدۆزەرەوە کە قاچی گولەی پێوەیە و بیبە بۆ شوێنە نهێنییەکە، ئەگەر ئۆستنت لایە بڵێ ئاواتی مەرگی خواستووە! گەر جی یۆن شتێکی لێبێت ناهێڵم کەس بە زیندووی بمێنێتەوە!"من وتم بۆ یەکەمجار بە هەموو هێزمەوە هاوارم دەکرد پڕ بەدڵ لە ناخی دڵمەوە، پەیوەندییەکەم داخستەوە و پاڵم یایەوە بە دیوارەکەی پشتمەوە و لەسەر زەوییەکە دانیشتم کاتێک دەستم بە ڕووخسارمدا دەهێنا....دوای ماوەیەکی زۆر....دیسانەوە هەستم بە فرمێسک کرد لەسەر ڕووخسارم....
هەموو شتێک بە نەفرەتبێت....هەموو شتێک.......╔══ஓ๑♡๑ஓ══╗
جیمین
دوای دوو کاتژمێر دکتۆرەکە هاتە دەرەوە بەپەلە ڕامکردە لای و قۆڵیم گرت "دکتۆر..ئەو باشە؟"من پرسیم کاتێک هەموو جەستەم لە سترێسا دەلەرزی دەستێکی خستە سەر شانم
YOU ARE READING
Bitter love\خۆشەویستی تاڵ
De Todoجی یۆن "درۆکانی تۆ بوونە هۆی ئەم خۆشەویستییە تاڵە!" جیمین "خۆشەویستییەکی تاڵ بە بوونی تۆ تێیدا بەشی خۆیشیرینە..." "ئایا ئێمە سەرەتامان هەبوو تا بوێری بڕیاردانمان هەبێت لەسەر کۆتای؟"