'*•.¸♡12♡¸.•*'

35 8 26
                                    

"چاوپۆشی کردن لە درۆکانت وەک چاوپۆشی کردنە لە مردن دوای خواردنەوەی پەرداخێک ژەهر"

جی یۆن
دڵم هەست بە تەنگی دەکات بەڕادەیەک قورگم پڕە لەگریان و ناتوانم هەناسە بدەم بە باشی، فرمێسکەکانم هاتنە خوارەوە کاتێک سێرم کرد "جیمین من..."وتم کاتێک دەنگم پچڕا لە ناکاو ئەو هەستایەوە کاتێک ویستی بێتە پێشەوە بەڵام چوومە دواوەوە.
"تۆ هەموو شتێکت دەزانی وایە؟"پرسیم کاتێک فرمێسک دەهاتە خوارەوە

جیمین
"سوێند دەخۆم پێش ئەوەی بتهێنمە ئێرە زانیم-"ویستم قسەکەم تەواو بکەم بەڵام جی یۆن پێی بڕیم

جی یۆن
"تۆ ئەبوو وازت بهێنایە! دەبوو وازت لە من و ئەم خۆشەویستییەش بهێنایە!"من وتم کاتێک دەنگم بەرز کردەوە "دەبوو هەرگیز نەهاتیتەیەتەوە دوای ئەوەی ئەم ڕاستییەت زانی بۆ خاتری خوا..."من وتم کاتێک دڵم پارچە پارچ دەبوو...چۆن بتوانم لەگەڵ کەسێک بم دایکم بکوژی دایکی بێت؟ چۆن بتوانم ڕووبەڕووی تاڵی ئەم خۆشەویستییە ببمەوە؟.....

جیمیندیسانەوە ویستی بێتە پێشوە بەڵام جی یۆن چۆیە دواوە کاتێک دەگریا هێشتا "جی یۆن شیرینەکەم بۆستە"جیمین وتی کاتێک ویستی جی یۆن ئارامبکاتەوە، بەڵام جی یۆن هێشتا دەگریا

جی یۆن
"خۆشەویستییەکەت درۆکانت پاڕانەوەکەت ژیانت و خۆشت دڵی منیان ژەهراوی کرد، زۆر بە خراپی، بەڕادەیەک ناتوانم خۆم لە تاڵی ئەم ژەهرە ڕزگار بکەم بۆ چرکەیەک....بە ڕادەیەک کە هەموو چرکەیەکی ژیانم تاڵە بۆ هەمیشە."من وتم بە گریانەوە بە دەنگی بەرز کاتێک سێری جیمینم دەکرد، ڕووخساری سارد بۆیەوە دیسان و توڕەی پێوە دیاربوو کاتێک هەنگاوێک هاتە پێشوە

جیمین
"چارەنووسێکی ڕەش لەگەڵ تۆ لە چارەنووسێکی ئاسوودە لەگەڵ کەسێکی تر هەڵدەبژێرم،خۆشەویستییەکی تاڵ لەگەڵ تۆ لە خۆشەویستییەکی شیرین لەگەڵ کەسێکی تر هەڵدەبژێرم، ئامادەم تەواوی ژیانم دۆزەخ بژیم ئەگەر بتوانم ساتێک لەگەڵ تۆ بەسەربەرم جی یۆن من تۆ هەڵدەبژێرم بێ گرینگیدانە دەوروبەرم ئەوە قوڵایی خۆشەویستییەکەمە بۆتۆ."وتم بە هاوارەوە لە قوڵایی دڵمەوە وتم کاتێک چوومە پێشەوە و هەردوو دەستم لەسەر شانی دانا

جی یۆن
بۆ ساتێک هەناسەم وەستا وە تەنها دەنگی ترپە ترپی دڵی خۆمم گوێ لێ دەبوو، فرمێسکێکی سارد لە چاوم هاتە خوارەوە، جیمین توڕەییەکەی نەما کاتێک بە نەرمی بە پەنجەی فرمێسکەکەمی سڕی "بۆ خاتری خوا جی یۆن من دەتوانم بەرگەی تاڵی ڕاستییەکان و درۆکانی ئەم خۆشەویستییە بگرم....لەبەر ئەوەی بەبوونی تۆ تێیدا، شیرینەکەم،خۆشەویستییەکە بەشی خۆی شیرینە..."وتی بە ئارامی و باوەشی کردم کاتێک سەرم تەنها هەتا لای سنگی دەگەشت

جیمین
"چیتر قسە مەکە.....چیتر هیچ مەڵێ....نامەوێت گوێم لە هیچ بێت"وتم بە چرپە کاتێک لە باوەشم بوو بە هێمنی بازنەم دەکێشا لەسەر کەمەری بە پەنجەم......هەناسە نەرمەکانی ئارامبوونەوە وە هەستم بە ترپەی دڵی دەکرد لە بوەشمدا........کاتێک چەناکەم خستە سەر سەری و چاوم داخست تا ئارام ببمەوە....

Bitter love\خۆشەویستی تاڵWhere stories live. Discover now