'*•.¸♡7♡¸.•*'

19 7 4
                                    

"وریابە! هەتا درۆکە گەورەتر بێت شیرینتر دەبێت"

جی یۆن خەریکی خۆ کۆکردنەوە بوو تا بچێتە ماڵەوە پشوو بدات کاتێک باوکی تەلەفۆنی بۆ کرد"چی؟!!"جی یۆن هاواری کرد دواتر کەمێک دەنگی نزم کردەوە کاتێک ئەوانەی ژوورەکە چاویان کەوتە سەری "باوکە باسی چی دەکەیت؟ نا نەخێر نیمە وە ناشمەوێت"جی یۆن وتی بە هێواشی تا کەس گوێی لێ نەبێت "نا بۆستە.. باوکە؟ باوکە؟"ج یۆن وتی کاتێک پەیوەندییەکەی بەسەردا داخستەوە

جی یۆن
من بڕوا ناکە بەڕاستی بڕواناکەم کە باوکم دەیەوێت بچمە ژووان! ئەو وتی کە یان هەر ئەمشەو خۆشەویستەکەمی پێ دەناسێنم یان دەبێت بەیانی کە ڕۆژی پشوومە بچمە ژووان! ئاە!!!نازانم بۆ ئەوەندە سترێسم سێرێکی جیمینم کرد کە سێری دەکردم وەک بڵێی بە دوای وەڵامدا دەگەڕێت ئاماژەم کرد کە لە دەرەوە بە تەنها قسە بکەین وە کە هاتە دەرەوە "باوکم پەیوەندی کرد وە دواتر پێی وتم کە یان هەر ئەمشەو خۆشەویستەکەمی پێبناسێنم یان بەیانی بچمە ژووان!"من وتم زۆر بە خێرای بەببێ ئەوەی هەناسە بدەم

جیمین
زەردەخەنەیەک کەوتە سەر لێوم لەبەر ئەوەی زۆر شیرین دەردەکەوت کاتێک دەشڵەژێت "ئم...کەواتە؟"من وتم کاتێک سێری کردمەوە "شیرینەکەم نەکا وابزانی ڕێگەدەدەم گەر بۆ یەک چرکەش بێت لەگەڵ پیاوێکی تر بیت."من وتم کاتێک لێی نزیک بوومەوە و بە گوێیا چرپاندم"من حەزم لە دابەشکردنی موڵکی خۆم نییە"وتم و سێری ڕووخسارە پەمەییەکەیم کرد

جی یۆن
"بەڵام..نازانم من زۆر شڵەژاوم"وتم کاتێک لە ناکاو باوەشی کردم کاتێک دەسی بە سەرمدا هێنا "پێویست ناکات بشڵە ژێیت ئازیزەکەم"وتی کاتێک دیسانەوە سێری کردم و سەرم وەک باشە جوڵاند

جیمین
خۆم چەماندەوە و ماچێکی سەریم کرد "دەی تۆ بڕۆرەوە و خۆت ئامادە بکە منیش دوای کار ئامادە دەبم و دێم"وتم و پێکەنی و چوویەنەوە ژوورەوە، جی یۆن خێرا خۆی کۆ کردەوە و ڕۆشتەوە بۆ ماڵەوە و منیش دەستم کردەوە بە ئێش کردن.....دوای دوو کاتژمێر لە فالەکان تەواو بووم و چوومەاە بۆ ماڵەوە تا گەرماوێک بکەم وە دواتر یوونگیم بانگ کرد تا قاتێکم بۆ هەڵبژێرێت

یوونگی
"چی؟!!تۆ باوکی دەبینیت!؟"هاوارم کرد لە شۆکردا من وامزانی کە جیمین تەنها بۆ کات بەسەربردن لەگەڵ جی یۆنە بەڵام!

جیمین
"هێواش با خزمەتکارەکان گوێیان لێ نەبێت، تەنانەت دیوارەکانی ئەم کۆشکەش گوێیان هەیە"وتم بە هێمنی کاتێک سێری یوونگیم کرد

یوونگی
"باشە بەڵام جیمین...."من بە هێمنی وتم نەمدەزانی چۆن پێی بڵێم"تۆ دەزانیت تۆو جی یۆن زۆر جیاوازن وە ئۆستن بەمە ڕازی نابێت"وتم "لە کۆتاییدا هەر ڕۆژێک پێی دەزانێت"

جیمین
سێرێکی یوونگیم کرد"دەزانم"وتم بە ساردی"لەوە دەچێت کە بەلامەوە گرینگ بێت؟"پرسیم کاتێک دوو قاتم پێ نیشاندا"کامەیان گونجاوە بۆ بینینی باوکی؟"لە یوونگیم پرسی

Bitter love\خۆشەویستی تاڵWhere stories live. Discover now