'*•.¸♡4♡¸.•*'

34 10 8
                                    

"هەندێک درۆی شیرین زیانی نییە، وایە؟"

جی یۆن
لە گەرماو تەواو بووم دەرگاکەم کردەوە و چوومە ژوورەکە سێری دەوروو بەرم کرد جلەکانی جیمینم بینی تیشێرتێکیم لەبەرکرد کە تا سەروو ئەژنۆم دەهات و چوومە دەرەوە بینیم کە خواردنەکەی ئامادە کردووە و سێری موبایلەکەی دەکات لەسەر قەنەفەکە و چاوی کەوتە سەرم و ڕووخساری هێمن بۆیەوە دیسان و هاتە لام و سێری جلەکەی بەری کردم و پێکەنینەکەی نەشاردەوە

جیمین
"بەو شێوەیە سەرمات دەبێت وەرە"وتم و بردمە ژوورەکەم و لەبەردەم ئاوێنەکەمدا دامنیشاند و موجەفیفەکەم هێنا لەگەڵ شانەیەک و دەستم کرد بە وشکردنەوەی قژی،

جی یۆن
"ئەمەوێت تەواوی ژیانم تۆ بۆم وشک بکەیتەوە"وتم و لە ئەوێنەکەوە سێرێکی کردم و دواتر سێری قژە کورتەکەمی کردەوە و دوای کەمێک تەواو بوو وە قژی بۆ بەرز کردمەوە و بە دەزبەندەکەی دەستی قژی بۆ بەستم و چووینە سەر مێزەکەو دەستمان کرد بە نان خواردن"باشە چۆن بوو ئەمشەو لێرە بووم؟"

جیمین
"بمبوورە بینیم باوکت نامەی ناردبوو کە ئەمشەو نایەتەوە بۆیە وەڵامم یاوەوە و نەمویست لەخەو هەڵبسێنم بۆیە تۆم هێنایەوە بۆ ئێرە"وتم کاتێک خەریک نان خواردن بووم

جی یۆن
"سپاس تەکەم بەڕاستی هیلاکبووم...بۆستە! تۆ باوکیشم ئەناسیت؟واە..جیمین گومانم هەیە کە هەموو ژیانی من نەزانیت"

جیمین
جیمین برۆیەکی بەرز کردەوە بە زەردەخەنە لارەکەیەوە وتی"تۆ هێشتا نازانی لەگەڵ کێیا تێکەوتیت شیرینەکەم"وتم و ڕومەتیم ڕاکێشا بە بچووکی و و دەستم کردەوە بە خواردن تا لە ناکاو دوو کێشی کەم کەوتنە سەر قاچەکانم سێری خوارەوەم کرد قاچی جی یۆن بوو گورەوییەکی سپی لەپێبوو...سێرم کرد کاتێک نانی دەخوارد تەنها بە سێرکردنی تێرم دەخوارد....

دوای نان خواردن هەردووکیان قاپەکانیان کۆکردەوە و جیمین خەریکی قاپشۆردن بوو کاتێک جی یۆن لە دواوە لێی نزیک بۆیەوە و باوەشی بە کەمەریدا کرد و سەرس خشتە سەر پشتی جیمین، جیمین کەمێک وەستاو دەستی کردەوە بە قاپ شۆردن"جیمین با بەوانەی ئیش نەڵێین کە لە پەیوەندیداین"وتی و جیمین تەواو بوو لە قاپ شۆردن و سێری جی یۆنی کرد و لێی نزیک دەبۆیەوە تا جی یۆن پشتی بەر مێزەکە کەوت جیمین دەستی خستە سەر کەمەری و خستییە سەر مێزەکەو لە ڕووخساری نزیک بۆیەوە کاتێک هەردوو دەستی لەملاولای جی یۆن بوون

جیمین
"ئەی چۆن بیسەلمێنم کە تۆ موڵکی منی؟"وتم کاتێک سێری چاوەکانیم دەکرد ئەو قژی کەمێک تێکچوو بوو بەڵام جوانتر بوو بوو "همم؟..."پرسیم کاتێک دەستم خستە سەر ڕانی و کەم کەم بەرەو سەروە دەچووم

جی یۆن
ناتوانم قسە بکەم ناتوانم هەناسەبدەم! دەستە گەورە ساردەکانی تەزوو بە دڵمدا دەهێنێت ئەو وەستاو دەستی لابرد و دوورکەوتەوە"ئازیزەکەم هەرکات ئامادەبوویت دەیڵێین" وتی و سێری کردمەوە بەڵام ئەمجارە شتێکی تاریکتر لە چاوی بەدی دەکرا "بەڵام گەر کەسێک سنوور ببەزێنێت پێویستە بیڵێین"وتی و سەرم وەکو باشە جوڵاند ئەو سێرکردنانەی وام لێدەکەن ڕازی ببم بەبێ ئەوەی بیر بکەمەوە

Bitter love\خۆشەویستی تاڵWhere stories live. Discover now