'*•.¸♡9♡¸.•*'

19 8 8
                                    

"خۆزگە درۆکانت خاوەنی ڕاستییەکی تاڵتر نەبوونایە"

جی یۆن
من بەتەواوەتی دوو ڕۆژە نەچوومەتە دەرەوە لە ماڵ وە هیچ بێزار نیم....ژیانم بێزارکەر نییە لە ماڵەوە....بۆ؟ چونکە بە ڕادەیەک ڕاستییەکان تاڵن قەترە قەترە لەگەڵ هەر چرکەیەکدا بە قورگمدا دەڕواتە خوار...لەوانەیە یەکێک وا بیر بکاتەوە شتێکی زۆر ئاساییە،ئەم درۆیە،وە من تەنها گەورەی دەکەم..بەڵام ڕاستییەکە ئەوە نییە کە تەنها ئەو درۆی کرد سەبارەت بەوەی لێکۆڵەر بێت ڕاستییە تاڵەکە ئەوەیە ئەو مافیایە! وە درۆی کرد....
ئەو بکوژە!وە درۆی کرد...
ئەو ئەو تاوانبارە بوو کە قێزم دەهاتەوە لێی کاتێک لێکۆڵینەوەم لەسەر کەیسەکە دەکرد!وە ئەو دیسانەوە درۆی کرد....
ئەوەندە تاوانەکە پیسە هەست بە ئازاری ویژدان دەکەم کە هێشتم ڕا بکات و بە سزا نەگات....بەڵام نەمدەتوانی دەست بەرداری بم سەرەڕای ئەوەی زانیم کە دەبێت سزای کوشتن و ئەشکەنجەدانی ئەو خەڵکە وەر بگرێت نەمدەتوانی بۆ ساتێکیش بیر لە گرتنی بکەمەوە........وە ڕقم لە خۆم دەبێتەوە بەهۆیەوە.....


╔══ஓ๑♡๑ஓ══╗

جیمین تەواوی ئەو دوو ڕۆژە بەبێ وەستان یەک لە دوای یەک پەیوەندی بە جی یۆنوە دەکات دەتوانێت زۆر بە ئاسانی بڕواتە لای جی یۆن لە ماڵەوە بەڵام دەزانێت کە جی یۆن پێویستی بە کاتە.....ئەو زۆر شێواوە وە زۆر تێکچووە وەک بڵێی پارچەیەک لە خۆی لەدەست دابێت....جیمین لە ئۆفیسەکەی بوو لەسەر کوورسییەکەی دانیشتبوو کاتێک دەستی لەسەر مێزەکەبوو وە بە بێدەنگی سێری فایلە تەواو نەبووەکانی بەردەمی دەکرد.....کاتێک لە ناکاو یەکێک لە دەرگایدا

جیمین
لە خەیاڵەکانم هاتمە دەرەوە کاتێک خۆم ڕێک کردەوە و بە ساردی وتم"وەرە ژوورەوە"وتم کاتێک سکرتێرەکەم هاتە ژوورەوە

سکرتێر
"بەڕێز جیمین بەڕێز ئۆستن بانگت دەکات"سکرتێرەکە وتی بە ڕێزەوە کاتێک لە بەردەم جیمین وەستا بوو

جیمین
سەرم وەک باشە جوڵاند کاتێک دەستم کردەوە بە ئیمزا کردنی فالەکان "باشە"وتم بە ساردی کاتێک سەرقاڵی ئیمزاکردنی فالەکان بووم

سکرتێرەکە خۆی وەک ڕێزێک چەماندەوە و چۆیە دەرەوە لە ئۆفیسەکەی ، هەر کە ڕۆشتە دەرەوە جیمین هەناسەیەکی قوڵی یایەیوە کاتیک دەستێکی بە پشتی سەریدا هێنا و هەڵسایەوە و بەڕێکەوت بۆ ژوورەکەی باوکی، سەرەتا لە دەرگای دا کاتێک دەنگێکی قوڵی هێمنی سامناک وتی"وەرە"دە گاکەی کردەوە جیمین وە ئۆستنی باوکی بینی لەسەر کورسییە قاوەییە چەرمەکەی دانیشتبوو وە مێزەکەی تەنها مەشرووب و دەمانچە و جگەرەی لەسەر بوو.... ئۆستن سێری جیمینی کرد "دانیشە"وتی و جیمین لەسەر قەنەفەکەی بەرامبەر باوکی دانیشت

Bitter love\خۆشەویستی تاڵWhere stories live. Discover now