'*•.¸♡6♡¸.•*'

30 8 20
                                    

"سەرەتای هەموو شتێک شیرینە...تا ڕەنگی ڕاستەقینەی درۆکان دەبینیت"

دوای نیو کاتژمێری ڕێک جی یۆن وردە وردە چاوەکانی کردەوە و لەخەو هەڵسا کاتێک سێری کرد کە هەموو کاتەکە لەسەر شانی جیمین خەوتبووم ژوورەکە چۆڵبوو سێری جیمینم کرد

جی یۆن
"بمبوورە زۆر ماندو-"قسەکەم تەواو نەکرد جیمین لێوی خستە سەر لێوم وەک بڵێی تەواوی کاتەکە چاوەڕێی ئەم هەلە بووبێت دوا ماچەکە سیرێکی کردم و دەستی بە قژمدا هێنا و تاڵێکی قژمی خستە پشتی گوێمەوە کاتێک وتم"ئەی ئاونی تر کوان؟"من پرسیم

جیمین سێری کرد"ئەوان چوون تا نانی نیوەڕۆ بخۆن"وەڵامی دایەوە "ئێمەش بڕۆین؟"جیمین پرسی و هەردووکیان چوونە لای گروپەکە تا نانی نیوەڕۆ بخۆن، جیمین نانی نەخواردبوو تا جی یۆن پشوو وەربگرێت دوای نان خواردن جی یۆن لەگەڵ دوو پاسەواندا بەڕێکەوت بۆ ماڵی خێزانی ونبووەکان کە خێزانی [چۆی] بوون.

هەرکە لە سەیارەکە هاتنە خوارەوە کۆشکێکی گەورەیان لەبەردەمدا بوو بێگومان ماڵێکی دەوڵەمەند دیار بوون ، جی یۆن هەناسەیەکی هەڵمژی و چۆیە ژوورەوە و لە دەرگای دا کاتێک ئافرەتێک دەرگاکەی کردەوە کە لە خزمەتکاری ماڵەکە دەچوو"ئەم کاتەت باش، من لێکۆڵەرم چەند پرسیارێکم لە خاوەنی ئەم کۆشکە بکەم"جی یۆن وتی کاتێک باجی لێکۆڵەرییەکەی بەرز کردەوە بۆ ئافرەتەکە تا بیبینێت

"فەرموون وەرنە ژوورەوە ئێستا ختوو سێری بانگ دەکەم"وتی کاتێک جی یۆن و دوو پاسەوانەکەیبردە ژوورەوە تا لە هۆڵەکە دابنیشن

جی یۆن
من لەسەر قەنەفەکە دانیشتبووم سێری دیمەنی کۆشکەکەم دەکرد لە ژوورەوە کە ناکرێت کەسێک کارێکی ئاسای هەبێت بۆ بەدەستهێنانی پارەی دروست کردنی ئەم کۆشکە کاتێک لە پشتی سەرینی سەر قەنەفەکەی بەرامبەرم شتێکی ڕەشم بینی ویستم بچمە پێشەوە تا بزانم چییە کاتێک دەنگێکی ناسکی خانمانە بانگی کردم لە دواوە.

سێری دواوەم کرد خانمێکی تۆزێک بەتەمەنی خانەدانی لێ بوو کە عەرزییەکی جوانی تەسکی درێژی لەبەربوو تەواو جوان بوو بۆ تەمەنەکەی "دەتوانم چۆن یارمەتیت بدەم لێکۆڵەر؟"وتی بە زەردەخەنەیەک،
بەڵام چاوەکانی شتێکی تریان دەوت چوومە نزیەکەوە لێی"ئەم کاتەتان باش خاتوون لەڕاستیدا چەند پرسیارێکم هەیە لەسەر ئەندامە ونبووەکانی خێزانەکەتان کە یارمەتیدەر دەبن بۆ دۆزینەوەیان"من وتم بە ڕووخسارێکی جدی کاتێک لەسەر قەنەفەکە دانیشتین

"هاوسەری ئێوە،دوو کوڕەکەت،چوار ئامۆزای کوڕەکەت و پێنج مامی خێزانەکەتان لەگەڵ کچە بچوکەکەی هاسەرە کۆنەکەت دیار نەماون وەک ئەزانن"من وتم و کەمێک وەستام تا قسەکان کاریگەرییەکی زۆری نەبێت لەسەری بەڵام ڕووخساری ئاسایی بوو وەک بڵێی لایەک لە خێزانەکەی لەدەست نەداوە.

Bitter love\خۆشەویستی تاڵWhere stories live. Discover now